Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 9 OCT 2026 11:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

فراکسیۆنی پارتی: دوای ئەنجوومەنی وەزیران پارێزگاری مووسڵیش بڕیاره‌كه‌ی ڕەت کردەوە
| KDP.info


مووسڵ-KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ گوتی: پارێزگاری مووسڵ بە فەرمی بڕیاری ئەنجوومنی پارێزگای مووسڵی بۆ گۆڕینی بەرپرسی یەکە ئیدارییەکانی ڕەت کردەوە، ئەمەش هەنگاوێكی دڵخۆشكەرە، چونكە ئێمە لەسەر ھەڵوێستی خۆمان سوورین و بەمەرج دەگەڕێینەوە بۆ ئەنجوومەنی پارێزگا.

ئەندازیار ئەحمەد کیکی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: دوای ئەوەی لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ بە شێوەیەکی نایاسایی و بەبێ هاوئاهەنگی، ٢١ پۆستی ئیدارییان لە مووسڵ یەکلایی کردەوە، ئێمەش بڕیارمان دا بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەن بکەین، تاوەکوو ئەو بڕیارانە بەتەواوی ھەڵدەوەشێنەوە و سەرۆکی ئەنجوومەن و جێگرەکەشی کە کاری نایاسایی دەکەن لابدرێن و ڕێککەوتنێکی سیاسی بکرێت، ئەوکات دەگەڕێینەوە بۆ ئەنجوومەن.

ئەوەشی خستە ڕوو: دوای ڕاگرتنی بڕیاری ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە، پارێزگاری مووسڵیش ئەو بڕیارەی ڕەت کردەوە، بۆیە بەنیازن سبەی جارێکی دیکە کۆبوونەوە بکەن و بڕیارێک بدەن.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ باسی لەوەش کرد، پارێزگاری مووسڵ دەستپێشخەرییەکی کرد بۆ ئەوەی ھەموو لایەنەکان کۆببنەوە و پێکەوە بە گفتوگۆ ئەوکێشەیە چارەسەر بکەن، ئێمە و چەند لایەنێک قەبووڵمان کرد، بەڵام ئەو ١٦ کەسەی بڕیاری ئەنجوومەنیان دابوو، دەستپێشخەرییەکیان ڕەت کردەوە و سوورن لەسەر ھەڵوێستی خۆیان، ئێمە لەپێناو بەرژوەندیی مووسڵ  ئامادەین به‌ گفتوگۆ و یاسا بۆ مافی خۆمان رێککەوتن بکەین، چونکە ئەوان باس لەوە دەکەن ئەو ٢١ پۆستەی بڕیاری لێ دراوە تەواو بووە و ١١ پۆست ماوە گفتوگۆیان لەسەر بکەین.

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

ئەکبەر حەیدەر: بڕیاری ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکان ئاسانکاریی باشی بۆ کادیرانمان دروست کردووە

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 17:10:15

خانەقین-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ئاماژە بە ئەنجامی گۆڕانکاری و ڕێکخستنەوە ئۆرگانییەکانی حیزب دەکات و ڕایدەگەیەنێت، گواستنەوەی لقەکەیان بۆ سەر مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیان-خانەقین ئاسانکاریی زۆری بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی کادیران و ئەندامان دروست کردووە و خزمەتکردنی خەڵکی ناوچەکەی خێراتر کردووە.

 
د. ناڤسەر نووری بۆ KDP.info: مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغدا هاوتا دەکرێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 15:10:09

هەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند: "بەپێی لێکتێگەیشتنی هەردوولا، بڕیارە مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا هاوتا بکرێت و لە ئێستاشدا خەریکی ئامادەکردنی لیستەکانین."

 
هۆشیار زێباری و ڕێبەر ئەحمەد تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکەن

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:37

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، هۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، لە بارەگای ناوەند پێشوازی لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی ڕادەگەیەنێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:01

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی کرد بۆ کۆچی دوایی مامی (سەید جەوزی سەید سابر کاکەیی)، برای کەسایەتیی دیاری ڕووناکبیر و سیاسەتمەدار خوالێخۆشبوو فەلەکەدین کاکەیی، و هاوخەمیی قوڵی خۆی بۆ بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان ڕاگەیاند.

 
​حەج و عومرەی هەرێم دوا مۆڵەتی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی 2027 دیاریکرد

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:29

هەولێر-KDP.info- ​بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2027 دەرچووە، بە زووترین کات سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە ئیدارییەکانیان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact