Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 3 OCT 2026 21:35 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بێ ڕەزامەندیی ژینگە هیچ پاڵاوگەیەک مۆڵەتی پێ نادرێت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری فەرمانگەی کاروباری ھونەری لە دەستەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، زۆرینەی پاڵاوگە نایاساییەكان داخراون و ھەر پاڵاوگەیەک بیەوێت دامەزرێت و مۆڵەت وەربگرێت، پێویستە ڕەزامەندی لە نۆ شوێن وەربگرێت، ئەگەر نا ناتوانێت مۆڵەتی پێ بدرێت.

ئازاد نووری عەوڵا، بەڕێوەبەری فەرمانگەی کاروباری ھونەری لە دەستەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان، لە لێدوانێكی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لە پارێزگای ھەولێر کۆمەڵێک پاڵاوگەی نایاسایی داخراون، بەھۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکان، چونکە بەپێی ڕێنمایی ژمارە یەکی ساڵی ٢٠٢٠ی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، پێویستە بۆ وەرگرتنی مۆڵەت پاش سامانە سرووشییەكان، ڕەزامەندیی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، دەستەی ژینگە، کارەبا و چەند شوێنێکی دیکە وەربگرێت، چونکە ناتوانن بە ئاسانی مۆڵەت وەربگرن و زیان بە ژینگە بگات.

ئەوەشی گوت: ئەو پاڵاوگانەی ئێستا هەن، پێویستە مۆڵەتەكانیان نوێ بکەنەوە و ڕێنماییەکان جێبەجێ بکەن، ئەمەش وای كردووە ئێستا زۆرینەی پاڵاوگەکان نەماون و داخراون و ڕێژەیەکی کەمیان ماوە.

ئازاد نووری عەوڵا ڕوونیشیكردەوە: پێشتر ئەو پاڵاوگانە بەھۆی ئەوەی ڕێگەی ھاوردەکردنی سووتەمەنی کەم بوو پێویستمان پێی ھەبوو، بە مەرجی كەمتر دانرابوون، بەڵام ئێستا بەنزین و سووتەمەنی ھەیە و پێویست ناکات ئەو جۆرە پاڵاوگانە كە ڕەچاوی مەرجەكان ناكەن بمێنن.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی کاروباری ھونەری لە دەستەی ژینگە جەختیش دەکاتەوە: بەردەوام کار دەكەین بۆ ئەوەی پاڵاوگەی نایاسایی نەمێنێت و دابخرێن، ھەر لەو ماوەیەدا نزیکەی حەوت پاڵاوگەی دیکە داخران.

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆ زانیاری لەبارەی قۆناغەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕیسایکڵینی ئاوی پایتەخت دەخاتەڕوو

SATURDAY, 03 OCTOBER 2026 21:10:00

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی ھەولێر دەڵێ، پڕۆژەی ڕیسایکڵینی ئاوی قورسی ھەولێر ھەنگاوێکی مێژوویی و ستراتیژیی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە بۆ چارەسەری بنەڕەتیی گرفتە لەمێژینەکەی ئاوەڕۆی پایتەخت و دروستکردنی ژێرخانێکی پتەو بۆ پاراستنی ژینگە و تەندروستیی گشتی.

 
پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو مام جەلال

SATURDAY, 03 OCTOBER 2026 19:10:59

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە نۆیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو مام جەلال تاڵەبانی سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق پەیامێکی ڕاگەیاند، ئەمە دەقەکەیەتی:

 
پڕۆژێ جوتسایدا (شێخان.باعدرێ) گەهشتە قۆناغا بدووماهیهاتنێ

SATURDAY, 03 OCTOBER 2026 16:10:24

دھۆک-KDP. info- د چوارچۆڤێ هەوڵێن بەردەوام یێن حکومەتا هەرێما کوردستانێ بۆ پێشئێخستنا ژێرخانا ڕێک و پران، پڕۆژێ ستراتیژی یێ چێکرنا جوتسایدا (شێخان - باعدرێ) ل پارێزگەها دهۆکێ ب درێژاهیا پتر ژ ٨ کیلۆمەتران گەهشتووەتە قۆناغێن بدووماهیهاتنێ و ب زوترین دەم دێ ب شێوەیەکێ فەرمی هێتە ڤەکرن و کەڤیتە د خزمەتا وەلاتییان دا.

 
شاخەوان عەبدوڵڵا بۆ KDP.info: بەشێکی زۆری داواکارییەکانی هەرێم لە بودجەدا جێگیر کراون

SATURDAY, 03 OCTOBER 2026 12:10:46

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق گوتی، گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی بەردەوامن و بەشێکی زۆری داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان جێگیر کراون، جەختیشی کردەوە کە پشکی هەرێم دەبێت بەپێی ئەنجامی سەرژمێریی گشتی بە ڕێژەی ۱٤.۱٤٪ بە شایستەی خۆی بدرێت.

 
بەرپرسی لقی یەک بۆ KDP.info: حزب و حکوومەت وەک یەک تیم خزمەتی هاووڵاتییان دەکەن

SATURDAY, 03 OCTOBER 2026 11:10:48

دهۆک-KDP.info- بەرپرسی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، خزمەتکردنی هاووڵاتییان لە پێشینەی کارەکانیانە و وەک ڕێنماییی سەرۆک بارزانی، حزب و حکوومەت وەک یەک تیم کار دەکەن بۆ دابینکردنی زۆرترین خزمەتگوزاری و چارەسەرکردنی گرفتەکانی هاووڵاتییان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact