Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 19 SEP 2026 02:11 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سکرتێری یەکێتیی لاوان: لاوانی کوردستان ڕۆڵێکی کاریگەریان لەناو حکوومەتدا هەیە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سکرتێری یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان گوتی، لە ھەرێمی کوردستان حکوومەت گرنگییەکی زۆری بە لاوان داوە و لە ئێستادا زۆرینەی بەرپرسە باڵاکانی حکوومەت لاون و ڕۆڵێکی کاریگەریان ھەیە لە پاڵپشتیکردنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کە سەرۆکی حکوومەت خۆی ئاماژەی بە رۆڵی ئەوان کردووە کە چەند ھاوکار بوونە بۆ کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

مەیسەر نھێلی، سکرتێری یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ رۆژی جیھانیی لاوانە و ئەم ڕۆژە لە ھەموو لاوان پیرۆز دەکەین و یەکێتیی لاوانیش لەسەر راسپاردەی بارزانیی باوک دامەزراوە و لەو رۆژەوە تا ئێستا لە قۆناغی جیاجیا بەردەوام بووە لە خەباتکردن، ھەر لە قۆناغی خەباتی پێشمەرگایەتی تا ئێستا کە قۆناغی ئەنجامدانی چالاکییە، بۆیە لەم قۆناغەدا کۆمەڵێک چالاکی و کاری باشمان کردووە".
نهێلی گوتیشی: "ھەموو رۆژێک لای ئێمە رۆژی لاوانە بە ھۆی ئەنجامدانی کار و چالاکیی بەردەوام، وەکو فێستیڤاڵی وەرزشی و فێستیڤاڵی ھونەری و کاری رۆشنبیری و کردنەوەی خێوەتگا و پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی جیاجیا و پێکھێنانی ئەنجوومەنی لاوان کە ھەموو لایەنەکان تێیدا بەشدارن و سەردانی سەرۆک بارزانیشمان کرد و لەسەر راسپاردەی جەنابیان پێشنیازی چەند چالاکییەکی کرد بۆ ھەموو ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتە سیاسییەکان لە هۆتێلی شیراتۆن لەبارەی خاڵە ھاوبەشەکانی  نێوان لایەنەکان، بۆیە لەسەر کار و خەباتی خۆمان بەردەوامین".
ناوبراو ڕوونیشی کردەوە: "لە بواری تەکنەلۆژیاش پارساڵ بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دیداری لاوان ئەنجام درا و ھەزار و ٥٠٠ لاو بەشدار بوون و شەش پانێڵی لەخۆ گرت، لەبارەی پڕۆژەی گەنجان بۆ ژینگەپارێزی و ھەلی کار و سۆشیال میدیا و بواری دیکە پێشکەش کران، بۆیە ئەمڕۆش لە دھۆک پانێڵێک ئەنجام دەدرێت بۆ ماڵی لاوان، کە چیرۆکی پێنج لاوی سەرکەوتوو باس دەکرێت چۆن توانییان پشت بە خۆیان ببەستن".
دەشڵێ: "وەکو حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش توانیویانە بەپێی توانا گرنگی بە توانای لاوان بدەن، بە تایبەت لەم کابینەیەدا گرنگییەکی زۆر بە لاوان دراوە و زۆربەی بەرپرسانمان لاون و گرووپێکی گەنجان کار لەسەر بەدیجیتەڵکردنی حکوومەت دەکەن بۆ رێگریکردن لە گەندەڵی و چاکسازی، ئەو گرووپەی گەنجانیش سەرۆکی حکومەت خۆی ئاماژەی پێ دا کە رۆڵێکی کاریگەریان ھەیە و توانیویانە ببنە پاڵپشتێکی گەورە بۆ حکوومەت".
ساڵانە 12ی 8 وەکو رۆژی جیھانیی لاوان دیاری کراوە و لەم رۆژەدا لە ھەرێمی کوردستانیش چالاکیی جۆراوجۆر لەلایەن یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستانەوە ئەنجام دەدرێن.
بڵند ئیبراھیم
 




دوایین هەواڵەکان

وەزیری ناوخۆ سەردانی مەکتەبی ڕێکخستنی بەھدینان دەکات و چەند بابەتێکی گرنگ تاوتوێ دەکرێن

FRIDAY, 18 SEPTEMBER 2026 15:09:00

دھۆک-KDP.info- ڕێبەر ئەحمەد، ئەندامی کۆمیتە ناوەندی و وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سەردانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە بەھدینان کرد و لەلایەن سەربەست لەزگین، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنەوە پێشوازیی لێ کرا.

 
دهۆک لە پلەی یەکەمە، هەولێر دووەم و سلێمانی ١٦٪ی بەر دەکەوێت

FRIDAY, 18 SEPTEMBER 2026 13:09:33

هەولێر-KDP.info- بەگوێرەی ڕاپۆرتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تەممووز، ئێستا 843 هەزار و 300 ئاوارە و پەنابەر لە چوارچێوەی 193 هەزار و 163 خێزاندا لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەژین، هاوکات بە گوێرەی ستانداری نێودەوڵەتی هەر پەنابەر و ئاوارەیەک ڕۆژانە پێویستی بە 2.7 دۆلارە بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانی ڕۆژانە.

 
شێرکاوەیی بۆ KDP.info: گوتاری ئەمڕۆی هەینی تەرخان دەکرێت بۆ پرۆسەی خوێندن و پەروەردە

FRIDAY, 18 SEPTEMBER 2026 11:09:55

هەولێر-KDP.info- ئەندامێکی بۆردی باڵای گوتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕاگەیاند، بە بۆنەی نزیکبوونەوەی وەرزی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان، ناوەڕۆکی گوتاری ئەمڕۆی مامۆستایانی ئایینی لە سەرتاسەری هەرێم، تەرخان دەکرێت بۆ گرنگیی پرۆسەی پەروەردە و خوێندن، لەگەڵ تیشکخستنە سەر ڕۆڵی مامۆستایان، دایکوباوک و قوتابیان.

 
مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حەجی پیرموس بێتکاری) دەکات

FRIDAY, 18 SEPTEMBER 2026 11:09:34

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتیی تێکۆشەر و پێشمەرگەی شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵان (حەجی پیرموس بێتکاری)، بروسکەیەکی پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد.

 
نەخۆشخانەی ڕزگاری: سەردانیکردنی نەخۆش و هەبوونی هاوەڵی زیادە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە

FRIDAY, 18 SEPTEMBER 2026 11:09:56

هەولێر-KDP.info- نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕزگاری لە هەولێر، لە ئاگادارییەکی فەرمیدا هۆشداریی تووند دەداتە هاووڵاتییان لە دروستکردنی قەرەباڵغیی نەپێویست و ڕایدەگەیەنێت کە سەردانیکردنی نەخۆش و هێنانی هاوەڵی زیادە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact