Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 11 JUL 2026 12:16 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەرپرسی لقی ٢٣ی پارتی مژدەیەک بە جووتیاران دەدات
| KDP.info


مەخموور-KDP.info- بەرپرسی لقی ٢٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، دوای ھەوڵ و ماندووبوونێکی زۆری لقەکەمان، بڕیارێک لە بەرژوەندیی جووتیاران دەرکرا کە خزمەتێکی زۆریان دەکات.

سەنگەر کانەبی گەورە، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: دوای ھەوڵێکی زۆری لقەکەمان (لقی ٢٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان) و گەیاندنی داواکاریی جووتیارانی سنوورەکەمان، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە ئەمڕۆ لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی جووتیارانی سنووری پارێزگای ھەولێر، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی ھەولێر، بڕیارێکی گرنگی بۆ خزمەتی جووتیارانی سنووری پارێزگاکە دەرکرد.

لە درێژەی لێدوانەکەیدا سەبارەت بەو خزمەتگوزارییە، بەرپرسی لقی ٢٣ گوتی: بڕیارەکە بۆ ئەو جووتیارانەیە کە زەویی کشتوکاڵییان لە بەردەستە، بەڵام گرێبەستەکەی بەناوی کەسێکی ترەوەیە کە ئەمەش داواکاریی چەندین ساڵەی جووتیارانە و دەستکەوتێکی گەورە و مێژووییە بۆ جووتیاران.

سەنگەر کانەبی گوتیشی: لە ماوەی ڕابردوودا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، زۆرترین خزمەتی بە کەرتی کشتوکاڵی لە ھەرێمی کوردستان کردووە.

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

لەم هەفتەیدا دەست بە دابەشکردنی زەوی لە (ڕۆڤیا، دارەتوو و کەلەکچی) دەکرێت

SATURDAY, 11 JULY 2026 11:07:48

دهۆک-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی دهۆک ڕایدەگەیەنێت کە سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی ژمارەیەکی نوێی پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنوورەکەدا کۆتایی هاتووە و پرۆسەکە لە هەفتەیەدا دەست پێ دەکات، بەمەش کۆی ئەو زەوییانەی تا ئێستا لە سنووری پارێزگاکەدا دابەش کراون دەگاتە زانیاتر لە ٢٠ هەزار پارچە زەوی.

 
کابینەی نۆیەم و بوێریی خەونی گەورە

SATURDAY, 11 JULY 2026 10:07:27

هەڵگورد شێخ نەجیب

 
گوھدار شێخۆ بۆ KDP: لە کابینەی نۆیەمدا زاخۆ پێشکەوتنی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە

FRIDAY, 10 JULY 2026 19:07:00

زاخۆ-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند کە لەسەردەمی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا، زاخۆ لە ھەموو ڕوویەکەوە پێشکەوتنی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە، و پلان و کارەکانیان بەردەوامە بۆ ئەوەی ئەم شارە ببێتە نموونەیەکی باڵا لە گەشەپێدان و پێشکەوتندا.

 

لە ساڵوەگەڕی کابینەی نۆیەم، ئومێد خۆشناو نەخشەی نوێی ھەولێر بۆ KDP.info ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 10 JULY 2026 17:07:00

ھەولێر-KDP.info- لەسەروبەندی ساڵوەگەڕی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ماڵپەڕی KDP.info ڕاپۆرتێکی تایبەت لەسەر گەشەسەندنی پایتەخت بڵاو دەکاتەوە. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر وردەکاریی کۆمەڵێک پڕۆژەی ستراتیژی لە کەرتەکانی ڕێگەوبان، ئاو، ژینگە و کارەبای ٢٤ کاتژمێری ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە بەستنەوەی شادەمارەکانی گواستنەوە و داڕشتنی ماستەرپلانی داھاتوو، خاڵی وەرچەرخانی مێژوویی پایتەخت بوون لەم کابینەیەدا.

لە ساڵوەگەڕی دامەزراندنیدا KDP.info دەستکەوتەکانی کابینەی نۆیەم دەخاتە ڕوو

FRIDAY, 10 JULY 2026 10:07:28

ھەولێر-KDP.info- کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دوای تێپەڕاندنی چەندین کۆسپ و تەگەرەی ئابووری و تەندروستی، ڕاپۆرتی کۆتایی پڕۆژەکانی بڵاوکردەوە. لە ڕاپۆرتەکەیدا هاتووە، حکوومەت لە ماوەی حەوت ساڵدا توانیویەتی ستراتیژییەتی خۆی لە خزمەتگوزارییەوە بۆ بونیاتنانی ژێرخان بگۆڕێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact