Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 3 OCT 2026 04:38 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەم ھەفتەیە ڕەوانەی دەستەی نەزاھە و وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم و عێراق دەکرێن
| KDP.info


بەغدا-KDP.info- وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق  دەڵێت، پڕۆسەی وردبینیکردن لە ناوی کاندیدانی لایەنەکان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامی ھەیە و تاوەکو تەواو نەبێت پڕۆسەکە ھیچ گۆڕانکاریەک ڕوونادات، چونکە بڕیارە ئەم ھەفتەیە بۆ لێکۆڵینەوە ڕەوانەی ھەردوو وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم و عێراق بکرێن.

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، جومانە غەلای، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پڕۆسەی وردبینیکردن لە ناوی کاندیدان بەردەوامی ھەیە و لە ڕۆژانی داھاتوو ناوەکان ڕەوانەی دەستەی نەزاھە و ھەردوو وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم و عێراق دەکرێت بۆ ئەوەی ئەوانیش لێکۆڵینەوەی خۆیان ئەنجامبدەن، بۆیە جارێ پڕۆسەکە بەردەوامی ھەیە و تاوەکو ئێستا ھیچ گۆڕانکاریەک ڕووینەداوە و دوای تەواوبوونی وردبینی و لێکۆڵینەوە ئەوکات ئەنجامەکان دیار دەبن.

جومانە غەلای گوتیشی: دوای دەستپێکردنی پڕۆسەی وردبینیکردن پێویستە دوای ڕەوانەکردنی بۆ لێکۆڵینەوە  لە ماوەی ١٥ ڕۆژ کارەکان تەواوبن لەسەرجەم ناوەکان   و دواتریش ئەنجامەکان دیار دەبن، بۆیە لەئێستادا پڕۆسەکە بەردەوامە و لە ماوەیەکی نزیکدا تەواو دەبن و ئەنجامەکانیش ڕادەگەیندرێت، چونکە ئەم ھەفتەیە ناوەکان بۆ لێکۆڵینەوە ڕەوانە دەکرێن.

بە وتەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیارە لەدوای تەواوبوونی وردبینیکردن و لێکۆڵینەوە لە ناوی کاندیدان تیروپشک بۆ ژمارەی ناوی کاندید و لیست و ھاوپەیمانان بکرێت، کە بڕیارە لە ٢٠-١٠-٢٠٢٤ پڕۆسەی ھەڵبژاردن بەڕێوەبچێت.

ناوبراو دەشڵێت، لە ١-١-٢٠٢٤ تاوەکو ٢٥-٧-٢٠٢٤ لە ھەرێمی کوردستان لە دەنگدانی گشتی ٤٤٧ ھەزار و ٩٢٧ کارت دابەشکراون و ئەوانەی ماویشن ژمارەیان ٦٦٦ ھەزار و ٢٢٦ کارتە و لە دەنگدانی تایبەت ٤٢ ھەزار و ٨٣ کارت دابەشکراون و ١١٦ ھەزار و ١٤١ کارتیش ماون و لە دەنگدانی ئاوارە و پەنابەران ٢٢ ھەزار و ٤٨٧ کارت دابەشکراون و ٣٦ ھەزار و ٦٣٠ کارتیش ماون دابەش بکرێن، بۆیە بەگشتی ٨١٨ ھەزار و ٩٩٧ کارت ماون دابەش بکرێن و ٥١٢ ھەزار و ٤٩٧ کارتیش دابەش کراون، بۆیە داواکارین خەڵک بچێت کارتی خۆی وەربگرێتەوە لە بنکەکانی دابەشکردنی کارتەکان کە ژمارەیان ١٧٣ بنکەی دەنگدانە لە ھەرێمی کوردستان.

 

بڵند ئیبراھیم 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی سەندیکا لە ڕێگەی KDP.infoوە دیدگای نوێی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان دەخاتەڕوو

FRIDAY, 02 OCTOBER 2026 16:10:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەنجامدانی کۆنگرەی سەندیکا، دەستیان بە جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری خۆیان کردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕیفۆرم، مۆدێرنکردنی بەڕێوەبردن، ڕەخساندنی ھەلی کار و پەرەپێدانی کەرتە نوێییەکانی ئەندازیاری لە ھەرێمی کوردستان.

 
مامۆستایانی ئایینی بۆ KDP.info: زانایانی گەورەی كورد ژینگەدۆست بوون.. پاراستنی ژینگە ئەرکی هەموومانە

FRIDAY, 02 OCTOBER 2026 10:10:57

سلێمانی-KDP.info- لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا، بە گرنگییەکی زۆرەوە باس لە پاراستنی ژینگە و پەرەپێدانی سروشت کراوە. مامۆستایانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەوە دەکەنەوە کە زیاننەگەیاندن بە دارستانەکان، ئاژەڵان و باڵندە کێوییەکان ئەرکی سەرشانی هەموو تاکێکە، هاوکات پابەندبوون بە ڕێنمایی و یاساکانی حکوومەت لەم بوارەدا، هاوتای جێبەجێکردنی فەرمانەکانی پەروەردگارە.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا: ھێزی عێراق لە لۆژیکی دەوڵەت و دەستووردایە

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 23:10:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/١٠/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە بەغدا بەشداریی لە ڕێوڕەسمی کۆتاییھاتنی ئەرکی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق کرد کە بە ئامادەبوونی بەڕێز عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی باڵا و نوێنەرانی نێودەوڵەتی بەڕێوە چوو.

 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوپاسی کونسوڵی گشتیی ڕووسیا دەکات

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 21:10:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/١٠/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکەی وەک کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ماکسیم ڕوبین کرد.

 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری دەکات

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 19:10:33

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی پێنجشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەرێز خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact