Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 28 MAY 2026 01:25 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

شاندێکی حزبی ئیسلامی عێراق سەردانی مەکتەبی سیاسی پارتیان کرد
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ ٤ی ئابی ٢٠٢٤ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە پیرمام، فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پێشوازی لە شاندێکی حزبی ئیسلامی عێراق بە سەرۆکایەتی (د.ئەیاد سامرائی) سەرۆکی ئەنجوومەنی شورای حزبی ئیسلامی کرد.

لە دانیشتنەکەدا کە ھۆشیار زێباری و سیداد بارزانی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و د.کەمال کەرکووکی و نەوزاد ھادی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەی بوون.

فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، وێڕای بەخێرھێنانی شاندی میوان دووپاتی کرد کە پەیوەندیە مێژووییەکان لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و حزبی ئیسلامی عێراق پەیوەندییەکی سەرکەوتووە و جێگای خۆشحاڵییە.

ھەروەھا میرانی جەختی کردەوە کە ھەڵوێستی حزبی ئیسلامی عێراق بەرامبەر بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان ھەڵوێستی پابەندبوون بووە بە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و ھەموو کاتێک پاڵپشتی لە مافەکانی گەلی کوردستان کردووە و بەردەوامە تاکو ئێستا.

سەبارەت بە ڕەوشی عێراق فازڵ میرانی ئاماژەی بەوەدا کە عێراقی ئێستا وەک عێراقی جاران نیە و پێشکەوتنی تەکنەلۆژیاو ناسەقامگیری و ئاڵۆزی لە ناوچەکەداو لە عێراق باندوری خۆی کردووەتە سەر دەوڵەتی عێراقی فیدڕاڵ، ھەروەھا میرانی دووپاتی کرد کە پارتی دیموکراتی کوردستان ھەموو کاتێک ئامادەیە کار بکات لەگەڵ ھەموو لایەنەکانی سیاسی عێراق بۆ خزمەتی گەلانی عێراقی فیدڕاڵ.

لای خۆیەوە (د. ئەیاد سامرائی) سەرۆکی ئەنجوومەنی شورای حزبی ئیسلامی عێراق زۆر سوپاسی مەکتەبی سیاسی پارتی کرد بۆ ڕەخساندنی ئەم دیدارەو بە گەرمی پێشوازی کردنیان، ئەیاد سامرائی دووپاتی کرد کە حزبی ئیسلامی عێراق پاڵپشتی دۆزی کوردستانییەو باوەڕیان وایە کە ھەر گەلێک مافی چارەنووسی خۆی ھەیە.

سەبارەت بەڕەوشی عێراق، د.ئەیاد سامرائی ئاماژەی بەوەدا کە ڕەوشی عێراق ناجێگرەو تا ئێستا ھێزەکانی سیاسی عێراق نەیانتوانیووە لە ساڵی (٢٠٠٦)ــــەوە تا ئێستا حوکمڕانێکی باش لە عێراق کە لە خزمەتی گەلانی عێراق دابێت نەھاتە دی و ئەمە خەمی ھەر  تاکێکی عێراقییە.

ھەروەھا د.ئەیاد سامرائی، دووپاتی کرد کە حزبی ئیسلامی عێراق کار لەگەڵ ھەموو لایەنەکان دەکات و ئاواتمان ئەوەیە ھەموو لایەنەکانی سیاسی عێراق کار بۆ خزمەتکردنی گەلانی عێراق بکات، ھەروەھا سامرائی دووپاتی کرد کە پەیوەندییەکان لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و حزبی ئیسلامی عێراق پەیوەندی مێژوویی و لە ئاستێکی بەرزدایەو ھیوایان وایە کە ئەم پەیوەندییانە بەھێزتر بێت و دیداری دووقۆڵی لە نێوان ھەردوولادا زیاتر بێت و ھیوای خواست ھەرێمی کوردستان لە پێشکەوتن دا بێت.




دوایین هەواڵەکان

مەخمووری بۆ KDP.info: پەیامەکەی سەرۆک بارزانی نەخشە ڕێگەی تێپەڕاندنی ئەم دۆخەیە

WEDNESDAY, 27 MAY 2026 22:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکی مێژووییدا بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان، کە ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیھانی کرد، پەیامێکی گرنگیشی ئاراستەی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کرد و ڕایگەیاند، ''پەیامم بۆ لایەن و ھێزە سیاسییەکانی کوردستان ئەوەیە، کە ھەموو لایەک بیر لە بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان بکەنەوە و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان لەسەرووی ئامانج و بەرژەوەندیی بەرتەسک دابنێن. داوا دەکەم لەدوای جەژنی پیرۆزی قوربان، لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم بە دڵسۆزی و ھەستی نیشتمانپەروەرانەوە بەیەکەوە کۆببنەوە، ئەو چەقبەستووییە سیاسییە چارەسەر بکەن و کۆتایی بەم دۆخە نالەبارە بھێنن.

 
پەیامی ھاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا ئەحمەد دەشتی

WEDNESDAY, 27 MAY 2026 21:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی، لە پەیامێکدا هاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا ئەحمەد دەشتی دەربڕی و وەک کەسایەتی، نووسەر، شاعیرێکی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەری هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان وەسفی کرد.

 
سەرۆکی یەکێتی زانایان بۆ KDP.info: جەژن واتە ئاشتبوونەوە و پاکبوونەوەی دڵ و دەروون

WEDNESDAY, 27 MAY 2026 19:05:00

ھەولێر-KDP.info- یەکێک لە ئامانجە ھەرە گەورەکانی جەژن لە ئاینی ئیسلامدا، پتەوکردنی ئاشتیی کۆمەڵایەتییە لە ناو تاکی کۆمەڵگادا. جەژن واتە ئاشتبوونەوە و پاکبوونەوەی دڵ و دەروون، بۆیە گرنگە ھاووڵاتیانی کوردستان بە گشتی لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ یەکتر بکەنەوە و ئاشتی، تەبایی و پێکەوەژیان بەرقەرار بکەن." ئەمە پەیامی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینییە کە تێیدا داوا لە لایەنە سیاسییەکانیش دەکات جەژن بکەنە دەرفەتی تەبایی و پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەت.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو ئەحمەد دەشتی دەکات

WEDNESDAY, 27 MAY 2026 17:05:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری نووسەر و پێشمەرگەی دێرین، خوالێخۆشبوو (ئەحمەد دەشتی) دەکات و ھاوخەمی خۆیان بۆ کۆچی دوایی ئەو تێکۆشەرە ڕادەگەیەنێت.

 
سەرۆکی حکوومەت بۆ کۆچی دوایی ئەحمەد دەشتی هاوخەمیی خۆی ڕادەگەیەنێت

WEDNESDAY, 27 MAY 2026 14:05:22

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی نووسەر، شاعیر و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، پرسە و سەرەخۆشیی ئاڕاستەی بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەیان دەکات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact