Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 25 MAY 2026 03:55 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی ملازم خدر
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی، پەیامێکی سەرەخۆشیی بۆ کۆچی دوایی ملازم خدر بڵاو کردەوە و دەڵێت: "دۆستی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان بوو و ژیانی خۆی لە پێشمەرگایەتی و خەبات دژی دیکتاتۆریەت تەرخان کرد".

دەقی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی.

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان.

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری ناودار فەریق (نعمان علوان سھیل التمیمی) ناسراو بە (ملازم خدر)ـمان پێگەیشت.

ملازم خدر کەسایەتی و خەباتگێڕێکی حزبی شیوعیی عێراقی و نزیک لە بارزانیی نەمر و دۆستی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان بوو کە ژیانی خۆی لە پێشمەرگایەتی و خەبات دژی دیکتاتۆریەت تەرخان کرد.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو ملازم خدر و ھەروەھا ھاوڕێیانی لە حزبی شیوعیی عێراقی و تەواوی خەباتگێڕانی عێراق و کوردستان دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواکارم ڕووحی خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

١ی ئابی ٢٠٢٤




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی: کۆتاییمان بە سەردانەکە هێنا و داکۆکیمان لە تەواوی مافەکانی خەڵکی کوردستان کرد

SUNDAY, 24 MAY 2026 22:05:45

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٤ـی ئایاری ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان, لە چوارچێوەی زنجیرە کۆبوونەوە و دیدارە دیپلۆماسییەکانیدا لە پایتەختی فیدڕاڵی، لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبووەوە.

 
سەرەدانا مەسرور بارزانی بۆ بەغدا و بهێزکرنا لێکتێگه‌هشتنا سیاسی

SUNDAY, 24 MAY 2026 21:05:00

زه‌ری نه‌وزاد

 
سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی ڕەوتی حیکمە کۆبووەوە

SUNDAY, 24 MAY 2026 21:05:00

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی کۆبووەوە، لە دیدارەکەدا جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.

 
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی تەسمیم کۆبووەوە

SUNDAY, 24 MAY 2026 20:05:00

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی ھاوپەیمانیی تەسمیم، ھاوڕابوون لە سەر پێویستیی پەرەپێدان و بەھێزکردنی ھاریکاری، پەیوەندیی و کاری ھاوبەش لە پێناو باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و پاراستنی مافەکانی گشت پیکھاتەکان.

 
پەردە لەسەر تابلۆی ناوی شەقامەکانی عەلی عەبدوڵڵا و محەممەد مەلا قادر لادرا

SUNDAY, 24 MAY 2026 20:05:00

ھەولێر-KDP.info- لە ھەولێر بەئامادەبوونی نوێنەری "سەرۆک بارزانی" پەردە لەسەر ناوی دوو شەقام بە ناوی دوو تێکۆشەری مەزنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان لادرا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact