Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 30 JUL 2026 12:07 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هەولێر و بەغدا لەسەر چەند خاڵێک لە بواری باج ڕێککەوتن
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەگەڵ لیژنەی باڵای ڕێکخستنەوەی باج لە حکوومەتی فیدڕاڵی لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتوون کە دەبنە هۆی کارئاسانی بۆ ئەو کارگە و کۆمپانیا و بانکانەی لە هەرێمی کوردستان و عێراق کاردەکەن.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.

دوای سەردانی لیژنەی باڵای ڕێکخستنەوەی باج لە حکوومەتی فیدڕاڵی بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەڕێزان وەزیری دارایی و دکتۆر کەمال تەیب، بەڕێوەبەری گشتیی باج و خانووبەرەی میری و بەختیار حاجی، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری پەیوەندییەکان و بەدواداچوون لە نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمـی کوردستان لە بەغداد لەسەر چەند خاڵێک لە بواری باج گەیشتنە ڕێککەوتن کە دەبێتە کارئاسانی بۆ ئەو کارگە و کۆمپانیا و بانکانەی لە هەرێمی کوردستان و عێراق کاردەکەن لە گرنگترینیان.

١- دانان بە پاکانەی باجی هەرێم لەلایەن حکوومەتی فیدڕاڵیەوە کە پێشتر هیچ بایەخێکیان بۆ دانەدەنا.

٢- چارەسەرکردنی کێشەی کارگەکانی کوردستان، کە پێشتر داوای باجیان لێ دەکردن بە بیانووی ئەوەی بەرهەمەکانیان لە ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق ساغ دەکەنەوە، بۆ لەمەودوا ئەو کارگانەی لە کوردستانن دەبێت باجی داهاتەکانیشیان لە کوردستان بدەن.

٣- چارەسەرکردنی کێشەی پێدانی سووتەمەنی بۆ کارگەکانی هەرێمی کوردستان بە نرخی هاندراو کە ماوەیەکە پێدانی سووتەمەنییان بەو کارگانە ڕاگرتووە بەبیانووی نەدانی باج بە حکوومەتی فیدڕاڵی. 

٤- ڕێککەوتن لەسەر یەکخستنی ڕێکار و ڕێوشوێنەکانی وەرگرتنی باج کرا بە میکانیزمی هاوبەش.

٥- هەردوولا لەسەر بانکەکان ڕێککەوتن کە بارەگای سەرەکی بانکەکە بکرێتە بنەما بۆ وەرگرتنی باج.

٦- هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر هەماهەنگی پێویست و گرتنەبەری ڕێوشوێنی گونجاو بۆ ڕێگریکردن لە خۆدزینەوە لە باج.




دوایین هەواڵەکان

وەزیر وادەی جێبەجێکردنی بڕیاری زیادکردنی مووچەی کرێکارانی خانەنشین بۆ KDP.info دەخاتە ڕوو

THURSDAY, 30 JULY 2026 11:07:00

هەولێر-KDP.info- وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، دوای ئەوەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بۆ زیادکردنی مووچەی کرێکارانی خانەنشین بۆ ٥٠٠ ھەزار دینار دەرچوو، ھەفتەی داھاتوو بڕیارەکە دەچێتە بواری جێ بەجێکردنەوە.

 
وەزارەتی بازرگانی بۆ KDP.info: گواستنەوەی بەشەخۆراک لە ڕێگەی مۆبایلەوە دەستی پێکرد

THURSDAY, 30 JULY 2026 11:07:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پرۆسەی گواستنەوەی بەشەخۆراک لە نێوان شار، پارێزگا و بریکارەکاندا بە شێوازی ئەلیکترۆنی دەستی پێکردووە و ھاووڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەی مۆبایلەکانیانەوە مامەڵەکان ئەنجام بدەن. بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیش ئاشکرای دەکات، پرۆسەی گواستنەوەکە دانیشتووانی ناوچەکانی ماددەی ١٤٠ ناگرێتەوە.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی حەوتەمین پەرتووکی بازنەی گفتوگۆی بڵاوکردەوە

WEDNESDAY, 29 JULY 2026 21:07:00

ھەولێر-KDP.info-​ بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، حەوتەمین پەرتووکی (بازنەی گفتوگۆ)ی بە ناونیشانی (نووسینەوەی مێژوو.. بە زمانی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن) بڵاوکردەوە. 

 
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

WEDNESDAY, 29 JULY 2026 19:07:16

ھەولێر-KDP.info-​ ئەنجومەنی وەزیران، ھەردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری و پلاندانانی ڕاسپارد بە ھاوئاھەنگی لەگەڵ سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان، تێڕوانینی یەکگرتووی حکومەت و خشتەی داواکارییەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ بودجەی فیدڕاڵ بۆ ساڵی ٢٠٢٧ ئامادە بکەن.

 
ھێمن ھەورامی لە لقی ۱۸ی ئامێدی ڕەوشی سیاسی و کارنامەی ڕێکخستنەکانی تاوتوێ کرد

WEDNESDAY, 29 JULY 2026 18:07:00

​ئامێدی-KDP.info- د. هێمن هەورامی لە سەردانێکیدا بۆ لقی ١٨ی ئامێدی، کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی لەگەڵ کادرانی سنوورەکە ئەنجام دا و جەختی لە پەرەسەندنی چەندایەتی و جۆرایەتیی ڕێکخستنەکانی پارتی و دوایین ڕەوشی سیاسی کردەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact