Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 20 SEP 2026 23:19 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری عێراق و حکوومەتی هەرێم لە هەولێر کۆدەبنەوە
| KDP.info


بەغدا-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق گوتی: ھەفتەی داھاتوو، بە ئامانجی چارەکردنی کێشەکان، ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری عێراق لە ھەولێر لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، ئەمە ھەنگاوێکی گرینگە بۆ چارەکردنی کێشەکان.

سیپان عەزیز، ئەندامی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردسان گوتی: بڕیارە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو لە ھەولێر ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری عێراق بە سەرۆکایەتی دکتۆر فوئاد حوسێن کە خۆی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری عێراقە، لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆببنەوە، بۆ ئەوەی ئەو کێشە ئابوورییانەی لەنێوان ھەرێم و بەغدا ھەنە چارە بکرێن.

سیپان عەزیز گوتیشی: ھەر یەک لە وەزیری دارایی، وەزیری بازرگانی، وەزیری پلاندانان و وەزیری کشتوکاڵ ئەندامی شاندەکەن، ئەمەش ھەنگاوێکی زۆر باشە بۆ چارەکردنی کێشەکان، بە مەرجێک ئەگەر ڕێککەوتنەکان جێبەجێ بکرێن، لەبەر ئەوەی ئێمە لە ڕابردوو ڕێککەوتنمان لەگەڵ عێراق کردوون و پابەندی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان نەبوون.

عەزیز ڕوونیشی کردەوە: چاوەڕێ دەکرێت سەرەتای ھەفتەی داھاتوو کۆبوونەوەکە لە ھەولێر بەڕێوەبچێت.

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکوەزیرانی عێراق و ھۆشیار زێباری تاوتوێی ژمارەیەک پرسی ھاوبەشیان کرد

SUNDAY, 20 SEPTEMBER 2026 22:09:00

بەغدا-KDP.info- بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و، تێیدا جەخت لەسەر ناردنی دادپەروەرانەی پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٧ بۆ پەرلەمان کرا بە جۆرێک شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان لەبەرچاو بگرێت، ھاوکات ھاوڕا بوون لەسەر کاراکردنی ڕێککەوتنە سیاسییەکان و خێراکردنی پەسەندکردنی یاسای نەوت و غاز.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە كونسوڵی نوێی فه‌ڕه‌نسا لە هەرێمی کوردستان کرد

SUNDAY, 20 SEPTEMBER 2026 18:09:56

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له‌ ئیمانوێل مینیۆ، كونسوڵی گشتیی نوێی فه‌ڕه‌نسا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.

مەسروور بارزانی بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەی پێشوازیی لە كونسوڵی گشتیی فەڵەستین كرد

SUNDAY, 20 SEPTEMBER 2026 18:09:10

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی فەڵەستین کرد و لەلای خۆیەوە کونسوڵی فەڵەستین سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ پشتگیریکردنی ئەرکەکەی و دەستپێشخەریی پێدانی سکۆڵەرشیپ بە قوتابییانی وڵاتەکەی.

لە سەرجەم شوێنە گشتییەکانی شاری هەولێر وێستگەی بارگاویکردن بە وزەی خۆر دادەنرێت

SUNDAY, 20 SEPTEMBER 2026 16:09:00

هه‌ولێر -KDP.info- ڕاوێژكاری بواری ژینگه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دەڵێت "لە سەرجەم شوێنە گشتییەکانی شاری هەولێر وێستگەی بارگاویکردن بە وزەی خۆر دادەنرێت، لە قۆناخی یەکەمی پڕۆژەکەدا شەش شوێن دیاریکراون."

 
كوێستان محه‌مه‌د بۆ KDP.info: کار لەسەر ئەم دوو بابەتەی خاوەنپێداویستی تایبەت دەکەین

SUNDAY, 20 SEPTEMBER 2026 15:09:02

هه‌ولێر -KDP.info- وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەڵێت، "كار له‌سه‌ر دوو بابه‌ت بۆ كه‌مئه‌ندامان ده‌كه‌ین، ئه‌وانیش تۆماركردنی ناوی تازه‌ و زیادكردنی مووچه‌كانیانە، كه‌ كه‌مترینیان 250هه‌زار دیناره‌ ده‌بێت." 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact