Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 8 OCT 2026 18:43 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

کوردانى تاراوگە: دڵخۆشین کە دەبینین وڵاتەکەمان بەردەوام لە پێشکەوتندایە
| KDP.info


ئەورووپا-KDP.info- کوردانى تاراوگە بۆ ماڵپەڕى فەرمیی پارتى دیموکراتى کوردستان، باس له‌ پێشكه‌وتنه‌ به‌رده‌وامه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، بە دڵ و ڕوح لە کوردستانین و ئەو چاکسازى و پێشکەوتنە هەمەچەشن و بەردەوامه‌ى کوردستان بووەتە جێگاى شانازیى کوردانى تاراوگە و دڵخۆشین كه‌ وڵات بەردەوام لە پێشکەوتندایە.

جووتیار سندى، چالاکوانى کوردى ئەورووپا لە سویده‌وه‌، بۆ ماڵپەڕى فەرمیی پارتى دیموکراتى کوردستان دواو گوتی: "پێشکەوتنى بەردەوامى کوردستان بووەتە جێگاى شانازیى کوردانى تاراوگە، ساڵانە کاتێک دەگەڕێمەوە کوردستان لە ڕێگاوبان و بیناسازیدا، جیاوازیى گەورە بەدى دەکەم کاتێک لە ڕێگه‌ى زاخۆ بۆ دهۆک و دهۆک بۆ هەولێر سەفەر دەکەم، وا دەزانم لە ڕێگایەکى ئەورووپادا سەفەر دەکەم، بەڕاستى دڵخۆش دەبین بەو چاکسازى و پێشکەوتنە هەمەچەشنە".

سندى گوتیشى: "هەرێمی کوردستان سەرەڕای ئەو قەیرانەى بۆى دروست دەکرێت، بەڵام حکوومەتى هەرێم بەردەوامە لە پێشخستنى وڵاتەکەمان، کوردستان خۆشگوزەرانییەکى زۆری تێدا بەردەوامە، بەراوردیش بە دەوڵەتانى دەوروبەرى، زۆر پێشککەوتووترە لە هەموو سێکتەرەکاندا، هەروەها لە بوارى ئاسایش و ئارامى و ڕێکخستنى ڕێگاوبان لە دانانى سیستمى کامێراى کۆنتڕۆڵکردنى تیژڕۆیى، بە ئاسوودەییەوە دەتوانى هاوشێوەى ئەورووپا شوفێری بکەیت".

فەزیلە شۆڕش، چالاکوانى مافەکانى ئافرەتان لە هۆڵەنداوه‌، به‌ ماڵپەڕى فەرمیی پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند: "وەک کوردێکى دانیشتووى دەوڵەتى سوید دڵخۆشم بە پێشکەوتنى کوردستانەکەم بە تایبەت لە کابینەى نۆیەمدا، ئێمە بە دڵ و ڕوح لە کوردستانین و بەردەوام چاودێریى وڵاتەکەمان دەکەین و ئارامى و ئاسایشی کوردستان جێگاى دڵخۆشییە".

ناوبراو گوتیشى: "من میوانى سویدم هێناوەتەوە لەگەڵ خۆم بۆ کوردستان، سەرسام بووە بەو پێشکەوتن و ئارامییەی کوردستان، بە تایبەتى پایتەخت بە چاوى خۆیان بینییان، ئێمە زۆر حەز دەکەین بگەڕێینەوە بۆ کوردستان و ئێستا ژیان له‌ کوردستان خۆشە و بیانییەکانیش پێمان دەڵێن وڵاتەکەتان خێرا پێش دەکەوێت".

سەیران زاویتەیی، لە بەلجیکا كه‌ هاوكات کاندیده‌ بۆ سەرۆکى شارەوانیى شارى Leuven، بە ماڵپەڕى فەرمیی دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند: "ئێمە لە تاراوگە خۆشحاڵین کە دەبینین وڵاتەکەمان بەردەوام لە پێشکەوتندایە، دەستخۆشیمان هەیە بۆ هەر کەس لە دەسەڵاتە و کار لەسەر بەرەوپێشبردنى وڵاتەکەمان دەکات".

گوتیشى: "دەوڵەتى بەلجیکا خۆشحاڵە بە سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونى کوردستان، دەزانن لە ئەزموونێکدا دەژین هەرچەندە قورسە، بەڵام سیاسەتێکى دیموکراسى پێڕەو دەکەین، لەو حزبەى من تێیدا ئەندامم، پێیان خۆشە سەردانى کوردستان بکەن، ئەزموونى حکومڕانى ببینن کە چۆن بە ئازادى و دیموکراسى دەوڵەت بەڕێوە دەبرێت و هاووڵاتیان ژیان دەکەن، ساڵانە سەردانى کوردستان دەکەم دەبینم وڵات بەردەوام لە پێشکەوتندایە، دۆخى ئابووریى جیهان قورسە بەتایبەتیش من لەم وڵاتە دەژیم، بەڵام کوردستان باشترە، سەربارى دروستکردنى قەیرانەکان بۆى".

 

عەزیز ڕەسووڵ

 




دوایین هەواڵەکان

لقی خانه‌قین گواسترایەوە سه‌ر مه‌كته‌بی ڕێكخستنی (که‌ركوك.گه‌رمیان)

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 17:10:15

خانه‌قین -KDP.info- به‌رپرسی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ خانه‌قین گوتی "دوای گواستنه‌وه‌ی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سه‌ر مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی له‌ كه‌ركوك _ گه‌رمیان، ئاسانكاری باش بۆ ئه‌ندام وكادیرانی ئێمه‌ كرا، ئێمه‌ش له‌ كاركردن و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك به‌رده‌وامین، ئه‌و گردبوونه‌وه‌یەی بڕیاربوو له‌پێناو به‌رژوه‌ندی گشتی لە خانەقین بکرێت، جارێ راگیراوه‌." 

د. ناڤسەر نووری بۆ KDP.info: مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغدا هاوتا دەکرێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 15:10:09

هەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند: "بەپێی لێکتێگەیشتنی هەردوولا، بڕیارە مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا هاوتا بکرێت و لە ئێستاشدا خەریکی ئامادەکردنی لیستەکانین."

 
هۆشیار زێباری و ڕێبەر ئەحمەد تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکەن

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:37

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، هۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، لە بارەگای ناوەند پێشوازی لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی ڕادەگەیەنێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:01

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی کرد بۆ کۆچی دوایی مامی (سەید جەوزی سەید سابر کاکەیی)، برای کەسایەتیی دیاری ڕووناکبیر و سیاسەتمەدار خوالێخۆشبوو فەلەکەدین کاکەیی، و هاوخەمیی قوڵی خۆی بۆ بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان ڕاگەیاند.

 
​حەج و عومرەی هەرێم دوا مۆڵەتی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی 2027 دیاریکرد

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:29

هەولێر-KDP.info- ​بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2027 دەرچووە، بە زووترین کات سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە ئیدارییەکانیان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact