نێچیرڤان بارزانی: بە گەشبینییەوە دەڕوانمە کاری ھاوبەش بۆ پەرەپێدانی پێوەندییەکان لەگەڵ ئێران

تاران-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران، لە تویتەری فەرمیی خۆیدا پەیامێکی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:
خۆشحاڵم بە دیدار لەگەڵ سەرۆك مەسعود پزیشكیان لە یەكەم ڕۆژی دەستبەكاربوونیدا. بە گەشبینییەوە دەڕوانمە كاری هاوبەش بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئێران.




