Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 7 JUL 2026 10:34 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەرپرسی لقی پارتی لە شێخان ناوی کاندیدێکی نوێ بۆ پەرلەمان ئاشکرا دەکات
| KDP.info


شێخان-KDP.info- بەرپرسی لقی ٢٠ی پارتی لە شێخان دەڵێت، ئیبراھیم شەرەفانی خڕاوەتە شوێنی کاندیدی پێشوو".

ساڵح حەیدەر، بەرپرسی لقی ٢٠ی شێخان  بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" حاکم محەمەد ئەمین شەرەفانی دادوەری خانەنشینە و کاندیدی پارتی بوو، بەڵام بەھۆی ئەوەی خەڵکی ناوچەی شێخانە و بەشێکی سنوورەکە دەکەوێتە سەر ئیدارەی نەینەوا کۆمسیۆن بڕیاری دوورخستنەوەی دەرکرد، ئێستا لە شوێنی حاکم محەمەد ئەمین شەرەفانی، د. ئیبراھیم شەرەفانی کاندیدکراوە و ناوەکەی لەلایەن کۆمسیۆنەوە پەسەندکراوە.

بەرپرسی لقی پارتی لە شێخان گوتیشی" کاندیدی دووەم ناوی پەروینە و خەڵکی ناحیەی زێلکانە ئەویش ھەمان کێشەی ھەیە کارتی دەنگدانی لەسەر نەینەوایە، بەڵام لە سنووری دھۆک نیشتەجێیە و کۆمسیۆن پێی راگەیاندووین ئەگەر دوو بەڵگەنامەی سەربە ھەرێمی کوردستان بێت ئەوە ئاساییە، بەڵام ئەگەر ھەمان کێشەی حاکمی ھەبێت ئەویش دوور دەخرێتەوە.

ساڵح حەیدەر روونی کردەوە" ھێشتا بڕیاری کۆتایی لە بارەی کاندیدە ئافرەتەکەی پارتی نەدراوە ئێمە رێکاری یاساییمان گرتووەتەبەر، بەڵام ئەگەر ئەویش دوورخرایەوە ئەوا کاندیدی دیکە ئامادەیە ناوی دەخرێنە شوێنی و رێکاری یاسایی بۆ پڕکردنەوەی شوێنی ئەو کاندیدە دەگرینەبەر.
قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

پارکی هەوار دەکرێتە یەکێک لە خۆشترین پارکەکانی سنووری هەولێر

MONDAY, 06 JULY 2026 23:07:00

ھەولێر-KDP.info- بە فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پەرە بە ئاستی خزمەتگوزارییەکانی پارکی ھەوار لە بنەسڵاوە دەدرێت و دەکرێتە یەکێک لە خۆشترین پارکەکانی سنووری شاری ھەولێر.

 
وەزیری ناوخۆی هەرێم و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق هەماهەنگییە ئەمنییەکانیان تاوتوێ کرد

MONDAY, 06 JULY 2026 22:07:00

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٦، شاندێکی باڵای ئەمنیی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، لە شاری بەغداد لەگەڵ قاسم ئەلعەبوودی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق کۆبووەوە.

 
​هێمن هەورامی لە باڵەکایەتی: بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ بەڵگەی پێشکەوتنی بەردەوامی ڕێکخستنەکانمانە

MONDAY, 06 JULY 2026 21:07:00

باڵەکایەتی-KDP.info- ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی، سەردانی دەڤەری باڵەکایەتی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی حزبی و سەربازیی ناوچەکە کۆبووەوە. لە سەردانەکەشیدا ڕایگەیاند، کە بەدەستهینانی زۆرترین دەنگی ناوچەی باڵەکایەتی لە لایەن پارتیەوە وەک هێزی براوەی یەکەمی چەندین هەڵبژاردن لەم دەڤەرە گرنگەدا ئاماژەی بەرەوپێشچوونی ڕێکخستنەکانمانە لە ڕووی چەندایەتی و چۆنایەتییەوە.

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پارکێکی گەورە لە سۆران دروست دەکرێت

MONDAY, 06 JULY 2026 21:07:00

سۆران-KDP.info- بەمەبەستی بایەخدان بە زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی، لەسەر ڕاسپاردەی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پارکێکی گەورە لە سنووری شارەوانیی سۆران دروست دەکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش وەزیری شارەوانی و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران سەردانی پێگەی پڕۆژەکەیان کرد.

 
دەیان پڕۆژەی ستراتیجیی بۆ مسۆگەركردنی ئاسایشی ئاو لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ کراون

MONDAY, 06 JULY 2026 17:07:14

ھەولێر-KDP. info-  حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی، بۆ دابینکردنی ئاوی خاوێن و بنبڕکردنی کێشەی کەمئاوی، زنجیرەیەک پڕۆژەی ستراتیجی و گەورەی لە سەرتاسەری هەرێم خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact