Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 17 SEP 2026 01:13 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دلێر حەمەکەریم باس لە ڕێگری پڕۆژەکانیان لە ھەڵەبجە بۆ KDP دەکات
| KDP.info


ھەڵەبجە-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵەبجە باس لەو پڕۆژانە دەکات کە بۆ ھەڵەبجەیان کردووە، باسی لەو ڕێگریانەش کرد کە بۆیان دەھێنرێنە پێشەوە لەو سنوورە.

لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ده‌م ئه‌و داواكاریانه‌وه‌ ده‌چێت، كه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵكی سنووره‌كه‌وه‌ ئاراسته‌یان ده‌كرێت، له‌ ماوه‌ی ڕابردوو زۆر پڕۆژه‌ی گرینگ ئه‌نجام دراون، به‌ڵام جۆرێك له‌ ڕێگری هه‌یه‌ له‌ به‌رده‌م كاره‌كانیان جیا له‌وه‌ش هه‌ندێك جار پڕۆژه‌كان ده‌شێوێنرێن و تێك ده‌درێن، له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو یه‌كێك له‌و پڕۆژانه‌ی كه‌ بۆ خه‌ڵكی قه‌زای خورماڵ له‌ ده‌وروبه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ كرابوو، وێڕای رێگریه‌كان، دواتر پڕۆژه‌كه‌ شێوێنراوه‌، له‌م باره‌وه‌، دلێر حەمەکەریم، بەرپرسی لقی ١٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کورستانی ڕاگەیاند: کۆمەڵێک پڕۆژەمان بۆ ئەم سنوورە ھەبووە، لەم ماوەیە بڕی ٢٠ ملیۆن دینار بۆ ڕێکخستنی ئاوی حەسار و گەنجان تەرخان کرابوو، ویستمان ئەو پڕۆژەیە چاک بکەین، بەڵام ڕێگریان لێکردین، بڕیار بوو گۆڕی وەلی دێوانەی شاعیر لە ‌سەیدسادق نۆژەن بکەینەوە و گڵکۆیەکی بۆ بکەین، لەوەش ڕێگریمان لێکرا، ویستمان خولێکی تۆپی پێ بکەینەوە دیسان ڕێگریمان لێکرا.

ھاوکات دەشڵیت: خەریکین کۆمەڵێک پڕۆژە جێبەجێ دەکەین لە ھەڵەبجە، کە لەسەر داواکاری خەڵکی ناوچەکەیە، بەڵام بەداخەوە گرفتمان بۆ دروست دەکرێت، پێموایە ھۆکاری ئەم ھەموو ڕێگریانەش سیاسییە، ئەوان کە ناتوانن خزمەت بکەن، نایانەوێت ئێمەش بیکەین، بەڵام ئێمە لە ھەوڵەکانمان سارد نابینەوە بۆ خزمەتکردنی خەڵکی خۆمان، ئێمە جدیتر دەبین لە بەدەمەوە ھاتنی داواکاری خەڵک.

دلێر حەمەکەریم ئەوەشی خستەڕوو: لە سنووری لیژنەی ناوچەی خورماڵ لە گوندی تەکییە دەمانەوێت لەسەر داوای ھاووڵاتیان پردێک دروست بکەین، بەڵام پێمان دەڵێن نابێت جارێ دەست پێبکەن، ھەروەھا لە گوندی دێکۆن پرد دروست دەکەین، شەوی ٧ی٩ی٢٠٢٤ ڕۆشتوون ھەموو دار و تەختەی کرێکارەکانیان سوتاندووە و زیانیان بە پڕۆژەکە گەیاندووە.

بەرپرسی لقی ١٢ دەشڵێ: لەم سنوورە ژمارەیەک پڕۆژەمان کردووە لەوانە یاریگای گوندی بانیشار نۆژەنکراوەتەوە، پڕۆژەی ئاوی گوندی بانیشار ئەویش تەواو بووە، یاریگای گوندی ئەحمەد ئاوا لە تەواوبووندایە، جیا لەوەش پڕۆژەی ڕاکێشانی ئاوی ماڵان بۆ گوندی یاڵانپێ جێبەجێ دەکەین، لەگەڵ نۆژەنکردنەوەی ھۆڵی پرسەی ژنانی گوندی ئاوای ڕۆستەم بەگ، کە لە ‌جێبەجێکردندایە، لەگەڵ نۆژەنکردنەوەی ھۆڵی پرسە لە ھەڵەبجەی تازە،‌ دامەزراندنی تۆڕی ئاوی کۆکۆیی لە شەمێران، نۆژەنکردنەوەی تۆڕی ئاو لە شەمێران، فراوانکردنی قوتابخانەی گوندی کۆرە لە زەڕایەن، نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانی گوندی چرۆسانە لە ھەڵەبجە، نۆژەنکردنەوەی ھۆڵی پرسەی ناوگردان و تەواوکردنی ھۆڵی پرسەی قەلبەزە، نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی گوندی سیامێوە و دابینکردنی کورسی و فێنککەرەوە بۆ ھۆڵی پرسەکان لە کانی ئاسکان لە سنووری سەید سادق و دابینکردن و سیاجکردنی گۆڕستانی گوندی قوچ قوبە،‌ نۆژەنکردنەوەی ھۆڵی بۆنە و پرسەکانی گوندی شانەدەر و دروستکردنی خەزانی ئاو و تۆڕی ئاوی لاوەران، دروستکردنی تۆڕی ئاوی گوندی کانی سارد لە ‌ناڵپارێز و نۆژەنکردنەوەی پرسە ‌و بۆنەکانی گوڵانی سەروو.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئێمە لەسەر داوای ھاووڵاتییانی گوندەکان بەدەمیانەوە دەچین، ئێمە دەمانەوێت خزمەت بکەین، ھیوادارین لایەنی سیاسی دەسەڵاتداری ناوچەکە کە ناتوانن خزمەت بکەن، ڕێگریش نەبن لەبەردەم پڕۆژەکان، ئەوان لە ڕێگای ئیدارەوە ڕێگری دروست دەکەن، لایەنگرانیشیان ئەو پڕۆژانەی کاری تێدا دەکەین دەیڕوخێنن و کەلوپەلەکانیشی دەسووتێنن.

 

عەزیز ڕەسووڵ

 




دوایین هەواڵەکان

بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی ڕۆژی نیشتمانیی کۆماری میللیی چین بەڕێوەچوو

WEDNESDAY, 16 SEPTEMBER 2026 22:09:00

ھەولێر-KDP.info- بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵا و کەسایەتییە سیاسییەکان، ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانیی کۆماری میللیی چین بە بۆنەی ٧٧ ساڵەی دامەزراندنییەوە لە هەولێر بەڕێوەچوو و تێیدا جەخت لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و فەرهەنگییەکان کرایەوە.

 

ئەنجومەنی وەزیران داوا لە حکوومەتی فیدراڵ دەکات بە ڕێژەی %14.14ی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان پابەند بێت

WEDNESDAY, 16 SEPTEMBER 2026 19:09:34

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ چوارشەممە، 16 ئەیلوولی 2026، بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین لە هەولێر دەکات

WEDNESDAY, 16 SEPTEMBER 2026 18:09:25

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی چوارشەممە 16ی ئەیلوولی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز لیۆ جوون کونسوڵی گشتیی چین لە هەولێر کرد.

سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش: پرۆسەکە کاریگەری لەسەر بەهێزکردنی کارەکانی پۆلیس دەبێت

WEDNESDAY, 16 SEPTEMBER 2026 17:09:44

هه‌ولێر -KDP.info- گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌رێم ده‌ڵێ "پرۆسه‌ی ڕیفۆرم و چاكسازی له‌ هێزه‌كانی ناوخۆ به‌رگری شارستانیش ده‌گرێته‌وه‌، پرۆسه‌كه‌ دوای ته‌واوبوونی كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاره‌كانی پۆلیس ده‌بێت."

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق دەکات

WEDNESDAY, 16 SEPTEMBER 2026 17:09:00

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی چوارشەممە 16ی ئەیلوولی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کرد.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact