Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 20 AUG 2026 15:10 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەرپرسی لقی ١٨ بۆ KDP: بەھێزبوونی پارتی بەھێزبوونی قەوارەی ھەرێمی کوردستانە
| KDP.info


دھۆک-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٨ی ئامێدی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، بەھێزبوونی  پارتی بە واتای بەھێزبوونی قەوارەی ھەرێمی کوردستان دێت و دەڵێ: لەسەر دەستی پارتی حکوومەتی عێراق دانی بە مافەکانی گەلی کورددا ناوە.

بەرەڤان حەمدی، بەرپرسی لقی ١٨ی ئامێدی، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لەگەڵ جەماوەری میحوەرەکانی سەرسنگ و بامەڕنێی سنووری قەزای ئامێدی کۆبووینەوە و جەختمان لەسەر پلانی داھاتوو کردەوە، بۆ کارکردنی ئۆرگانەکانی حزب لەو سنوورە، چونکە خەڵکی سنوورەکە شانازی بە پارتییەوە دەکەن، ئەو پارتییەی ٧٨ ساڵە خەبات لە پێناوی میللەتەکەمان دەکات.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، بەھێزبوونی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە واتای بەھێزبوونی قەوارەی ھەرێمی کوردستان دێت و پارتی زامنی پاراستنی دەستکەوتەکانی خەڵکی کوردستانە، ئەوەی تا ئێستا کراوە بۆ خەڵکی کوردستان ھێشتا خوار ویستەکانی ئێمەیە، لەبەر ئەوە دەمانەوێ داھاتوویەکی باشتر بۆ ھاووڵاتییانی کوردستان زامن بکەین.

بەرەڤان حەمدی ڕوونی کردەوە: لە کۆبوونەوەکەماندا تیشکمان خستە سەر شۆڕشی ئەیلوولی مەزن کە بۆ یەکەم جار حکوومەتی عێراق دانی بە مافی کورددا نا، ئەویش بە دەرکردنی بەیاننامەی ١١ی ئازار کە حکوومەتی عێراقی ناچار کرا لەگەڵ سەرکردایەتیی شۆڕش بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر ئەو ڕێککەوتنە واژوو بکات.

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

سەروەر ھاواری بۆ KDP.info: ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتە بەر

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 13:08:00

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و خۆراکی لە بازار ڕوونکردەوە و ئاشکرای کرد کە سەرەڕای ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە و بەھیچ شێوەیەک کێشەی کەمیی خۆراکیان لە ھەرێمی کوردستان نییە.

 
جێگری پارێزگار بۆ KDP.info: کابینەی نۆیەم سەردەمێکی زێڕین بووە بۆ ئاوەدانی لە دھۆک

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 11:08:00

دھۆک-KDP.info- جێگری پارێزگاری دھۆک ڕایدەگەیەنێت، سەرەڕای تەواوی قەیران و بەربەستەکان، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردەمێکی زێڕینی ئاوەدانی لە دھۆک تۆمار کردووە و لە ساڵی ٢٠١٩وە تاوەکو ئێستا ١٥٠٠ پڕۆژە لە سنووری پارێزگاکەدا ڕاگەیەندراون، کە ١٠٠٠ پڕۆژەیان تەواو بوون و کەوتوونەتە خزمەتی ھاووڵاتییانەوە.

 
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مافی خانەنشین بوون بەم توێژە دەبەخشێت

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 11:08:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری کۆتایی لەبارەی دۆسیەی فەرمانبەرانی ڕێکخراوەکان دا و مافی ڕاژەی شارستانی و خانەنشینیی پێبەخشین.

 
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وردەکاریی هێرشەکەی سەر نووسینگەکەی ئاشکرا دەکات

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 10:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ "ئەلمۆنیتۆر"، تیشکی خستە سەر داھاتووی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکا، کشانەوەی ھێزەکانی ئەمەریکا و سیستەمی بەرگریی پاتریۆت، ھێرشە درۆنییەکان، پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا، دۆخی ناوچەکە و ئاستەنگەکانی بەردەم پێکھێنانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

 
حکوومەتی هەرێمی کوردستان: سەرجەم سکاڵاکانی دژمان ڕەت کرایەوە

WEDNESDAY, 19 AUGUST 2026 22:08:00

ھەولێر-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی بڕیارەکانی ئەمڕۆی دادگای باڵای فیدڕاڵی بڵاو کردەوە کە بڕیاری دابوو سەرجەم ئەو سکاڵایانە رەت بکاتەوە کە دژی حکوومەتی ھەرێم تۆمار کرابوون.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact