Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 10 OCT 2026 03:20 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئافره‌تان: سەرۆک بارزانى هەمیشە پشتیوانێکى بەهێزى ئافرەتانە
| KDP.info


هەڵەبجە-KDP.info- له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستاندا، ئافره‌تان جیا له‌وه‌ی بە گرنگییه‌وه‌ باسی پارتی ده‌كه‌ن، دەشڵێن: شانازییە لە ئۆرگانە حزبى و جەماوەرییەکانى پارتى خەبات دەکەین، هەمیشەش بە هێزەوە کار دەکەین تاکو پارتى بە بەهێزى بمێنێتەوە و کوردستان بەهێز بێت.

پارتى دیموکراتى کوردستان تەمەنى دەگاتە ٧٨ ساڵ، ئەو هێزە گەورەیەى کوردستان کە لە ڕۆژى ١٦ـى ئابى ١٩٤٦ بە ڕێبەرایەتیى بارزانیى نەمر دامەزرا، ئافرەتان پێگەیەکى گرنگیان لە ڕیزەکانى ئەو حزبەدا پێ درا. شەهێن عومەر، بەرپرسى ناوەندى هەڵەبجەی یەکێتیی ئافرەتانى کوردستان، بە ماڵپەڕى فەرمیی پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند: "ڕۆژى ١٦ـى ئاب لە مێژووى گەلى کورددا، ڕۆژى شانازیى مرۆڤایەتییە، لە ڕۆژى دامەزراندنى پارتییەوە تا ئێستا ئافرەتان ڕۆڵى گرنگیان پێ دراوە، لە ڕابردوو چۆن پێگەى ئافرەت بەهێز بووە، ئێستاش لەناو ئۆرگانەکانى پارتى لە مەکتەبى سیاسى بۆ خوارەوە ڕۆڵ دراوە بە ئافرەتان و سوود لە تواناکانیان وەردەگیرێت بۆ بەرەوپێشبردنى کۆمەڵگاى کوردى، ئێمە کار دەکەین پارتى بەهێز بێت، بۆ ئەوەى قەوارەى کوردستان بە بەهێزی بمێنێتەوە".

شەهێن عومەر دەڵێ: "شانازییە بۆ من کە ئافرەتم و لەناو ڕیزەکانى پارتیدا خزمەت دەکەم، لە دواهەڵبژاردنە ناوخۆییەکانى پارتى لە تەواوى ئۆرگانەکانى پارتى ڕێژەیەکى بەرچاو لە ئافرەتان ڕۆیشتوونەتە پێشەوە و ڕۆڵى گرنگیان پێ دراوە، ١٦ـى ئابیش خۆرى هیوا و مرۆڤایەتیبوون دەگەیەنێت".

لاڤە شاخەوان، چالاکوانى ئافرەتان لە پارێزگاى هەڵەبجە، بە ماڵپەڕى فەرمیی پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند: "وەک کچێکى گەنجى هەڵەبجە زۆر دڵخۆشم لە یادی ٧٨ ساڵەى دامەزراندنى پارتى، لەناو ئۆرگانە جەماوەرى و حزبییەکانى پارتى بە سەربەرزانە و ئازادانە کار بکەین، پارتى پشتیوانێکى سەرسەختى ئافرەتانە و بە گرنگی زانیوە ئافرەتان لە هەموو دامەزراوەکانى حزب و حکوومەت و کۆمەڵگاى مەدەنى ڕۆڵ بگێڕن و لە پێشکەوتندا بن".

دەشڵێ: "ئافرەت لەناو پارتیدا هەموو کات ڕۆڵى پێ دراوە شانبەشانى پیاوان، دەشبینین لە هەموو ئەو گۆڕانکاریانەى لەناو پارتى دێتە پێشەوە، پشکى گەورە بەر ئافرەتان کەوتووە، ئێمە دەڵێین ئافرەتان پێگەیەکى بەهێزیان لەناو پارتیدا هەیە، پارتى جیاوازى ناکات لە نێوان پیاوان و ئافرەتاندا و چاوى لەوەیە کەسى شیاو لە شوێنى شیاودا دابنێت".

تاڤگە تەحسین، چالاکوانى کۆمەڵگاى مەدەنى و کادیرى یەکێتیى ئافرەتانى کوردستان لە ناوەندى هەڵەبجە، بە ماڵپەڕى فەرمیی پارتى دیموکراتى کوردستانی گوت: "ڕۆژى ١٦ـى ئاب، ڕۆژێکى گرنگە لە مێژووى بزافى ڕزگاریخوازى گەلى کورد، پارتى ئەو هێزە سیاسییە بوو، بە دامەزراندنى هەموو چین و توێژەکانى کۆمەڵگا لە دەورى کۆبوونەوە لە سەرتاسەرى کوردستاندا، ئافرەتانى کوردستان لە ڕۆژى دامەزراندنی پارتییەوە ڕۆڵى گرنگیان گێڕاوە بۆ ئازادى و کۆتاییهێنان بە ژێردەستەیى و  هۆشیارکردنەوەى کۆمەڵگاى کوردى، هەروەها لە شۆڕش و حکومڕانیشدا ڕۆڵى گرنگیان بینیوە".

تەحسین زیاتر لەو بارەوە دەڵێ: "سەرۆک بارزانى هەمییشە پشتیوانێکى بەهێزى ئافرەتانە و هەردەم ڕێنماییەکانى ئەوەیە، دەبێت سوود لە تواناى ئافرەتان وەربگیرێت، دەبینین ئێستا لە پلەى باڵا بۆ خوارەوە ئافرەتان ڕۆڵى گرنگیان پێ دراوە لە حزب و پەرلەمان و حکوومەت و ئافرەتانیش بە پشتیوانیی پارتى، پۆستى باڵاى وڵات بەڕێوە دەبەن".

عەزیز ڕەسووڵ




دوایین هەواڵەکان

ئەکبەر حەیدەر: بڕیاری ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکان ئاسانکاریی باشی بۆ کادیرانمان دروست کردووە

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 17:10:15

خانەقین-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ئاماژە بە ئەنجامی گۆڕانکاری و ڕێکخستنەوە ئۆرگانییەکانی حیزب دەکات و ڕایدەگەیەنێت، گواستنەوەی لقەکەیان بۆ سەر مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیان-خانەقین ئاسانکاریی زۆری بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی کادیران و ئەندامان دروست کردووە و خزمەتکردنی خەڵکی ناوچەکەی خێراتر کردووە.

 
د. ناڤسەر نووری بۆ KDP.info: مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغدا هاوتا دەکرێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 15:10:09

هەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند: "بەپێی لێکتێگەیشتنی هەردوولا، بڕیارە مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا هاوتا بکرێت و لە ئێستاشدا خەریکی ئامادەکردنی لیستەکانین."

 
هۆشیار زێباری و ڕێبەر ئەحمەد تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکەن

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:37

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، هۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، لە بارەگای ناوەند پێشوازی لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی ڕادەگەیەنێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:01

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی کرد بۆ کۆچی دوایی مامی (سەید جەوزی سەید سابر کاکەیی)، برای کەسایەتیی دیاری ڕووناکبیر و سیاسەتمەدار خوالێخۆشبوو فەلەکەدین کاکەیی، و هاوخەمیی قوڵی خۆی بۆ بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان ڕاگەیاند.

 
​حەج و عومرەی هەرێم دوا مۆڵەتی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی 2027 دیاریکرد

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:29

هەولێر-KDP.info- ​بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2027 دەرچووە، بە زووترین کات سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە ئیدارییەکانیان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact