ھەولێر-KDP.info-  گوته‌بێژی حكوومه‌تی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرس رێككه‌وتن كراوه یه‌كێك له‌وانه بودجه‌یه.
	پێشەوا ھەورامانی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ڕایگەیاند: ھەردوو ئەنجوومەنی وەزاری ئابووری ھەرێمی کوردستان و عێراق لە بارەی پرسی مووچە ڕێککەوتن کە حکوومەتی فیدڕاڵ مانگانە مووچەی فەرمانبەران ڕەوانە بکات و لە بەرانبەردا حکوومەتی ھەرێم تاوەکوو سەری ساڵ کێشە تەکنیکییەکان چارە بکات.