Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 29 SEP 2026 05:23 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەڕێوەبەری ناحیەی کەسنەزان: بەردەوامین له‌ ئاوەدانی و خزمەتکردنی زیاتری ھاووڵاتیان
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- لە سنووری ناحیەی کەسنەزان، بە گوژمەی زیاتر لە نیو ملیار دینار پڕۆژەی دروستکردنی ڕێگەی گوندی پیڕەش لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ڕێگەوبانی ھەولێرەوە ئەنجام دەدرێت و قیرتاو کردنی شەقامەکانی گەڕەکی کەم ئەندامانیش لە سەر داهاتی شارەوانی بە گوژمەی ١٣٣ ملیۆن دینار ده‌ستی پێكردووه‌.

سائیب ھاڕوون ڕەشید، بەڕێوەبەری ناحیەی کەسنەزان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لە بەردەوامیی گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ سنووری پارێزگای ھەولێر و بە ئامانجی ئاوەدانی و خزمەتکردنی زیاتری ھاووڵاتیان، بە گوژمەی ٥٣٨ ملیۆن و ٦٥٠ ھەزار دینار کارکردن لە پڕۆژەی دروستکردنی ڕێگەی گوندی پیڕەش لە سنووری ناحیەی کەسنەزان بەردەوامە.

بەڕێوەبەری ناحیەی کەسنەزان ده‌شڵێ، هه‌ر له‌ سنووری ناحیه‌ی كه‌سنه‌زان، قیرتاو کردنی شەقامەکانی گەڕەکی کەم ئەندامان لە سەر داهاتی شارەوانی بە گوژمەی ١٣٣ ملیۆن دینار ده‌ستی پێكردووه‌.

سائیب ھاڕوون ڕەشید ئاماژە بەوە دەکات: کە ئەو پڕۆژەیە لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ڕێگەوبانی ھەولێر جێبەجێ دەکرێت و تاوەکو ئیستا ٥٥%ی کارەکانی تەواو کراوە کە بریتییە لە دروستکردنی ئاوبەر، خۆڵکاری و ڕاخستنی چینی تێکەڵە بۆ ژێر شەقامە کۆنکرێتیەکان و دیواری ڕاگر و قیرتاوکردنی ڕێگاکە.

ناحیەی کەسنەزان، لە سنووری پارێزگای ھەولێر، بەھۆی زۆریی ئەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانەی لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتدا بۆی چووە، بووە بە بەشێکی گرنگی شاری ھەولێر، چونکە زانکۆی بەریتانی و گەورەترین یاریگا و گەورەترین باخچەی ئاژەڵان لەسەر ئاستی عێراق کەوتووەتە ئەو سنوورەوە، ھاوکات جێگەی بایەخی سەردانیکەران و گەشتیارانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستانیشە.




دوایین هەواڵەکان

د. ھێمن ھەورامی سەردانی لقی ۲٥ی کرد و پرسی بەھێزکردنی ڕێکخستنەکانی تاوتوێ کرد

MONDAY, 28 SEPTEMBER 2026 21:09:00

کەرکووک-KDP.info- لە چوارچێوەی کار و پلان و بەرنامەکانی بەشی ڕێکخستنی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ۲۸ی ئەیلولی ۲٠۲٦، د. ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخستن، بە ھاوڕێیەتیی ژمارەیەک لە ھەڤاڵانی بەشی ڕێکخستن و بە ئامادەبوونی یاریدەدەر و ئەندامانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک ـ گەرمیان ـ خانەقین، سەردانی لقی ۲٥ی دەوروبەری کەرکووکی کرد.

 
جەخت لە ڕێنماییەکانی مەسروور بارزانی بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان کرایەوە

MONDAY, 28 SEPTEMBER 2026 21:09:00

هەولێر-KDP.info- بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و بنبڕکردنی ڕۆتین لە دامەزراوەکاندا، مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی یەکە ئیداری و حزبییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر کۆبووەوە و جەخت لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرایەوە.

 
فازڵ میرانی: ئێزگەی دەنگی کوردستان، دەنگی پێشمەرگە و شۆڕشی کوردستان بوو

MONDAY, 28 SEPTEMBER 2026 20:09:00

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و کارمەندانی ئێزگەی دەنگی کوردستان دەکات و لە پەیامەکەیدا دەڵێت، ئێزگەی دەنگی کوردستان، سەرچاوەیەکی بڕواپێکراو و گرنگی ھەواڵەکانی شۆڕش و چالاکییەکانی پێشمەرگە بوو.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان دەکات

MONDAY, 28 SEPTEMBER 2026 20:09:00

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی (٦٣)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر و ھەڤاڵانی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و سەرجەم کادیر و کارمەندانی ئێزگەی دەنگی کوردستان دەکات.

 

مەسروور بارزانی و لۆرد ئاشکرۆفت بیروڕایان لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد

MONDAY, 28 SEPTEMBER 2026 19:09:07

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە، پێشوازی لە لۆرد مایکل ئاشکرۆفت، سیاسەتکار و خاوەنکار و سەرۆکی فەخری یەکێتیی نێودەوڵەتیی دیمۆکراسی (IDU) کرد.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact