Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 8 OCT 2026 13:17 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

گوتەبێژی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن بۆ KDP: زۆرینەی کارتەکانی دەنگدان دراونەتەوە
| KDP.info


بەغدا-KDP.info- گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە ھەرێمی کوردستان زۆرینەی کارتی دەنگدان دراونەتەوە، ئەوانەی ماویشن، ھاووڵاتییان دەتوانن سەردانی بنکەکانی دەنگدان بکەن بۆ ئەوەی وەریبگرنەوە و لە دەنگدان بێبەش نەبن.

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی:  لە دھۆک ٧١١ ھەزار و ٩٥٨ کارت، لە ھەولێر ٩٤٣ ھەزار و ٢٧ کارت، لە سلێمانی ٩٧٠ ھەزار و ٦٩١ کارت و لە ھەڵەبجە ٥٩ ھەزار و ٧٩٠ کارتی دەنگدان دراونەتەوە دەنگدەران، واتە دەکاتە سەروو ٩٠%ی ڕێژەی گشتیی کۆی دەنگدەرانی ھەرێمی کوردستان.

بەپێی داتاکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە ھەرێمی کوردستان ٢ ملیۆن و ٨٩٩ ھەزار و ٥٧٨ کارتی دەنگدان ھەیە، کە بەم شێوەیە دابەش بوون: لە دھۆک ٧٣٧ ھەزار و ٨٥٩ دەنگدەر، لە ھەولێر ملیۆنێک  و ١٥ ھەزار و ٥٨٨ دەنگدەر، لە سلێمانی ملیۆنێک و ٨٣ ھەزار و ٢٤٨ دەنگدەر و لە ھەڵەبجە ٦٢ ھەزار و ٨٨٣ دەنگدەر ھەن.

گوتەبێژی کۆمسیۆن ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، سەبارەت بەو کارتانەی تا ئێستا وەرنەگیراونەتەوە، لە دھۆک ٢٥ ھەزار و ٩٠١ کارت، لە ھەولێر ٧٢ ھەزار و٥٦١ کارت، لە سلێمانی ١١٢ ھەزار و ٥٥٧ کارت و لە ھەڵەبجە ٣ ھەزار و ٩٣ کارت ماون کە  بەگشتی ٢ ملیۆن و ٦٨٥ ھەزار و ٤٦٦ کارت دراونەتەوە و ٢١٤ ھەزار و ١١٢ کارتیش لە بنکەکانی دەنگدان ماون و ھاووڵاتییان دەتوانن سەردانی بنکەکانمان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان.

وەک جومانە غەلاوی باسی کرد، لە شاری دھۆک زۆربەی دەنگدەران کارتەکانیان وەرگرتووەتەوە و لە شاری سلێمانیش بە بەراورد بە شارەکانی تر ڕێژەکە کەمترە و بەگشتی بەم شێوەیەیە: لە دھۆک بە ڕێژەی ٩٦.٤٩% کارتی دەنگدان دابەش کراونەتەوە، لە ھەولێریش بە ڕێژەی ٩٢.٨٦%ی کارت، لە سلێمانی ٨٩.٦١% کارت و لە ھەڵەبجەش ٩٥.٨ کارت دابەش کراونەتەوە.

بڵند ئیبراھیم 




دوایین هەواڵەکان

ئەتروشی بۆ KDP.info: ڕێگە نادەین ڕەشنووسی بودجە بە زیانی مافەکانی گەلی کوردستان تێپەڕێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 11:10:00

​بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات لە ڕەشنووسی یاسای بودجەدا چەندین خاڵی نەرێنی و سزای نادادپەروەرانە بەرامبەر ھەرێمی کوردستان جێگیر کراون، جەختیش دەکاتەوە کە وەک فراکسیۆنە کوردییەکان لە ھەوڵی بەردەوامدان بۆ دروستکردنی ھەڵوێستێکی یەکگرتوو بە مەبەستی داکۆکیکردن لە شایستە داراییەکانی کوردستان.

 

وەزارەت گۆڕانکارییە نوێیەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ KDP.info دەخاتەڕوو

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 10:10:00

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، پرۆسەی پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی گرێبەست گەیشتووەتە ئەنجومەنی وەزیران و بڕیارە بەم نزیکانە بۆ ڕێکاری جێبەجێکردن بگەڕێندرێتەوە، جەختیشی کردەوە کە حکوومەت بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی فەرمانبەرانی گرێبەست داوە، تاوەکو ژمارەیەکی زیاتریان لێ سودمەند بێت.

 
بەشی هەڵبژاردنی پارتی و ڕێکخراوی GIST پەرە بە هەماهەنگییەکانیان لە پرسە یاسایییەکان دەدەن

WEDNESDAY, 07 OCTOBER 2026 15:10:05

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، د. جەعفەر ئێمینکی، بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە بارەگای بەش پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی GIST بۆ توێژینەوەی یاسایی کرد کە پێکهاتبوون لە بەکر عەلی، بەرپرسی ڕێکخراوەکە و هەردی مەحموود، ڕاوێژکاری ڕێکخراو.

 
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی میدیاکاران (نەرمین سندی و زەینەب سندی) دەکات

WEDNESDAY, 07 OCTOBER 2026 13:10:53

هەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسەنامەیەکی سەرەخۆشی ئاراستەی میدیاکاران (نەرمین سندی و زەینەب سندی) کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکیانەوە.

 
ژوورە بازرگانییەکان داوا لە بازرگانان دەکات دەستکاریی نرخی کاڵا کۆنەکان نەکەن

WEDNESDAY, 07 OCTOBER 2026 13:10:17

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی ژوورە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری لەناکاوی حکوومەتی عێراق بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار، بەبێ ڕەچاوکردنی دۆخی هاووڵاتییان دراوە و کاریگەریی نەرێنیی گەورە لەسەر بازاڕ و بژێویی هاووڵاتییان دروست دەکات. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact