Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 27 AUG 2026 11:35 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هەفتەی داهاتوو بۆ ئەوانەی دووکانەکانیان سووتاوە دەست بەدابەشکردنی هاوکاری دەکرێت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info-  ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 05-09-2024، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بازاڕی قەیسەریی هەولێری کرد و وەکو هاوکاریی دارایی بڕی 2 تا 20 ملیۆن دینار بە هەر دوکاندارێک دەدات کە بەهۆی ئاگرەکەوە زیانی پێ گەیشتووە.

ئومێد خۆشناو، پاریزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 5ـی ئایار کارەساتێک بەسەر بازاڕی قەیسەری هەولێردا داهات، هەرئەو ڕۆژی ڕامان گەیاند ئەو بازاڕە ڕۆحی هەولێرە کە بەوشێوەیە مامەڵەی لەگەڵ کرا و سووتێنرا و زیانێکی زۆر بە کاسبکاران کەوت.

گوتیشی: بۆ ڕۆژی دواتر سەرۆکوەزیران، مەسروور بارزانی سەردانی بازاڕەکەی کرد و دڵنیایی دایە کاسبکاران کە هەموو هەوڵێک دەدرێت بۆ ئاشکراکردنی بکەرانی ئەو تاوانە، هەروەها هاوکاری و پشتیوانیی کاسبکارانیش دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، سەرۆکی حکوومەت ئەو کات بەکاسبکارانی گوت: حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەرچی لە توانایدا هەبێت بۆ بارسووکردنی ئەو زیانانەی بە کاسبکاران کەوتووە دەیکات، دەشڵێت: لە 6ـی مانگەوە ڕێکارەکانی نۆژەنکردنەوەی قەیسەری گیرایە بەر و زیانەکان دەستنیشان کران.

ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ  5ـی ئەیلوول جارێکی دیکە سەرۆکوەزیران بۆ چەند مەبەستێک سەردانی بازاڕی قەیسەری کرد؛ یەکەم، پرسیاری ئەوەی کرد تاوەکو ئێستا چ کراوە؟ ئێمەش ڕوونکردنەوەمان پێدا. هەروەها ڕێڕەوی نۆژەنکردنەوەکە بە چ جۆرێکە و چۆن بەڕێوەدەچێت، کە هەمیشە جەخت دەکاتەوە پەلە کارەکە بکرێت تاوەکو کاسبکاران بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.

لەبارەی قەبارەی زیانەکان ئاشکرای کرد، لە هەفتەی داهاتوو دەست بەدابەشکردنی ئەو هاوکارییانە دەکرێت بۆ ئەوانەی دووکانەکانیان سووتاوە، کە 247 دووکان بووە، هەر یەکێک لەوانە بە پێی قەبارەی زیانەکان هاوکاری دەکرێت.

باسی لەوەش کرد، کەمترین ڕێژەی ئەو کاسبکارانەی زیانیان بەرکەوتووە دوو ملیۆن دینارە، زۆرترین ڕێژەش 20 ملیۆن دینارە، واتە هاوکارییەکە بەیەک شێواز نییە بە پێی قەبارەی زیانلێکەوتووانە. سەرەڕای ئەوەی دووکانەکەشی نۆژەن دەکرێتەوە.




دوایین هەواڵەکان

پاڵپشتییەکانی کابینەی نۆیەم بەرهەمی کشتوکاڵیی شێخانی ڕەوانەی بازاڕەکانی عێراق و ناوچەکە کردووە

THURSDAY, 27 AUGUST 2026 11:08:00

شێخان-KDP.info- ئاسانکاری و پشتگیرییەکانی حکوومەت، کەرتی کشتوکاڵی لە قەزای شێخان بە شێوەیەکی بەرچاو بووژاندووەتەوە. لەم بارەیەوە، بەڕێوەبەری قەزای شێخان دەڵێت، پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە چاندن و کشتوکاڵ لەلایەن کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێم ھاندەری جووتیاران بووە تا ڕووبەڕی داچاندنی پەتاتەیان کە ساڵانی پێشوو ٢ ھەزار دۆنم زەوی بووە، بۆ ٢٠ ھەزار دۆنم زەوی زیاد بکەن، بەمەش بەرھەمی پەتاتەی قەزاکە گەیشتووەتە ٢٠٠ ھەزار تەن و ھەناردەی دەرەوەش دەکرێت.

 
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی چه‌ند فه‌رمانێكی وه‌زاری له‌پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتییان دەرکرد

THURSDAY, 27 AUGUST 2026 10:08:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چەند فەرمانێکی وەزاریدا و لەپێناو پەرەپێدانی زیاتری پڕۆژەکان و خزمەتکردنی ھاووڵاتییان لە سنووری شاری ھەولێر و شارۆچکەکانی دەوروبەری، ڕەزامەندی نیشاندا بە خەرجکردنی گوژمەی پێویست لەسەر داھاتی شارەوانی و ئاو بە مەبەستی جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی ھەولێر و شارۆچکەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی ھەولێر.

 
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە یەکخستنی هێزەکانی هەسەدە و سوپای سووریا دەکات

WEDNESDAY, 26 AUGUST 2026 22:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، "پێشوازی لەو پێشکەوتنە گەورەیە دەکەم کە لە پرۆسەی تێکەڵکردنی ھێزەکانی سووریای دیموکرات (ھەسەدە) لەگەڵ ھێزە حکومییەکانی سووریادا بەدەستھاتووە."

 
جەنەڕاڵ شنایدەر: بۆ ئایندە لەگەڵ ھێزەکانی پێشمەرگە پلانی تۆکمە و نوێمان دەبێت

WEDNESDAY, 26 AUGUST 2026 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٦، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان و ئیدارە و میرە، پێشوازی لە جەنەڕاڵ گەنتەر شنایدەر، بەڕێوەبەری گشتی ھێزە چەکدارەکان لە وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا و کۆڵۆنێڵ ئۆستن پیچا، فەرماندەی ھێزەکانی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەریان کرد.

"ئەنفال نەشیا مە ژناڤببەت، ئەم بهێزتر ڤەژیاینەڤە"

WEDNESDAY, 26 AUGUST 2026 18:08:11

دھۆک-KDP. info-  ئەڤرۆ ٢٦ێ تەباخا ٢٠٢٦ێ، ڕێڤەبەرییا گشتی یا شەهید و ئەنفالکریان ل دهۆکێ و سەنتەرێ ڤەکۆلینێن جینۆسایدێ ل زانکۆیا دهۆک، ڕێوڕەسمەکێ شایستە ب هەلکەفتا ٣٨ مین سالیادا تاوانا ڕەش یا ئەنفالێن بەهدینان ل هۆلا کۆنفرەسان هاتە ڕێکئێخستن.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact