Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 3 OCT 2026 03:23 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

KDP زانیاری گرنگ له‌باره‌ی به‌شداری سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌ كۆنفرانسی COP29 ده‌خاته‌ڕوو
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان، باس له‌ گرنگی به‌شداری سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان لە کۆنفرانسی COP29 دەکات و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌شداری كردنیان له‌ كۆنفرانسێكی وا گرنگ په‌یامێكی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ كه‌ ئه‌ویش گرنگی كوردستانه‌ به‌ بابه‌تی ژینگه‌.

لوتکەی جیهانیی کەشوهەوای ئەمساڵ وابڕیارە لە (11 تاوەکو 22ـی تشرینی دووەمی 2024) لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان بەڕێوەبچێت کە 29ـەمین لوتکەی جیهانییە بۆ گفتوگۆکردنی سەرکردەکانی جیهان لەبارەی گۆڕانکارییە ژینگەییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لە جیهاندا بڕیاریشه‌ هه‌ردوو سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان به‌شداری ئه‌و كۆنفرانسه‌ بكه‌ن.

له‌م باره‌وه‌، سەرۆکی دەستەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان، ئەندازیار عەبدولڕەحمان سدیق، لە دیمانەیەکی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان باسی بەشداریکردنی سەرۆکی هه‌رێم و حکوومەت لە کۆنفرانسی COP29 دەکات و دەڵێت، بەشداربوونی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و نوێنەرانی دەستەی ژینگە و نوێنەرانی وەزارەت و دەستە پەیوەندیدارەکانی ھەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوە فراوانەکانی ناوچەکە و جیھان لەبارەی پرسی وزە نوێبووەکان و گۆڕانکارییەکانی کەشوھەواوە، بەردەوامبوونە لەسەر ھەنگاوەکانی ھەرێمی کوردستان بەرەو ئابوورییەکی سەوزی بەردەوام و وەبەرھێنان لە بواری ژینگە و وەبەرھێنانی سەوز.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: بەھۆی گۆڕانی کەشوھەوا، کە ھەندێک لە ئاسەوارەکانی لە عێراق و ھەرێمی کوردستانیشدا دەرکەوتوون و، ھەروەھا بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتانی پێشکەوتوو لە بواری وەبەرھێنانی ژینگەییدا بەو پڕۆژانەی کە دەبنە مایەی کەمکردنەوەی گۆڕانی کەشوھەوا، یان خۆگونجاندن لەگەڵ ئاسەوارەکانییدا، لە ڕێگەی پڕۆژە ھاوبەشەکانی نێوان کەرتی گشتیی و تایبەت و ئاژانسە پەیوەندیدارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و  دۆستانمان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و وەبەرھێنەران و بەڵێندەران و ڕێکخراوە ژینگەییە خۆماڵیی و نێودەوڵەتییەکانەوە.

سەرۆکی دەستە ده‌شڵێت: به‌شداری سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان گرنگه‌ چونكه‌ ئاشناکردنی سەرۆک و سەرکردەکانی جیھان بە ھەوڵە کوردستانییەکان لە چوارچێوەی ھەنگاوە جیھانییەکان لە بواری دۆزینەوەی ڕێگەچارە بۆ دیاردەی گۆڕانی کەشوھەوا و دانان و جێکردنەوەی ھەوڵەکانی ھەرێمی کوردستان لەسەر نەخشەی جیھان بۆ گۆڕانی کەشوھەوا و بەھێزکردنی پەیوەندیی لەگەڵ بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی ڕێكکەوتننامەی چوارچێوەیی گۆڕانی کەشوھەوا و بەھێزترکردنی پێگەی ھەرێمی کوردستان لە داڕشتنی ئەو بڕیار و ڕاسپاردانەی لە بواری گۆڕانی کەشوھەوادا دەدرێن، جیا له‌وه‌ش بەرجەستەکردنی ئەو بەڵێنە ژینگەییانەی کە لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا ھاتوون هه‌روه‌ها خستنەڕووی پێداویستییەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ ڕێگرتن لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەشوھەوا و بەھێزکردنی پێگەی شاندی تەکنیکی دەستەی ژینگە و نوێنەرانی وەزارەتەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەلماندنی ئەو ڕاستییەی کە ھەرێمی کوردستان بەشێکە لە چارەسەر بۆ گرفتە جیھانییەکانی وەک گۆڕانی کەشوھەوا.  

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی سەندیکا لە ڕێگەی KDP.infoوە دیدگای نوێی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان دەخاتەڕوو

FRIDAY, 02 OCTOBER 2026 16:10:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەنجامدانی کۆنگرەی سەندیکا، دەستیان بە جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری خۆیان کردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕیفۆرم، مۆدێرنکردنی بەڕێوەبردن، ڕەخساندنی ھەلی کار و پەرەپێدانی کەرتە نوێییەکانی ئەندازیاری لە ھەرێمی کوردستان.

 
مامۆستایانی ئایینی بۆ KDP.info: زانایانی گەورەی كورد ژینگەدۆست بوون.. پاراستنی ژینگە ئەرکی هەموومانە

FRIDAY, 02 OCTOBER 2026 10:10:57

سلێمانی-KDP.info- لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا، بە گرنگییەکی زۆرەوە باس لە پاراستنی ژینگە و پەرەپێدانی سروشت کراوە. مامۆستایانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەوە دەکەنەوە کە زیاننەگەیاندن بە دارستانەکان، ئاژەڵان و باڵندە کێوییەکان ئەرکی سەرشانی هەموو تاکێکە، هاوکات پابەندبوون بە ڕێنمایی و یاساکانی حکوومەت لەم بوارەدا، هاوتای جێبەجێکردنی فەرمانەکانی پەروەردگارە.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا: ھێزی عێراق لە لۆژیکی دەوڵەت و دەستووردایە

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 23:10:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/١٠/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە بەغدا بەشداریی لە ڕێوڕەسمی کۆتاییھاتنی ئەرکی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق کرد کە بە ئامادەبوونی بەڕێز عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی باڵا و نوێنەرانی نێودەوڵەتی بەڕێوە چوو.

 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوپاسی کونسوڵی گشتیی ڕووسیا دەکات

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 21:10:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/١٠/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکەی وەک کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ماکسیم ڕوبین کرد.

 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری دەکات

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 19:10:33

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی پێنجشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەرێز خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact