Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 1 OCT 2026 22:36 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"حکوومەتی ھەرێم ھاوشێوەی شارەکانی دیکە گرنگی بە ناوچە کوردستانییەکان دەدات"
| KDP.info


مەخموور-KDP.info- قایمقامی قەزای مەخموور ڕایدەگەیەنێت، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ساڵانە ھاوشێوەی ھەموو شارەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان بودجە بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان تەرخان دەکات، ئەمساڵیش بودجەی بۆ کۆمەڵێک پڕۆژە تەرخان کردووە، ئەمەش ئاوڕدانەوە و گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە بە ناوچە کوردستانییەکان.

رزگار محەمەد، قایمقامی قەزای مەخموور، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئێمە ئەو داواکاریانەی پێشکەشمان کردبوون بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە لە مەخموور، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان  ئەمساڵ لەو بودجەیەی بۆ ھەولێر تەرخان کراوە، بەشێکی بۆ مەخموور تەرخان کرا، ئەمەش گرنگیدانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، کە خۆی مەخموور لە ڕووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای مووسڵە، بۆیە بە سوپاسەوە لەلایەن پارێزگاری ھەولێر و حکوومەتی ھەرێم رەزامەندی لەسەر پڕۆژەکانی ئێمە درا، بۆیە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوشێوەی شارەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان گرنگی بە ناوچە کوردستانییەکان دەدات و ئەمەش ئاوڕدانەوەیە لەو ناوچانە و خۆی بە خاوەنی ئەو ناوچانە دەزانێت".

محەمەد گوتیشی: "ئەو پڕۆژانەی رەزامەندییان لەسەر دراوە، ھەمەجۆرن و زیاتر لە بواری کارەبا و تەندروستی و پەروەردە و شارەوانی و رێگاوبان و کەرتەکانی دیکەن، چونکە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ساڵانە بودجە بۆ پارێزگاکان تەرخان دەکات و لەو بودجەیە بەشی ئێمەش وەکو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان تەرخان دەکرێت، چونکە ئێمەش بە بەشێک لە ھەرێمی کوردستان ھەژمار دەکەن و گرنگیی زۆر لە لایەن کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان دەدرێت، ئەمەش ھەمیشە مایەی خۆشحاڵیی ھاووڵاتیان و خەڵکی قەزای مەخموور و دەوروبەری مەخموورە، کە ئەو ناوچانەش بەشێکن لە ھەرێمی کوردستان".

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی تەرخانکردنی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، بڕی ١٤ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دیناری بۆ ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ قەزای مەخموور و قوشتەپە و شەمامک و کانی قرژاڵە و سەرکارێز و قەتەوی و مامزاوە و ئەو ناوچانەی دەکەونە سنووری لقی ٢٣ی قەرەچووغی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنوری مەخموور، تەرخان کرد.

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوپاسی کونسوڵی گشتیی ڕووسیا دەکات

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 21:10:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/١٠/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکەی وەک کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ماکسیم ڕوبین کرد.

 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری دەکات

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 19:10:33

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی پێنجشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەرێز خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری کرد.

سەرۆکی حکوومەت جەخت لە قووڵکردنەوەی پێکەوەژیانی ئاشتییانە دەکاتەوە

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 16:10:47

ھەولێر-KDP. info-  مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەتڕان مۆر نیقۆدێمۆس داود مەتی شەرەف سەرۆکی تائیفەی سریانی ئارتۆدۆکسی لە هەرێمی کوردستان و مووسڵ و کەرکووک کرد و، لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکوومەت جەختی لە قووڵکردنەوەی پێکەوەژیانی ئاشتییانە کردەوە.

 
سامانە سروشتییەکان: چاکسازیی کۆڕمۆر نابێتە هۆی کەمبوونەوەی گازی ماڵان

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 14:10:13

ھەولێر-KDP. info-  وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە کە پڕۆسەی چاکسازی لە کۆمپانیای "دانە گاز"کە ماوەی مانگێک دەخایەنێت، بە هیچ شێوەیەک کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی بڕی گازی ماڵان نابێت.

 
پارێزگاری هەولێر کاتی تەواوبوونی نوژەنکردنەوەی یاریگەی فرەنسۆ هەریری بۆ KDP.info ئاشکرا دەکات

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 11:10:35

هەولێر-KDP.info- پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، پرۆسەی نوژەنکردنەوەی یاریگەی نێودەوڵەتیی فرەنسۆ هەریری بە خێرایی بەڕێوە دەچێت و پێش کۆتاییهاتنی مانگی داهاتوو یاریگەکە بە تەواوی ئامادە دەبێت بۆ پێشوازیکردن لە یارییە جۆراوجۆرەکان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact