Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 3 OCT 2026 04:01 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی لیژنەی سەرژمێریی گشتی بۆ KDP: زیاتر لە ٢٣ ھەزار مامۆستا بەشداری دەکەن
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی لیژنەی سەرژمێری لە ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئامادەکارییەکانی پرۆسەی سەرژمێری بەڕێوەدەچن و زیاتر لە ھەشت ھەزار و ٥٠٠ مامۆستا ڕاھێنانیان پێ دەکرێت.

مەحموود عوسمان، سەرۆکی لیژنەی سەرژمێریی گشتی لە ھەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: ھاوتەریب لەگەڵ بەغدا، ئامادەکاریی پرۆسەی سەرژمێریی گشتی بەردەوامە، ئێستا ھەشت ھەزار و ٥٧٤ مامۆستا ڕاھێنانیان پێ دەکرێت و دەچنە پرۆسەی ژمارەلێدان و گەمارۆسازی بۆ ئامادەکارییەکانی پرۆسەی ٢٠-١١ی ئەمساڵ.

ئەوەشی خستە ڕوو: لە ماوەی دوو مانگدا، پرۆسەی ژمارەسازی بەڕێوە دەچێت، دواتر دەچینە ناو پرۆسەی سەرژمێریی گشتی کە ٢٣ ھەزار مامۆستا لە ڕۆژی سەرژمێریی گشتیدا بەشداری دەکەن.

لەبارەی قەدەغەی ھاتووچۆوە، مەحموود عوسمان ڕوونی کردەوە: بڕیار دراوە ڕۆژانی ٢٠ و ٢١ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، لە سەرتاسەری عێراق و ھەرێمی کوردستان ھاتووچۆ قەدەغە بێت، چونکە ماڵ بە ماڵ دەگەڕێین بۆ سەرژمێریی گشتی، ئەوانەی لە ئەرکیشدان، پێویستە پشتگیریی شوێنی کارکردنیان ھەبێت.

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی سەندیکا لە ڕێگەی KDP.infoوە دیدگای نوێی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان دەخاتەڕوو

FRIDAY, 02 OCTOBER 2026 16:10:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەنجامدانی کۆنگرەی سەندیکا، دەستیان بە جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری خۆیان کردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕیفۆرم، مۆدێرنکردنی بەڕێوەبردن، ڕەخساندنی ھەلی کار و پەرەپێدانی کەرتە نوێییەکانی ئەندازیاری لە ھەرێمی کوردستان.

 
مامۆستایانی ئایینی بۆ KDP.info: زانایانی گەورەی كورد ژینگەدۆست بوون.. پاراستنی ژینگە ئەرکی هەموومانە

FRIDAY, 02 OCTOBER 2026 10:10:57

سلێمانی-KDP.info- لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا، بە گرنگییەکی زۆرەوە باس لە پاراستنی ژینگە و پەرەپێدانی سروشت کراوە. مامۆستایانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەوە دەکەنەوە کە زیاننەگەیاندن بە دارستانەکان، ئاژەڵان و باڵندە کێوییەکان ئەرکی سەرشانی هەموو تاکێکە، هاوکات پابەندبوون بە ڕێنمایی و یاساکانی حکوومەت لەم بوارەدا، هاوتای جێبەجێکردنی فەرمانەکانی پەروەردگارە.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا: ھێزی عێراق لە لۆژیکی دەوڵەت و دەستووردایە

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 23:10:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/١٠/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە بەغدا بەشداریی لە ڕێوڕەسمی کۆتاییھاتنی ئەرکی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق کرد کە بە ئامادەبوونی بەڕێز عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی باڵا و نوێنەرانی نێودەوڵەتی بەڕێوە چوو.

 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوپاسی کونسوڵی گشتیی ڕووسیا دەکات

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 21:10:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/١٠/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکەی وەک کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ماکسیم ڕوبین کرد.

 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری دەکات

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 19:10:33

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی پێنجشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەرێز خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact