Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 7 OCT 2026 16:14 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی ئەرکان و هاوپەیمانان شەڕی دژی داعش و کاری هاوبەشیان تاووتوێ كرد
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە ڕیفۆرمی چاکسازیی و بەردەوامیی بە شەڕی دژی داعش و کاری هاوبەش گفتوگۆ دەکەن.

ئه‌مڕۆ چوارشەممە 31ـی تەممووزی 2024، فەریق ڕوکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ کۆڵۆنێڵ راب برەندستێتر، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی پیێشمەرگە، لەو کۆبوونەوەیەدا هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هاوپەیمانان، ڕیفۆرمی چاکسازی و درێژەدان بە شەڕی دژی داعش و بەردەوامیی کاری هاوبەش، تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانی نێوان سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و کۆڵۆنێڵ راب برەندستێتر بوو.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، برەودان بەزیاترکردنی هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، هاوکات بەردەوامیی بەپرۆسەی چاکسازی و درێژەدان بەشەڕی دژی داعش و بەردەوامیی کاری هاوبەش گفتوگۆ کران.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە، هەردوولا بەگرنگیەوە تیشکیان خستە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هێزی پێشمەرگە و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ بە ئەنجامگەیاندنی بەرنامەو پلانی هاوبەش بۆ لەناوبردنی هزری توندڕەوی داعش و گرووپە تیرۆرستیەکان لەعێراق. کۆڵۆنێڵ راب برەندستێتر، خۆشحاڵیی خۆی نیشان دا بە هەوڵ و هەنگاوەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە پرۆسەی چاکسازیی هێزەکان و ئاماژەی بەوە دا هاوپەیمانان گەشبینین بە بەرەوپێشچوونەکانی  پرۆسەی چاکسازیی لەوەزارەتی پێشمەرگەدا.




دوایین هەواڵەکان

بەشی هەڵبژاردنی پارتی و ڕێکخراوی GIST پەرە بە هەماهەنگییەکانیان لە پرسە یاسایییەکان دەدەن

WEDNESDAY, 07 OCTOBER 2026 15:10:05

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، د. جەعفەر ئێمینکی، بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە بارەگای بەش پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی GIST بۆ توێژینەوەی یاسایی کرد کە پێکهاتبوون لە بەکر عەلی، بەرپرسی ڕێکخراوەکە و هەردی مەحموود، ڕاوێژکاری ڕێکخراو.

 
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی میدیاکاران (نەرمین سندی و زەینەب سندی) دەکات

WEDNESDAY, 07 OCTOBER 2026 13:10:53

هەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسەنامەیەکی سەرەخۆشی ئاراستەی میدیاکاران (نەرمین سندی و زەینەب سندی) کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکیانەوە.

 
ژوورە بازرگانییەکان داوا لە بازرگانان دەکات دەستکاریی نرخی کاڵا کۆنەکان نەکەن

WEDNESDAY, 07 OCTOBER 2026 13:10:17

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی ژوورە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری لەناکاوی حکوومەتی عێراق بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار، بەبێ ڕەچاوکردنی دۆخی هاووڵاتییان دراوە و کاریگەریی نەرێنیی گەورە لەسەر بازاڕ و بژێویی هاووڵاتییان دروست دەکات. 

 
پارتی هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی لۆرد جێفری ئارچەر، دۆستی دێرینی گەلی کوردستان ڕادەگەیەنێت

TUESDAY, 06 OCTOBER 2026 21:10:24

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی لۆرد جێفری ئارچەر، نووسەر و پەرلەمانتاری دیاری بەریتانی و دۆستی دێرینی گەلی کورد بڵاو کردەوە و ستایشی ڕۆڵی مێژوویی ناوبراو لە پاڵپشتیکردنی مافەکانی گەلی کوردستاندا دەکات.

 
مەکتەبا ڕێکخستنا پارتی ل بەھدینان سالیادا دوو بیرەوەریێن مەزن و دیرۆکی ساخکر

TUESDAY, 06 OCTOBER 2026 21:10:00

دهۆک-KDP.info- ئەڤرۆ، ٦ێ چریا ئێکێ ٢٠٢٦، ل بارەگایێ مەکتەبا ڕێکخستنا پارتی دیموکراتی کوردستان ل بەھدینان، ب چالاکیەکا تایبەت، سالیادا ڤەگەڕیانا بارزانیێ نەمر ژ ئێکەتیا سۆڤیەت و ڤەگەڕاندنا ڕوفاتێن پیرۆزێن (بارزانیێ نەمر و کاک ئیدریسێ جانەمەرگ) بۆ ئاخا پیرۆزا کوردستانێ ھاتە ساخکرن. تەوەرێن چالاکیێ

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact