Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 1 OCT 2026 17:56 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

تێوەگلاندنی یەکتر
| KDP.info


*فازڵ میرانی

بەدورخستنەوەی فاکتەری کۆتاییهێنان بە فاکتەرە دەرەکیەکان، فاکتەری داڕمانی هەر سیستەمێکی سیاسی خۆیی دێتەدی. هاوشێوەی ئارەزووی تاکێک، کە بیر لە زیانگەیاندن بە خۆی و جێبەجێکردنی بیرۆکەکەی پڕۆژەکەی دەکاتەوە وەک ئەوەی خۆکوژانە کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت. بۆ ئەم مەبەستەش لەوانەیە پێویست بە تێکەڵکردنی هەردوو فاکتەری دەرەکی و ناوخۆیی بکات.

مرۆڤ گەشەی بە پەیوەندی کۆمەڵایەتی خۆی دا بۆ خۆڕاهێنان لەسەر دەسەڵاتگرتنەدەست و حوکمڕانی و بۆ ئەم مەبەستەش ئەو ئایدیایانەی خستە نێو ئەو هەوڵە درێژخایەنەی، کە لە مێژوودا دەیخاتەگەڕ لەپێناو بەرژەوەندی خۆی و دوورکەوتنەوە لە لەدەستدانی بە ئەنقەست، هەروەها بەکارهێنانی وزەی خۆیی و هەڵبژاردنی باشترین ئامراز بۆ سەرکەوتنی پڕۆژەکەی.

بۆ مسۆگەرکردنی بەدیهێنان و بەردەوامی پەیوەندی دوولایەنەی نێوان حوکمڕانی و سەقامگیریی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتیی پاش ئەوەی پێشتر ئەمانە لەڕێی مامەڵە و دابونەریتەکانەوە پارێزرابوون. دواتر پاش ئەزموونێکی زۆر، کە سەردەمی کۆمەڵگەکان لەناوی بردووە و نەیهێشتوە، مرۆڤایەتی بەشێوەیەکی ئاسایی بزووتنەوەکە دەجوڵێنێت بۆ داپۆشینی ئەو یاسایانەی، کە قەوارەی سیاسیی خۆی ناچار دەکات بە ئەرک و مافەکانەوە و تیایدا ململانێ لەسەر پانتایی خۆی گەشەی سەند و فرە باڵی چەمکی هێز و ماناکانی گۆڕی و درکی پێکرد.

زۆرینەی دەوڵەتەکان، کە بە دەسەڵاتەکانیانەوە نوێنەرایەتی دەکەن، لەوانە دەسەڵاتی جەماوەری، درکیان بە مانای ڕاستەقینەی سروشتی پەیوەندی بەرهەمهێنان و سروشتی ناوەڕۆکی واقیعی کرد بۆ بەڕێوەبردنی سەرکەوتنی دەسەڵات و ئەو شوێنەی، کە هێزەکەی لە جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی کۆمەڵگەدا چڕبووەتەوە.

ناکرێت کۆمەڵگەیەک بهێنینە پێش چاو، کە کێشەی قەیرانێکی ڕوون و ڕیشەیی هەبێت مەگەر تێگەیشتن لە ئەدای دەسەڵاتەکانی وەک ڕەنگدانەوەیەکی کورت بێت، کە پەیوەستە بە بنچینەی کۆمەڵگاوە و بە پێچەوانەشەوە ئەگەر دەسەڵات کاریگەرییەکی ڕوونی لەسەر دەستکەوتە گرنگەکان ڕەنگ نەداتەوە.

کۆمەڵگەکان بوون و دەمێننەوە.

ئەمەش سروشتی مرۆڤە، کە پێویستیان بە ئایدیای ئەخلاقی واقیعیانە هەیە، کە دەستکرد نەبن و دەست لە هێزەکانی کۆمەڵگە و نەوەکانی وەرنەدەن بۆ چەسپاندنی دەوڵەت نەک بۆ مسۆگەرکردنی تەمەنی دەسەڵاتێک و روخاندنی هەموو ئەزموونەکانیان بەهۆی بایەخدان بە بەردەوامی دەسەڵات نەک بەردەوامی کۆمەڵگا و دەوڵەت، بەهۆی نەبوونی تێگەیشتن لە سروشتی ژیانی مرۆڤ، کە ڕێژەییە لە هەموو شتێکدا کۆمەڵگەکان تاکەکانی تێدا کۆدەبێتەوە، بۆیە پلانیان هەیە وەبەرهێنان لە تاکەکان بکەن لە ڕێگەی نەهێشتنی جیاوازی نەژادی و مەزهەبی. هەروەها لە ڕێگەی دانانی ستانداردی هاووڵاتیبوون لە دەرەوەی توندڕەوی و لایەنگیری، چارەسەرکردنی هەژاری و گێڕانەوەی چینەکان بە شێوەیەکی بنیاتنەرانە، تەنانەت ئەگەر کاتێکی درێژیش بخایەنێت، باشترە لە قۆرخکردنی مافەکانی کەسانی تر بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە.

دەسەڵات تاوانبارە بە تێوەگلان ئەگەر بەرنامەی کارەکەی بێ ئاراستەکراو هەڵبژێرێت بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی باشتر بۆ ئەوانەی سەرپەرشتیان دەکات بەدوای گۆڕەپانێکدا دەگەڕێت، کە تەنها زیان بەدوای خۆیدا دەهێنێت، کە ژینگەی کۆمەڵگە دەخوات و باوەڕی وایە، کە چینی درێژکراوەی دەسەڵات شایستەترین و یەکەمین کەسن، کە بایەخ و گرنگی بە کەسانی تر نادات، کە لەسەر بنەمای خۆیان بۆ خۆیان قەوارەی دەوڵەت پێکدەهێنن و بۆ دڵنیابوون لەمە دەسەڵات داوای دەستبەرداربوونێکی ڕانەگەیەنراو لە ئەرکەکانیان بەرامبەر بە کێشەکانی خەڵکی ئاسایی دەکەن و ئەمە بە گوتارێکی خراپی بەکاربەر دادەپۆشن.

هاوتایە لەگەڵ تێگەیشتنی ئەو دەسەڵاتەی تێوەگلاوە لە بەرامبەر ڕازاندنەوەی سوودمەندەکانی و نەزانینی مافەکانیان لە بەرامبەر خەڵکی ماندوو لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو گرفتانەی، کە حوکمی ناعەقڵانیانە دروستیان کردووە، ئەوا بەم جۆرە زیاتر کۆمەڵگەی نەخۆش لەدایک دەبێت، بۆ نموونە: بەتایبەتی و لەدەرەوەی بەهاکانی ڕەسەنایەتی و چەمکە شێواوەکانی ماف و ئەرک و دادپەروەری و یاسا و هەموو شتێک، کە دەچێتە ناو واقیعی ژیانەوە کاتەکەی سەرسوڕهێنەر نابێت تەرازوەکان پێچەوانە ببنەوە ئەمە لۆژیکی واقیعە لە تێوەگلانی دەسەڵاتی کۆمەڵگە لە بایەخەکان، کە پەیژەی ئەولەویەتەکان سەرەو ژێر دەکات.

لە کاتێکدا تێگەیشتنەکە بازنەکە تەواو دەکات و دەنگدەرانی بە سندوقی دەنگدان بۆ شەرعییەت دان بە حزبێک، کە شایستەی پارێزبەندی و یاسادانان و جێبەجێکردن نییە هەڵدەبژێردرێت بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی بەرژەوەندییەکان بکات لە چوارچێوەی سیستەمێکی دوو ڕەگەزی فرە دابەشبووندا ناکۆک بێت نەک ڕکابەری، خۆراک بە جەستەی دەوڵەت بدات کەواتە، ئەگەر بگاتە لای برسێتی پاڵی پێوە دەنێت هێرش بکاتە سەر ئەوانی تر و پاشان لە نێوان سێ سیناریۆدا دەکەوێت: یان بردنەوە و دووبارەکردنەوەی هێرش بۆ پڕکردنەوەی چاوچنۆکی و یان شکاندن یان ڕکابەرێکی بەهێزە یان پارچەپارچەکردنی گرووپە بچووکەکان، کە دوو دۆڕاوی گەورن، کە ئەو دو دۆڕاوەش هەمیشە دەوڵەت و کۆمەڵگەن.

 

* لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.

 

 

لە عەرەبییەوە: شوان سەرابی




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەت جەخت لە قووڵکردنەوەی پێکەوەژیانی ئاشتییانە دەکاتەوە

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 16:10:47

ھەولێر-KDP. info-  مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەتڕان مۆر نیقۆدێمۆس داود مەتی شەرەف سەرۆکی تائیفەی سریانی ئارتۆدۆکسی لە هەرێمی کوردستان و مووسڵ و کەرکووک کرد و، لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکوومەت جەختی لە قووڵکردنەوەی پێکەوەژیانی ئاشتییانە کردەوە.

 
سامانە سروشتییەکان: چاکسازیی کۆڕمۆر نابێتە هۆی کەمبوونەوەی گازی ماڵان

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 14:10:13

ھەولێر-KDP. info-  وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە کە پڕۆسەی چاکسازی لە کۆمپانیای "دانە گاز"کە ماوەی مانگێک دەخایەنێت، بە هیچ شێوەیەک کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی بڕی گازی ماڵان نابێت.

 
پارێزگاری هەولێر کاتی تەواوبوونی نوژەنکردنەوەی یاریگەی فرەنسۆ هەریری بۆ KDP.info ئاشکرا دەکات

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 11:10:35

هەولێر-KDP.info- پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، پرۆسەی نوژەنکردنەوەی یاریگەی نێودەوڵەتیی فرەنسۆ هەریری بە خێرایی بەڕێوە دەچێت و پێش کۆتاییهاتنی مانگی داهاتوو یاریگەکە بە تەواوی ئامادە دەبێت بۆ پێشوازیکردن لە یارییە جۆراوجۆرەکان.

 
ھۆشیار زێباری پێشوازی لە شاندێکی ناوەندی بەغدای یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان کرد

WEDNESDAY, 30 SEPTEMBER 2026 23:09:00

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠-٩-٢٠٢٦، ھۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، لە بارەگای ناوەند، پێشوازی کرد لە شاندێکی ناوەندی بەغدای یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، بە ئامادەبوونی ئەندامانی ناوەندی سەرکردایەتی موحسین سەعدون و نازەنین مەندەلاوی.

 
گەورەترین پێشانگای تەکنەلۆژیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

WEDNESDAY, 30 SEPTEMBER 2026 21:09:56

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، گەورەترین پێشانگای تەکنەلۆژیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بەشداری ١٥ وڵات لە هەولێر بەڕێوەدەبات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact