Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 8 OCT 2026 14:52 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هەڵمەتێک لە مزگەوتەکانەوە دەستپێدەکات
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info- شاندێکی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لەسەر پرسی کۆچی نایاسایی، لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەماهەنگی و کاری هاوبەش دەکەن.

سروە ڕەسوڵ، بەڕێوبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان و شاندێکی یاوەری، لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، لەگەڵ عەبدوڵڵا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئیسلامی ھەرێمی کوردستان،  بەشیر حەداد سەرۆکی بۆردی باڵای ووتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف، فارس جەوهەر بەرێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی ئەوقاف، جەلال خەیلانی، جێگری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان و ئەمیر عوسمان بەرێوەبەری پێکەوەژیانی ئایینەکان لە وەزارەتی ئەوقاف، کۆبوونەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان،  لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی هەماهەنگیی بەردەوام لە نێوان وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی ئەوقاف کراوە، بەتایبەت پرسی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا لەو مەترسیانەی کە ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن، لەگەڵ پرسی کۆچی نایاسایی.

سروە ڕەسوڵ لە کۆبوونەوەکەدا  باسی هەنگاوەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد تایبەت بە کەمکردنەوەی دیاردەی کۆچ و هێنانی چەندین سیستەمی نێودەوڵەتی بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا و چۆنیەتی سوودبینین لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بەشیر حەداد و  عەبدوڵڵا وەیسی، پشتیوانیی وەزارەتەکەیان بۆ پرسی کۆچی نایاسایی دووپات کردەوه، هاوکات بەفەرمی بڕیاردرا بەشێک لە وتاری ڕۆژی هەینی تایبەت بکرێت بە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا لە مەترسییەکانی کۆچی نایاسایی و لێکەوتەکانی لە ڕوانگەی  شەرع و ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا.

بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان سوپاسی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کرد لە بەرامبەر پشتیوانییەکانیان، هاوکات بڕیاردرا  کە لە نزیکەوە هەردوولا لەگەڵ یەکتر کار بکەن لەو بابەتانەی پەیوەستن بە بەرژەوەندی هاووڵاتیان.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار درا لەگەڵ چەند وەزارەتێکی دیکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کار بۆ فراوانکردنی هەڵمەتەکانی هۆشیارکردنەوە لە چوارچێوەی سەنتەری ڕاوێژکاری کۆچ وەک پرۆگرامێکی گرنگی کابینەی نۆیەم بکەن کە هێنراوەتە هەرێمی کوردستان تاوەکو خزمەتی هاووڵاتیانی پێ بکرێت.




دوایین هەواڵەکان

​حەج و عومرەی هەرێم دوا مۆڵەتی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی 2027 دیاریکرد

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:29

هەولێر-KDP.info- ​بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2027 دەرچووە، بە زووترین کات سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە ئیدارییەکانیان.

 
مەکتەبی سیاسیی هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی ڕادەگەیەنێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:01

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی کرد بۆ کۆچی دوایی مامی (سەید جەوزی سەید سابر کاکەیی)، برای کەسایەتیی دیاری ڕووناکبیر و سیاسەتمەدار خوالێخۆشبوو فەلەکەدین کاکەیی، و هاوخەمیی قوڵی خۆی بۆ بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان ڕاگەیاند.

 
ئەتروشی بۆ KDP.info: ڕێگە نادەین ڕەشنووسی بودجە بە زیانی مافەکانی گەلی کوردستان تێپەڕێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 11:10:00

​بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات لە ڕەشنووسی یاسای بودجەدا چەندین خاڵی نەرێنی و سزای نادادپەروەرانە بەرامبەر ھەرێمی کوردستان جێگیر کراون، جەختیش دەکاتەوە کە وەک فراکسیۆنە کوردییەکان لە ھەوڵی بەردەوامدان بۆ دروستکردنی ھەڵوێستێکی یەکگرتوو بە مەبەستی داکۆکیکردن لە شایستە داراییەکانی کوردستان.

 

وەزارەت گۆڕانکارییە نوێیەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ KDP.info دەخاتەڕوو

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 10:10:00

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، پرۆسەی پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی گرێبەست گەیشتووەتە ئەنجومەنی وەزیران و بڕیارە بەم نزیکانە بۆ ڕێکاری جێبەجێکردن بگەڕێندرێتەوە، جەختیشی کردەوە کە حکوومەت بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی فەرمانبەرانی گرێبەست داوە، تاوەکو ژمارەیەکی زیاتریان لێ سودمەند بێت.

 
بەشی هەڵبژاردنی پارتی و ڕێکخراوی GIST پەرە بە هەماهەنگییەکانیان لە پرسە یاسایییەکان دەدەن

WEDNESDAY, 07 OCTOBER 2026 15:10:05

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، د. جەعفەر ئێمینکی، بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە بارەگای بەش پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی GIST بۆ توێژینەوەی یاسایی کرد کە پێکهاتبوون لە بەکر عەلی، بەرپرسی ڕێکخراوەکە و هەردی مەحموود، ڕاوێژکاری ڕێکخراو.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact