Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 7 JUL 2026 07:09 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەحموود عوسمان بۆ KDP: شۆڕشی ئەیلوول گەورەترین شۆڕش بوو لەپێناو پاراستنی ناسنامە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- شۆڕشی ئەیلوول گەورەترین شۆڕشی سیاسی و چەکداری و کۆمەڵایەتیی گەلی کوردستان بوو لەپێناو پاراستنی ناسنامە و بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و بەرقەرارکردنی دیموکراتی، شۆڕشەکە بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر، ئەزموونێکی بێ وێنەی خەبات و تێکۆشان بوو کە ھەموو ناوچە جیاجیاکانی کوردستان و گشت توێژەکان و تێکڕای پێکھاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان تێیدا بەشدار بوون. 

لە یادی ٦٣ ساڵەی ھەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوولدا، دکتۆر مەحموود عوسمان، سەرکردە و دکتۆر لە شۆڕشی ئەیلوول، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: شۆڕشی ئەیلوول، شۆڕشێکی گرنگی کورد بوو، حکوومەتی ئەوکاتی عێراق، کوردی ناچار بە ھەڵگیرساندنی شۆڕش بە سەرۆکایەتیی پارتی و بارزانیی نەمر کرد، تا وای لێھات حکوومەتی عێراقی ناچار بە دانوستان و دەرکردنی ڕێککەوتنی ١١ـی ئازاری ١٩٧٠ کرد کە دەستکەوتێکی گەورە بوو.

مەحموود عوسمان دەڵێ: شۆڕشی ئەیلوول کوردی لە خانەقینەوە تا زاخۆ یەکگرتوو کرد، پێکەوە خەباتیان دەکرد، بەڵام بەداخەوە دووبەرەکیی ١٩٦٤ دروست بوو کە شتێکی باش نەبوو، بەڵام شۆڕش بە سەرۆکایەتیی بارزانی نەمر، بەھێزەوە بەردەوام بوو، تا گەیشتە ئەوەی حکوومەتی عێراق ناچار بە ڕێککەوتن کرا، بەڵام سیاسەتیان گۆڕا و دیسان مەیلی ئەوەیان ھەبوو کورد بخەنە ژێر دەسەڵاتی خۆیانەوە، بۆیە کورد قبووڵی نەکرد، سیاسەتی بەعس سیاسەتێکی ناڕەوا بوو، ئەوەبوو عێراق ھێرشی چەکداری کرد و کوردیش بەرگری دەست پێکردەوە.

شۆڕشی ئەیلوول، گەورەترین شۆڕشی سیاسی و چەکداری و کۆمەڵایەتیی گەلی کوردستان بوو لەپێناو پاراستنی ناسنامە و بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و بەرقەرارکردنی دیموکراتیەت لە عێراقدا، شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر ئەزموونێکی بێ وێنەی خەبات و تێکۆشان بوو کە ھەموو ناوچە جیاجیاکانی کوردستان و گشت چینوتوێژەکان و تێکڕای پێکھاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان تێیدا بەشدار بوون.

مەحموود عوسمان کە لە شۆڕشەکەدا پێشمەرگەیەکی نزیکی بارزانیی نەمر بوو، زیاتر دەڵێ: پێشمەرگە و بەرگریی بەردەوام، وای لە حکوومەتی عێراق کرد، دانوستان لەگەڵ سەرکردایەتیی کورددا بکات، کاتێک بەردەوام ئامادە دەبێت قوربانی بدەی بۆ ئامانجەکەت، بۆ بەرانبەرەکەت دەردەکەوێت شەڕ چارەسەر نابێت و ناچاری گفتوگۆ دەبێت، ئێمەش لە شۆڕش ھەموو کات لەگەڵ گفتوگۆدا بووین.

ئەوەشی خستەڕوو: دەستکەوتەکانی ئەمڕۆ بەرھەمی خەباتی شۆڕشی ئەیلوول و شەھیدەکانمان، بەڵام ئەو ناکۆکییەی ئەمڕۆی نێوان حزبەکانم بەدڵ نییە، ھیوادارین کارێک بکرێت ئەم ناکۆکیانە نەمێنێت.

عەزیز ڕەسووڵ




دوایین هەواڵەکان

پارکی هەوار دەکرێتە یەکێک لە خۆشترین پارکەکانی سنووری هەولێر

MONDAY, 06 JULY 2026 23:07:00

ھەولێر-KDP.info- بە فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پەرە بە ئاستی خزمەتگوزارییەکانی پارکی ھەوار لە بنەسڵاوە دەدرێت و دەکرێتە یەکێک لە خۆشترین پارکەکانی سنووری شاری ھەولێر.

 
وەزیری ناوخۆی هەرێم و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق هەماهەنگییە ئەمنییەکانیان تاوتوێ کرد

MONDAY, 06 JULY 2026 22:07:00

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٦، شاندێکی باڵای ئەمنیی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، لە شاری بەغداد لەگەڵ قاسم ئەلعەبوودی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق کۆبووەوە.

 
​هێمن هەورامی لە باڵەکایەتی: بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ بەڵگەی پێشکەوتنی بەردەوامی ڕێکخستنەکانمانە

MONDAY, 06 JULY 2026 21:07:00

باڵەکایەتی-KDP.info- ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی، سەردانی دەڤەری باڵەکایەتی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی حزبی و سەربازیی ناوچەکە کۆبووەوە. لە سەردانەکەشیدا ڕایگەیاند، کە بەدەستهینانی زۆرترین دەنگی ناوچەی باڵەکایەتی لە لایەن پارتیەوە وەک هێزی براوەی یەکەمی چەندین هەڵبژاردن لەم دەڤەرە گرنگەدا ئاماژەی بەرەوپێشچوونی ڕێکخستنەکانمانە لە ڕووی چەندایەتی و چۆنایەتییەوە.

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پارکێکی گەورە لە سۆران دروست دەکرێت

MONDAY, 06 JULY 2026 21:07:00

سۆران-KDP.info- بەمەبەستی بایەخدان بە زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی، لەسەر ڕاسپاردەی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پارکێکی گەورە لە سنووری شارەوانیی سۆران دروست دەکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش وەزیری شارەوانی و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران سەردانی پێگەی پڕۆژەکەیان کرد.

 
دەیان پڕۆژەی ستراتیجیی بۆ مسۆگەركردنی ئاسایشی ئاو لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ کراون

MONDAY, 06 JULY 2026 17:07:14

ھەولێر-KDP. info-  حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی، بۆ دابینکردنی ئاوی خاوێن و بنبڕکردنی کێشەی کەمئاوی، زنجیرەیەک پڕۆژەی ستراتیجی و گەورەی لە سەرتاسەری هەرێم خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact