Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 9 OCT 2026 19:42 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بڕیاره‌كه‌ی سەرۆکی حکوومەت بڕیارێکی زۆر کاریگەرە و چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان دەڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم بۆ ھەڵگرتنی باج لەسەر ھۆتێلی چوار و پێنج ئەستێرە و خواردنگەکان کاریگەری لەسەر بووژانەوەی کەرتی گەشتیاری و زیادبوونی ڕێژەی گەشتیاری و ئەنجامدانی پڕۆژەی زیاتری گەشتیاری دەبێت و بڕیارەکەش کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئیبراھیم عەبدولمەجید، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ھەڵگرتنی باج لەسەر ھۆتێلی چوار و پێنج ئەستێرە و خواردنگەکان لەسەر گەشتیاران بڕیارێکی زۆر کاریگەرە و زیاتر کەرتی گەشتیاری دەبووژێنێتەوە و ئێستاش چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ھاوکات جەختیش دەکاتەوە: ئەو باجەی پێویست بوو پێشتر گەشتیار بیدات ئێستا نایدات، بۆیە ئەمە لێکەوتەی پۆزەتیفی دەبێت و دەبێتە ھۆی ئەوەی ھانی وەبەرھێنەر و سەرمایەداران بدات بۆ ئەوەی پڕۆژەی گەشتیاری چوار ئەستێرەیی و پێنج ئەستێرەیی ئەنجام بدەن، لەبەر ئەوەی گەشتیار سەردانی ئەو وڵاتانە و ناوچانە دەکەن تێچووی کەمتری ھەیە، بۆیە ئەم بڕیارە بارگرانی سەر شانی گەشتیار کەمتر دەکاتەوە، بۆیە ئەمە ڕێژەی گەشتیاریش زیاد دەکات.

ئیبراھیم عەبدولمەجید ڕوونیشیکردەوە: ئەم بڕیارەی سەرۆکی حکوومەت پێشوازییەکی بێ وێنەی لێکراوە لەلایەن کەرتی تایبەتەوە و، بەتایبەت خاوەن ھۆتێل و خواردنگەکان، چونکە ئەم بڕیارە وەڵامێکی دڵخۆشکەربوو بۆ داواکاری ھۆتێل و خواردنگەکان، لە ھەرێمی کوردستان ٤٧٠ ھۆتێل و زیاتر لە ٦٠٠ خواردنگەمان ھەیە، کە بەشێک لەوانە چوار و پێنج ئەستێرەن، ئەمەش جووڵەی زیاتر دەخاتە کەرتی گەشتیاری و دەرفەتی کاریش لەو کەرتە زیاتر دەبێت، چونکە پڕۆژەی زیاتر دەکرێت.

ناوبراو دەشڵێت: ئەگەر گەشتیارێک سەردانی ھەرێمی کوردستانی بکردایە نرخی شەوێک مانەوە ١٠٠ دۆلار بووایە پێویست بوو ١٠ دۆلار باج بدات ئێستا ئەوە نەماوە و لە خواردنگەکانیش بەھەمان شێوە کەسێک بایی ٥٠ ھەزار دینار خواردنی بخواردایە پێنج ھەزار دینار باجی دەدا ئێستا ئەوەش نەماوە، بۆیە ئەم بڕیارە کاریگەری زۆری دەبێت ھەم بۆ بووژانەوەی کەرتی گەشتیاری و ھەمیش بۆ زیادبوونی ڕێژەی گەشتیاران.

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

ئەکبەر حەیدەر: بڕیاری ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکان ئاسانکاریی باشی بۆ کادیرانمان دروست کردووە

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 17:10:15

خانەقین-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ئاماژە بە ئەنجامی گۆڕانکاری و ڕێکخستنەوە ئۆرگانییەکانی حیزب دەکات و ڕایدەگەیەنێت، گواستنەوەی لقەکەیان بۆ سەر مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیان-خانەقین ئاسانکاریی زۆری بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی کادیران و ئەندامان دروست کردووە و خزمەتکردنی خەڵکی ناوچەکەی خێراتر کردووە.

 
د. ناڤسەر نووری بۆ KDP.info: مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغدا هاوتا دەکرێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 15:10:09

هەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند: "بەپێی لێکتێگەیشتنی هەردوولا، بڕیارە مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا هاوتا بکرێت و لە ئێستاشدا خەریکی ئامادەکردنی لیستەکانین."

 
هۆشیار زێباری و ڕێبەر ئەحمەد تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکەن

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:37

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، هۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، لە بارەگای ناوەند پێشوازی لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی ڕادەگەیەنێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:01

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی کرد بۆ کۆچی دوایی مامی (سەید جەوزی سەید سابر کاکەیی)، برای کەسایەتیی دیاری ڕووناکبیر و سیاسەتمەدار خوالێخۆشبوو فەلەکەدین کاکەیی، و هاوخەمیی قوڵی خۆی بۆ بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان ڕاگەیاند.

 
​حەج و عومرەی هەرێم دوا مۆڵەتی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی 2027 دیاریکرد

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:29

هەولێر-KDP.info- ​بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2027 دەرچووە، بە زووترین کات سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە ئیدارییەکانیان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact