Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 3 OCT 2026 00:12 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

شاخەوان عەبدوڵڵا بۆ KDP: بڕیارە لەگەڵ سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی کۆببینەوە
| KDP.info


بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، ئەو تێبینیانەی لەسەر مووچە ھەن ھی ئەوە نین مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان ڕابگرن و ھیچ پاساوێک نییە بۆ ڕاگرتنی مووچە، بۆیە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەر خەت دەبین بۆ ئەوەی ئەو تێبینیانەی ھەن چارەسەر بکرێن و لە ئێستادا لە حاڵەتی ڕێککەوتن دایین.

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ئێمە بابەتێکمان ئامادە کردبوو بۆ ئەوەی  فراکسیۆنە کوردییەکان و وەزیرە کوردەکان و سەرۆککۆماری عێراق و دکتۆر فوئاد حوسێن جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ دوو مەبەست کۆ ببنەوە، یەکەم شاییستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان، دووەمیش چەند پرسێکی دیکە باس بکرێت، بۆیە کۆبوونەوەیەکی گرینگ ئەنجامدرا، لەبەر ئەوەی دوو مانگ بوو فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتبوو، کە ئەمە تاوانێکی گەورەیە بەرامبەر بە فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان دەکرێت، لەبەر ئەوە بڕیار درا نابێت ھیچ بیانووەک ببێتە ھۆی ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان، چونکە فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان پێویستە هەموو مانگێك مووچەكانیان خەرج بکرێت، ئەو تێبینیانەشی کە ھەن بچووکن و ناکرێت ببنە ھۆی ئەوەی مووچە ڕابگیرێت.

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا گوتیشی، بڕیارە ئێمە لەگەڵ  سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی عێراق کۆببینەوە و خاڵەکانی پێشتر لەگەڵ وەزیری دارایی گفتووگۆی لەسەر کراوە، ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەى پەروەردەی کەرکووکیش کە سەر بە ھەرێمی کوردستانن و مووچە لە ھەرێمی کوردستان وەردەگرن، ئەوانە دوو مووچە وەرناگرن، یەکێک لە ھەرێم بێت و یەکێک لەبەغدا، لەبەر ئەوەی لە ساڵانى پێشوو زۆر ھەوڵدرا ئەوانەش بۆ مووچە وەرگرتن بکەونە سەر عێراق، بەڵام ھەر ئەوان ئەوەیان قەبوڵ نەکردووە، بۆیە ئەمە ناکرێت ببێتە بیانوو بۆ ئەوەی مووچەیان ببڕێت.. پێویستە وەزارەتی دارایی ئەوە چارەسەر بکات و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراقیش قسەم کردووە کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لیستێکی ناوی ئەو فەرمانبەرانەمان بۆ ڕەوانە بکات، کە دەکەونە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان کە ناوی چواری تێدابێت و تێبینییەکانیش باس بکەن، بۆ ئەوەی ئەو گرفتەش چارەسەر بکرێت.

ناوبراو گوتیشى، لە ئێستادا لە حاڵەتی ڕێککەوتن دایین لەبارەی بابەتی بایۆمەتری،  ئەو کەسانەشی کە تاوەکو ئێستا بایۆمەتریان نەکردووە مانای ئەوە نییە بوونیان نییە، بۆیە پڕۆسەی بایۆمەتری لە ھەرێمی کوردستان بەردەوامە و ڕۆژانە پڕۆسەکە ئەنجام دەدرێت، ئەوانەشی کە ماون نزیکەی ١٠٠ھەزار فەرمانبەر دەبن، پێموایە ئەوانیش تا نزیکەی دوو مانگی دیکە تەواو دەبن.

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی سەندیکا لە ڕێگەی KDP.infoوە دیدگای نوێی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان دەخاتەڕوو

FRIDAY, 02 OCTOBER 2026 16:10:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەنجامدانی کۆنگرەی سەندیکا، دەستیان بە جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری خۆیان کردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕیفۆرم، مۆدێرنکردنی بەڕێوەبردن، ڕەخساندنی ھەلی کار و پەرەپێدانی کەرتە نوێییەکانی ئەندازیاری لە ھەرێمی کوردستان.

 
مامۆستایانی ئایینی بۆ KDP.info: زانایانی گەورەی كورد ژینگەدۆست بوون.. پاراستنی ژینگە ئەرکی هەموومانە

FRIDAY, 02 OCTOBER 2026 10:10:57

سلێمانی-KDP.info- لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا، بە گرنگییەکی زۆرەوە باس لە پاراستنی ژینگە و پەرەپێدانی سروشت کراوە. مامۆستایانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەوە دەکەنەوە کە زیاننەگەیاندن بە دارستانەکان، ئاژەڵان و باڵندە کێوییەکان ئەرکی سەرشانی هەموو تاکێکە، هاوکات پابەندبوون بە ڕێنمایی و یاساکانی حکوومەت لەم بوارەدا، هاوتای جێبەجێکردنی فەرمانەکانی پەروەردگارە.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا: ھێزی عێراق لە لۆژیکی دەوڵەت و دەستووردایە

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 23:10:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/١٠/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە بەغدا بەشداریی لە ڕێوڕەسمی کۆتاییھاتنی ئەرکی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق کرد کە بە ئامادەبوونی بەڕێز عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی باڵا و نوێنەرانی نێودەوڵەتی بەڕێوە چوو.

 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوپاسی کونسوڵی گشتیی ڕووسیا دەکات

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 21:10:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/١٠/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکەی وەک کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ماکسیم ڕوبین کرد.

 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری دەکات

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 19:10:33

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی پێنجشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەرێز خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact