Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 5 SEP 2026 06:10 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مووسڵ..بەرپرسی یەکە ئیدارییەکان سکاڵایان لەسەر ئەنجوومەن تۆمار کرد
| KDP.info


مووسڵ-KDP.info- جێگری پارێزگاری مووسڵ بۆ کاروباری ئیداری دەڵێت، بەھۆی ئەوەی ئەنجوومەن بە نا یاسایی گۆڕانکاری لە یەکە ئیدارییەکانی مووسڵ کردووە، بەرپرسانی یەکەی ئیداریی سکاڵایان تۆمارکردووە، چونکە بە شێوەیەکی نا یاسایی ئەو گۆڕانکاریانە کراون.

ڕەفعەت سمۆ، جێگری پارێزگاری مووسڵ بۆ کاروباری ئیداری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: دوای ئەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ بەشێوەی نا یاسایی گۆڕانکاریان لە ٢١ یەکەی ئیداریی لە سنووری پارێزگای مووسڵ کرد بەبێ ئەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بکەنەوە و خەڵکێک خۆی کاندید بکات یان ھۆکارێک ھەبێت، چونکە پێویستە کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بکاتەوە لە ماوەی ١٥ ڕۆژ ئەوکات بەپێی ئەوانەی خۆیان کاندید کردووە گۆڕانکاری بکرێت، بۆیە بەرپرسە یەکە ئیدارییەکانی مووسڵ ئەوانەی ئەنجوومەن بە نا یاسایی بڕیاری لادانی ئەوانی داوە ڕۆیشتوون لە دادگای پەیوەندیی فەرمانبەران ھەیە لە بەغدا سکاڵایان تۆمارکردووە لەسەر ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ ئەوە کارێکی نا یاساییە و ناکرێت بەبێ ھۆکار گۆڕانکاری ئەنجام بدەن و لە خۆیانەوە کۆمەڵێک کەس لە شوێنی ئەوان دانێن.

ڕەفعەت سمۆ گوتیشی: لە ئێستادا دانیشتنەکانی ئەنجوومەن وەستاون و پارتی و کوتلەی سووننە بایکۆتی دانیشتەکانیان کردووە و بەشداری ھیچ دانیشتنێکی ئەنجوومەن ناکەن، بۆیە جارێ بەرپرسە یەکە ئیدارییەکان لە شوێنی خۆیان ماون و دەوامی خۆیان دەکەن، جارێ ھیچ بڕیارێک جێبەجێ نەکراوە و ئەو پرسە بە ھەڵواسراوی ماوەتەوە و ھێشتا یەکلایی نەبووەتەوە، چونکە دانیشتنەکە بەشێوەیەکی نا یاسایی ئەنجامدراوە و بەھیچ شێوەیەک ناکرێت گۆڕانکاری لە بەرپرسە ئیدارییەکان بکرێت.

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

٥-٩-١٩٨٨ و سەركەفتنەكا مەزن

SATURDAY, 05 SEPTEMBER 2026 00:09:41

سەباح بەیتۆڵا

 
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

FRIDAY, 04 SEPTEMBER 2026 20:09:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پەیامێکی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراھیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، خوالێخۆشبوو، نەوەی ڕێبەری نیشتمانی و ئایینی، شێخ عەبدولسەلام بارزانی بوو؛ نموونەی دینداری و خوداپەرستی و چاکەخوازی و لە ھەمانکاتدا کەسایەتیەکی دیار و گەورەی ناو بنەماڵەکەمان بوو.

​وەزارەتی ناوخۆ بۆ KDP.info باسی پڕۆژەی ڕیفۆرمی ٤ ساڵەی پۆلیس دەکات

FRIDAY, 04 SEPTEMBER 2026 20:09:00

ھەولێر-KDP.info- بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ئەدای ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و ڕێکخستنەوەیان بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان، وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی ستراتیژیی چوار ساڵەی بۆ چاکسازیی بنەڕەتی لە پێکھاتە و شێوازی کاری پۆلیسدا دەستپێکردووە، پڕۆژەیەک کە ئامانجی سەرەکیی گۆڕینی فۆرمی تەقلیدیی پۆلیسە بۆ ھێزێکی سەردەمییانە و لەخزمەت ھاووڵاتییاندا.

 
نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو نەزیفە ڕەشید بەگ سیامەنسووری دەکات

FRIDAY, 04 SEPTEMBER 2026 10:09:14

هەولێر -KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو خاتوو نەزیفە ڕەشید بەگ سیامەنسووری، هاوسەری شەهید مەلا عەزیز سیامەنسووری، پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو کرد و هاوخەمیی خۆی بۆ دەربڕین.

 
مامۆستایانی ئایینی بۆ KDP.info: پاراستنی باڵندە و ئاژەڵ و دارستانەکان ئەرکێکی شەرعییە

FRIDAY, 04 SEPTEMBER 2026 09:09:02

سلێمانی-KDP.info- لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا، بە گرنگییەکی زۆرەوە باس لە پاراستنی ژینگە و پەرەپێدانی سروشت کراوە. مامۆستایانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەوە دەکەنەوە کە زیاننەگەیاندن بە دارستانەکان، ئاژەڵان و باڵندە کێوییەکان ئەرکی سەرشانی هەموو تاکێکە، هاوکات پابەندبوون بە ڕێنمایی و یاساکانی حکوومەت لەم بوارەدا، هاوتای جێبەجێکردنی فەرمانەکانی پەروەردگارە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact