Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 20 AUG 2026 15:13 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

به‌ ئامانجگرتنی بارزانیەکان و چەند ڕاستیەک
| KDP.info


مامۆستا ڕزگار ئەنوەر

گەلی کوردستان بەدرێژایی مێژوو، لەلایەن ڕژێمە داگیرکەرەکانەوە زوڵم و ستەمی بەرامبەرکراوە، ئەوەی دوژمنان لە کوردیان ویستووە قبوڵکردنی ژێردەستەیی و دەستبەردار بوون بووە لە شوناسی نەتەوەیی، کە ئەمە بەلای کورد ھێڵی سوور بووە و مردنی ھەڵبژاردووە بەسەربەرزی نەک ژیانێکی ژێردەستەیی.

ھەربۆیەشە دوژمنانی گەلەکەمان بە ئاگر و ئاسن کەوتوونەتە گیانی ڕۆڵەی کورد و، شاڵاوی ئەنفال دیارترین ئەو تاوانەیە کە بۆ سڕینەوەی میللەتەکەمان ڕژێمەکانی عێراق کردوویانە لە دیارترینیان ڕژێمی بەعس لەسەر میللەتەکەمانی تاقیکردەوە و لەناویشیاندا بە ئامانجگرتنی بارزانیەکان کە ٤١ ساڵ بەسەر ئەنفالکردنیان تێدەپەڕێت کە چەند ڕاستیەک ڕووندەکەینەوە لەوانە:

دەڤەری بارزان لانکەی شۆڕش و سەرھەڵدان بووە، لەوێ بانگی ئازادی کوردان زوڵاڵ تر بەگوێی دوژمن دراوە و شۆڕشەکانی کورد ھەر لە شێخ عەبدولسەلام بارزانی و شێخ ئەحمەدی بارزانی و تاکو دەگات بە مەلا مستەفا بارزانی لەوێوە پەلی ھاوێشتووە بۆ ناوچەکانی تری کوردستان و چەخماخەی شۆڕش بڵێسەی سەندووە و بەرامبەری دوژمن وەستاونەتەوە، ھەربۆیەشە بارزانیەکان بەو شێووە دڕندانە ئەنفالکراون و دوژمن وای دەبینی بە ئەنفالکردنی بارزانیەکان کۆتایی بە شۆڕش و ڕاپەڕینەکان دێنێ و شتێک ناھێڵێ بەناوی کورد و مافی کورد.

بێخەبەربوو لەوە ھەرماڵێکی کورد ماڵی بارزانە و کورد و بارزانی گرێدراوی یەکترن و لێک جیانابنەوە و لە بەرامبەردا دوژمنان تەنیا سەرشۆڕیان بۆ دەمێنێتەوە.

ھەر بۆیەشە ئەنفالکردنی بارزانیەکان وەک ھەموو ئەو تاوانانەی بەرامبەر بە گەلی کوردستان کران، گەلی کوردی لە بەرەنگاربوونەوەی ستەم و دیکتاتۆری سارد نەکردەوە و ئیرادەی گەلی کوردستانی بۆ سەرکەوتن و ئازادی و گەیشتن بەمافەکانی بە ھێزترکرد و بە بڕوایەکی پتەوی کوردانەوە بەردەوامی دا بە شۆڕش و تێکۆشان.




دوایین هەواڵەکان

سەروەر ھاواری بۆ KDP.info: ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتە بەر

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 13:08:00

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و خۆراکی لە بازار ڕوونکردەوە و ئاشکرای کرد کە سەرەڕای ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە و بەھیچ شێوەیەک کێشەی کەمیی خۆراکیان لە ھەرێمی کوردستان نییە.

 
جێگری پارێزگار بۆ KDP.info: کابینەی نۆیەم سەردەمێکی زێڕین بووە بۆ ئاوەدانی لە دھۆک

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 11:08:00

دھۆک-KDP.info- جێگری پارێزگاری دھۆک ڕایدەگەیەنێت، سەرەڕای تەواوی قەیران و بەربەستەکان، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردەمێکی زێڕینی ئاوەدانی لە دھۆک تۆمار کردووە و لە ساڵی ٢٠١٩وە تاوەکو ئێستا ١٥٠٠ پڕۆژە لە سنووری پارێزگاکەدا ڕاگەیەندراون، کە ١٠٠٠ پڕۆژەیان تەواو بوون و کەوتوونەتە خزمەتی ھاووڵاتییانەوە.

 
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مافی خانەنشین بوون بەم توێژە دەبەخشێت

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 11:08:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری کۆتایی لەبارەی دۆسیەی فەرمانبەرانی ڕێکخراوەکان دا و مافی ڕاژەی شارستانی و خانەنشینیی پێبەخشین.

 
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وردەکاریی هێرشەکەی سەر نووسینگەکەی ئاشکرا دەکات

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 10:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ "ئەلمۆنیتۆر"، تیشکی خستە سەر داھاتووی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکا، کشانەوەی ھێزەکانی ئەمەریکا و سیستەمی بەرگریی پاتریۆت، ھێرشە درۆنییەکان، پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا، دۆخی ناوچەکە و ئاستەنگەکانی بەردەم پێکھێنانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

 
حکوومەتی هەرێمی کوردستان: سەرجەم سکاڵاکانی دژمان ڕەت کرایەوە

WEDNESDAY, 19 AUGUST 2026 22:08:00

ھەولێر-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی بڕیارەکانی ئەمڕۆی دادگای باڵای فیدڕاڵی بڵاو کردەوە کە بڕیاری دابوو سەرجەم ئەو سکاڵایانە رەت بکاتەوە کە دژی حکوومەتی ھەرێم تۆمار کرابوون.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact