Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 21 MAY 2026 16:54 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لیوا عەبدولخالق بۆ KDP: چالاکییەکانی داعش لە پێشتر مەترسیدارترن
| KDP.info


بەغدا-KDP.info- نونێەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق گوتی، داعش چالاکە و ئێستاش داعش مەترسیی جیددییە لەسەر عێراق و چالاکییەکانیشیان لە پێشتر مەترسیدارترن.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، چالاکییەکانی داعش لە زیادبووندان و کۆتاییان پێ نەھاتووە، ھەر کاتێک بیانەوێت چالاکی ئەنجام دەدەن و گورز لە ھێزە عێراقییەکان دەوەشێنن، بۆیە پێویستە عێراق و ھەرێمی کوردستانیش زیاتر کار لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی داعش بکەن و کار بۆ نەھێشتنی داعش بکرێت، چونکە ماوەیەک پێش ئێستا لە سنووری سلێمانییش کردەوەیان ئەنجام دا، بۆیە داعش لە ھەموو شوێنێک بوونی ھەیە و کارەکانیشیان زیاتر پارتیزانین و ئەو کارەش مەترسیدارترە لەوەی ھێرشی ئاشکرا بکەن.

تەڵعەت گوتیشی، ئەو لیژنانەی لە نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە کوردستانییەکان دروست کرابوون، ئێستاش کاران و کاری خۆیان دەکەن، ھەفتەی ڕابردووش ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەش لەنێوان فەرماندەی ھێزە ھاوبەشەکانی نەینەوا و ھێزەکانی پێشمەرگە ئەنجام درا و لە زۆر شوێن بەردەوامە ئەو ھەماھەنگییە پێویستە زیاتریش بێت، بۆ ئەوەی بتواندرێت باشتر ڕووبەڕووی داعش ببنەوە.

دەشڵێ، دوو لیوای ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراقیش ھەموو رێکارەکانیان تەواو بووە و دەستبەکار بوونە و تەنھا ماوە بەسەر ناوچەکاندا دابەش بکرێن، کە بۆشایی ئەمنین لە نێوان سوپای عێراق و ھێزی پێشمەرگەدا.

فەرماندەی ناوەندیی سوپای ئەمەریکا بڵاوی کردووەتەوە، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ١٩٦ ئۆپەراسیۆنیان لە دژی داعش ئەنجام داوە لە عێراق و سووریا، لە ئەنجامدا ٤٤ چەکداری داعش کوژراون و ١٦٦ چەکداریش دەستگیر کراون، کە لەمنێویاندا ژمارەیەک بەرپرسی باڵا ھەبوون.

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

ئەم لیژنەیە بۆ پاراستنی ژینگە و ڕێگریکردن لە زێدەڕۆیی کۆبوویەوە

THURSDAY, 21 MAY 2026 15:05:22

ھەولێر-KDP. info-  بەسەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ،کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای" پاراستن و چاككردنی ژینگە"  بۆ توندکردنی ڕێکارەکانی پاراستنی ژینگە و ڕێگریکردن لە زێدەڕۆیی بەڕێوەچوو.

دڵشاد شەھاب ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی سەرۆکی ھەرێم لە ڤاتیکان و ئیتاڵیا بۆ KDP.info دەخاتەڕوو

THURSDAY, 21 MAY 2026 11:05:00

ھەولێر-KDP.info- وتەبێژی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە لە سەردانەکەیدا بۆ ڤاتیکان و ئیتاڵیا، پێشوازییەکی گەورەی پرۆتۆکۆڵی لە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی کراوە. ئاماژە بەوەش دەکات کە جیھان پێگەی سەرۆکی ھەرێم وەک کەسایەتییەکی شارەزا لە ململانێکان و پارێزەری پرسی پێکەوەژیان دەبینێت.

 
ماڵپەڕی KDP.info پڕۆژە بەردەوامەکان و ستراتیژییەکانی داھاتووی دھۆک دەخاتەڕوو

THURSDAY, 21 MAY 2026 10:05:00

دھۆک-KDP.info- جێگری پارێزگاری دھۆک ڕایدەگەیەنێت کە پرۆسەی گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بەردەوامە و ژێرخانی ڕێگەوبانی پارێزگاکەش پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

 
پشتیوان سادق بۆ یانەی ھەولێر: سەرکەوتنتان پیرۆزبێ یانە دڵگیرەکەی پایتەخت

WEDNESDAY, 20 MAY 2026 23:05:00

​ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یانەی وەرزشیی ھەولێر دەکات بەبۆنەی سەرکەوتنەکەی ئەمشەوی بەرامبەر بە یانەی شورتە و ڕایدەگەیەنێت کە بەدەستھێنانی ئەم سێ خاڵە لەم کاتەدا جێگەی شانازی و دەستخۆشییە.

 
خەسرۆ گۆران و زیبا تەھا کار و چالاکییەکانی یەکێتیی ئافرەتانیان لە سنووری مووسڵ تاوتوێ دەکەن

WEDNESDAY, 20 MAY 2026 21:05:00

هەولێر-KDP.info- خەسرۆ گۆران، بەرپرسی لقی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی کارگێڕانی لق، پێشوازی لە زیبا تەھا، سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و ئەندامانی سکرتاریەتی ڕێکخراوەکە کرد و کۆبوونەوەیەکی تایبەتیان سەبارەت بە واقیعی ئێستا و کارەکانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان ئەنجامدا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact