Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 3 SEP 2026 15:26 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی حکوومەت، وەزارەتی ڕاسپارد دەست بە دابەشکردنی نەوت و دابەزینی نرخی بەنزین بکرێت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info-  ئامادەکاری دەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکان دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی بکرێت و نرخی بەنزینیش هەرزان بکرێت.

پێنجشەممە، 05-09-2024، بە ئامادەبوون کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی فراوان لەبارەی ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزاندنی نرخی بەنزین بەڕێوە چوو.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرمانێکدا، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی ڕاسپاردووە دەست بە پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزینی نرخی بەنزین بکرێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، "کۆبوونەوەکە بە بەشداریی ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتی و بەڕێوەبەرانی نەوت و کانزاکان بەڕێوە چوو، وەزیری سامانە سروشتییەکان گفتوگۆی لەسەر دەستپێکردنی پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی کرد و لەم ڕووەوە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئامادەکارییەکانی دەست پێ کرد تاوەکوو بەم نزیکانە لە سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان دەست بە دابەشکردنی نەوتی پاڵپشتیکراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت".

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە چۆنییەتی کەمکردنەوەی نرخی بەنزینی جۆری نۆرماڵ و هاوردەکردنی بەنزینی زیاتری بازرگانی و "لەم ڕووەوە دەست بە هەنگاوەکانی پرۆسەکە دەکرێت".

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار درا شاندێکی وەزارەت سەردانی وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ بکات، بۆ "دیاریکردن و وەرگرتنی بەشی هەرێمی کوردستان لە نەوتی سپی و بەنزین  و کۆمەڵێک پرسی پەیوەنداری دیکە".

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لە زستانی ڕابردوو بە سەرکەوتوویی توانی بڕی سووتەمەنیی پێویست لە نەوتی سپی و بەنزین و غازی ماڵان بۆ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دابین بکات و بۆ وەرزی زستانی ئەمساڵیش دەست بە ئامادەکارییەکانی کراوە.




دوایین هەواڵەکان

تۆمارکردنی خانووبەرە بۆ KDP.info: زیاتر لە ٨٠ ھەزار کارت کراونەتە سەنەد و تاپۆکردنی زەویش خێرا دەکرێت

THURSDAY, 03 SEPTEMBER 2026 12:09:00

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پڕۆسەی تاپۆکردنی زەویی فەرمانبەران بەستراوەتەوە بە تەواوبوونی ڕێکارەکانی ئیفرازکردن لە وەزارەتی شارەوانی، جەختیش دەکاتەوە بە گەیشتنی مامەڵەکان بۆ فەرمانگەکانی تاپۆ، بەخێرایی دەکرێن بە سەنەد.

 
قایمقامی شێخان بۆ KDP.info: بەم نزیکانە پڕۆژەی ئاوی قەزای شێخان دەست پێ دەکات

THURSDAY, 03 SEPTEMBER 2026 10:09:00

شێخان-KDP.info- قایمقامی قەزای شێخان ڕایگەیاند، بەمەبەستی چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەی کەمئاوی لە سنووری قەزای شێخان، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە پڕۆژەیەکی ستراتیژیی ئاو جێبەجێ بکات.

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی وەرزشوانی دێرین (تاھیر سابیر خۆشناو) دەکات

WEDNESDAY, 02 SEPTEMBER 2026 22:09:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی وەرزشوانی دێرین تاھیر سابیر خۆشناو پرسەو سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو دەکات.

 

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی تاهیر سابیر دەکات

WEDNESDAY, 02 SEPTEMBER 2026 22:09:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەھۆی کۆچی دوایی یاریزانی دێرین تاھیر سابیر سەرۆکی پێشووی یانەی وەرزشی ھەولێر پەیامێکی ھاوخەمیی بڵاوکردووە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و ماڵباتی کۆچکردوو تاھیر سابیر دەکات.

 
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرەخۆشی لە (ئاشتی کۆچەر) دەکات

WEDNESDAY, 02 SEPTEMBER 2026 21:09:02

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی دایکی (ئاشتی کۆچەر) پرسەو سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو دەکات.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact