Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 2 JUL 2026 15:21 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەڕێوەبەری ناحیە بۆ KDP: كەسنەزان پێی ناوەتە قۆناغێكی زێڕین و مێژوویی
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ناحیەی كەسنەزان كە ئێستا بەهۆی شەقامە خێراكانی 120 مەتری و 150 مەتری، دەكەوێتە بازنەی هەولێرەوە، لە ناحیەیەكی دوورەدەستی كەم خزمەتگوزارییەوە، گۆڕاوە بۆ ناوچەیەك نەوەك جێی سەرنجی خەڵكی هەولێرە، بەڵكوو بەهۆی ئەوەی گەورەترین شاری یاریی لە عێراق و گەورەترین باخچەی ئاژەڵانیش لە عێراقدا هەر لەو دەڤەرەیە، جێی سەرنجی هەموو خەڵكی هەرێمی كوردستان و عێراقە، لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتیشدا، بە تایبەت بایەخی پێ دراوە.

سائیب ھاڕوون ڕەشید، بەڕێوەبەری ناحیەی كەسنەزان، تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یوه‌ست به‌ كه‌وتنه‌ نێو قۆناغی زێڕین و مێژوویی كه‌سنه‌زانه‌وه‌ گوتی، لەمڕۆوە كەسنەزان پێی ناوەتە قۆناغێكی زێڕین و مێژوویی، بەهۆی ئەوەی ژمارەیەكی تر لە پڕۆژەی گرنگ لەو ناحییەیە جێبەجێ كراون، لە میانەیاندا، كردنەوەی زانكۆی بریتانیی نێودەوڵەتی لە كەسنەزان لەلایەن مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە كە یەكەم زانكۆیە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و عێراق و ھەرێمی كوردستان بەتایبەتی، بەم كوالێتیە بەرز و نێودەوڵەتییە، ئەمەش شانازیەكی گەورەیە بۆ ناحیەكەمان.

بەڕێوەبەری ناحییەكە ئەوەش دەخاتە ڕوو كە هەر لە كەسنەزان، مەسروور بارزانی، بەردی بناغەی پۆندی مۆنۆمێنتی شەھیدانی دانا. ئەم پۆندە لەم شوێنە ستراتیجی و گرنگە، سەڕەڕای ئەوەی دیمەنێكی ناوازە بە شاری ھەولێر دەبەخشێت، كۆمەڵێك سوودی ھەیە وەك: گلدانەوەی ڕێژەیەكی زۆری ئاو لە كاتی وەرزی باران و لافاو، ئەمەش دەبێتە ھۆی كەمكردنەوەی كۆبوونەوەی ئاو لە ھەولێر و كەسنەزان و دەتوانرێت بۆ ئاودێری و گەشتوگوزار و سامانی ماسی سوودی لێ وەربگیرێت.

سائیب هاڕوون، لە درێژەی باسی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشكه‌شی خەڵكی ئەو ناحییەیە كراوە دەڵێت: مۆنۆمێنی شەھیدان لە كەسنەزان، كارەكانی نۆژەنكردنەوەی كۆتایی ھاتووە و لەم نزیكانە بە ڕووی ھاووڵاتییان و میوانانی ھەرێمی كوردستان دەكرێتەوە.

هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو كە باخچەیەكی پاراستنی ڕووەكی لە كەسنەزان هەیە و لەسەر ئاستی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست شتێكی نموونەیی و بێوێنەیە، یەكەم باخچەیە بەم شێوەیە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەكرێتەوە، شوێنەكەی دەكەوێتە ناو بەرزاییەكانی دارستانی كەسنەزان، ئەم باخچەیە گرنگیەكی زۆر بە ژینگە و پاراستنی ڕووك دەدات، ھەروەھا بۆ سوودوەرگرتن لە سامانی ڕووەكی لە ڕووی داو و دەرمانەوە زۆر بەسوودە.

بەڕێوەبەری ناحییەی كەسنەزان  وێڕای ئەو خزمەتانە، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە لەم چەند ڕۆژەی داھاتوودا، چەند پڕۆژەیەكی دیكەی خزمەتگوزاری دەخەنە خزمەت ھاووڵاتیانی ناحییەكە و سەرجەمیان خزمەتگوزاریی زۆر پێویستن.




دوایین هەواڵەکان

ئاڵوگۆڕ له‌ ژماره‌یه‌ك پۆستی به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی هه‌ولێر كرا

THURSDAY, 02 JULY 2026 14:07:08

ھەولێر-KDP. info-  سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/7/2026 بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گه‌شتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، ڕێوڕەسمی ئاڵوگۆڕ و ڕێزلێنان لە بەڕێوبەرانی ژماره‌یه‌ك له‌ دامودەزگه‌ خزمەتگوزارییەکانی پارێزگه‌ی هەولێر بەڕێوەچوو.

پڕۆژەی ستراتیژیی ئاوی بەردەڕەش، کارەکان خێراکراون و لە نیوەی ماوەی دیاریکراودا تەواو دەکرێت

THURSDAY, 02 JULY 2026 13:07:00

بەردەڕەش-KDP.info- بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی بەردەڕەش ڕایگەیاند کە کارکردن لە پڕۆژەی ستراتیژیی ئاوی بەردەڕەش بە شێوازێکی بەرچاو خێراکراوە و بەردەوام کاری تێدا دەکرێت، بەھۆی ئەمەشەوە بڕیارە پڕۆژەکە لە نیوەی ئەو ماوەیەی کە بۆی دیاریکرابوو تەواو بکرێت.

 
ڕێبوار بابکەیی بۆ KDP: پارتی کار بۆ بەدامەزراوەییکردنی ئۆرگانەکان و سەروەریی یاسا دەکات

THURSDAY, 02 JULY 2026 13:07:00

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ڕادەگەیەنێت، بەیاننامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیی مێژوویی و ئەخلاقییەوە ھاتووە بۆ ڕزگارکردنی پرۆسەی سیاسی لەو بنبەستەی تێی کەوتووە، چونکە پەرلەمان موڵکی خەڵکە و نابێت وەک بارمتە لە دەست ھێزێکی سیاسیدا بۆ سەپاندنی مەرجەکان بەکار بھێنرێت، ھاوکات ئاماژە بەوەش دەکات کە دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانی و بەیاننامەکەی پارتی زەمینەسازیی ڕاستەقینەن بۆ کۆبوونەوەی لایەنەکان.

 
وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ KDP.info: بەرھەمی گەنم و پەتاتەی ھەرێم دەگاتە دوو ملیۆن تەن

THURSDAY, 02 JULY 2026 10:07:00

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری پلاندانان لە وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەرھەمی گەنم و پەتاتەی ئەمساڵی ناوخۆ زۆر باشە و پێشبینی دەکرێت بگاتە دوو ملیۆن تۆن دەشڵێ، بە ڕاسپاردە و بڕیاری سەرۆکی حکوومەت، پلانی چڕ ھەیە گەنمی زیادەی ناوخۆ ڕەوانەی دەرەوە بکرێت، ھاوکات جەخت لەوەش دەکاتەوە کە بۆ پاڵپشتیی جووتیاران، ھاوردەکردنی پەتاتە تا مانگی ١٠ بە تەواوی قەدەغە کراوە.

 
مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە هونەرمەند حەمە زیرەک دەکات

WEDNESDAY, 01 JULY 2026 22:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشیی لە هونەرمەندی گۆرانیبێژ حەمە زیرەک کرد بۆ کۆچی دوایی هاوسەرەکەی.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact