Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 20 AUG 2026 12:13 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەشی دیراساتی پارتی گەشە بە نەخشە ڕێگای پێگەیاندن و تواناسازی دەدات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بۆ گەشەدان بە پێگەیاندن و تواناسازیی کادیران، بەشی دیراسات و پێگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، کۆبوونەوەی وەرزیی پێگەیاندنی خۆی لەگەڵ نوێنەرانی لق و مەکتەبەکانی ڕێکخستنی پارێزگاکان ئەنجام دا.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی نوێنەری گشت مەکتەب ڕێکخستنی پارێزگا و لقەکان بەڕێوەچوو، بەشی دیراسات و پێگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، گفتوگۆی لەسەر چەند پرسێکی ھەنووکەیی کرد.

کۆبوونەوەکە سێ کاتژمێری خایاند و بە چڕی گفتوگۆ لەسەر نەخشە ڕێگاکانی پێگەیاندن و تواناسازی کرا و پلانی کاری داھاتووش لەمەڕ ئەو بابەتە دانرا و بڕیاری پێویستیشی لەسەر درا.

کۆبوونەوەی وەرزانەی بەشی دیراسات و پێگەیاندنی تواناسازیی کادیرانی پارتی، ھەر جار بابەتێکی ھەنووکەیی ھەڵدەبژێرێت کە پێشتر ئامادەسازی بۆ کراوە و لە کاتی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی چڕ لەسەر بابەتەکە دەکرێت و دواتر بە گەیشتن بە بڕیار کۆتایی پێدێت.




دوایین هەواڵەکان

جێگری پارێزگار بۆ KDP.info: کابینەی نۆیەم سەردەمێکی زێڕین بووە بۆ ئاوەدانی لە دھۆک

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 11:08:00

دھۆک-KDP.info- جێگری پارێزگاری دھۆک ڕایدەگەیەنێت، سەرەڕای تەواوی قەیران و بەربەستەکان، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردەمێکی زێڕینی ئاوەدانی لە دھۆک تۆمار کردووە و لە ساڵی ٢٠١٩وە تاوەکو ئێستا ١٥٠٠ پڕۆژە لە سنووری پارێزگاکەدا ڕاگەیەندراون، کە ١٠٠٠ پڕۆژەیان تەواو بوون و کەوتوونەتە خزمەتی ھاووڵاتییانەوە.

 
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مافی خانەنشین بوون بەم توێژە دەبەخشێت

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 11:08:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری کۆتایی لەبارەی دۆسیەی فەرمانبەرانی ڕێکخراوەکان دا و مافی ڕاژەی شارستانی و خانەنشینیی پێبەخشین.

 
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وردەکاریی هێرشەکەی سەر نووسینگەکەی ئاشکرا دەکات

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 10:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ "ئەلمۆنیتۆر"، تیشکی خستە سەر داھاتووی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکا، کشانەوەی ھێزەکانی ئەمەریکا و سیستەمی بەرگریی پاتریۆت، ھێرشە درۆنییەکان، پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا، دۆخی ناوچەکە و ئاستەنگەکانی بەردەم پێکھێنانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

 
حکوومەتی هەرێمی کوردستان: سەرجەم سکاڵاکانی دژمان ڕەت کرایەوە

WEDNESDAY, 19 AUGUST 2026 22:08:00

ھەولێر-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی بڕیارەکانی ئەمڕۆی دادگای باڵای فیدڕاڵی بڵاو کردەوە کە بڕیاری دابوو سەرجەم ئەو سکاڵایانە رەت بکاتەوە کە دژی حکوومەتی ھەرێم تۆمار کرابوون.

 
لقی ٧ی پارتی لە واشنتۆن ئاھەنگێکی جەماوەری بۆ دوو بۆنەی نەتەوەیی ساز دەکات

WEDNESDAY, 19 AUGUST 2026 22:08:00

واشنتۆن-KDP.info- بە بۆنەی تێپەڕبوونی ٨٠ ساڵ بەسەر دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵیادی لەدایکبوونی ڕابەری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان، جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، لە واشنتۆنی پایتەخت ئاھەنگێکی شکۆدارانە بەڕێوەچوو.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact