Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 22 SEP 2026 14:24 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

KDP زانیاریی تازە لەبارەی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان ئاشکرا دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی: سەرجەم ناوەکانی سێ یەکەمەکانی سەر ئاستی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان بۆ دامەزراندن ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کراوە و ھەموو ڕێکارەکانی پێویست ئەنجامدراون.

دکتۆر عەبدولفەتاح عەبدولڕەزاق، بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ئێمە وەکوو وەزارەتی خوێندنی باڵا سەرجەم ناوی سێ یەکەمەکانی سەر ئاستی زانکۆ و پەیمانگاکانمان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە و ھەندێک ناو کێشەیان ھەبوو ئەوانیش چارەسەر کراون و نێردران، بۆیە ئەوەی لەسەر ئێمە پێویستە ھەموو ڕێکارەکانمان تەواو کردووە و ساڵانە زیاتر لە ھەزار دەرچووی یەکەمەکانمان ھەیە، بۆیە ئەوانیش وردبینی بۆ دەکەن و دواتر ڕەوانەی بەغدا ده‌کرێن.

دکتۆر عەبدولفەتاح عەبدولڕەزاق گوتیشی: ھەرکاتێک ناوەکان ڕەوانەی بەغدا بکرێن لە ڕێگەی نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام بەدواداچوونی بۆ  دەکرێت بۆ دامەزراندنیان و بەردەوامیش دەبین تاوەکو سەرجەمیان دامەزرێن، چونکە ئەوانە مافی خۆیانە دامەزرێن، بۆیە بەردەوام لەسەر خەت دەبین و ھەر زانیاری و داواکارییەکیان ھەبێت، بۆیان ڕەوانە دەکەین، بۆیە گەشبینین کە ھەمووان دامەزرێن.

وتیشی، ڕەوانەکردنی ناوەکانیش لە ڕێگەی وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی وەزیران دەبێت و ڕەنگە بەھۆی زۆری ناوەکانیش ھەمووان بەیەکجار دانەمەزرێن و بەپێی پێویستی و بەقۆناغ دامەزرێن.

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی سێناتی فەرەنسی دەکات

TUESDAY, 22 SEPTEMBER 2026 14:09:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی سێناتی فەرەنسی کرد و پەیوەندیی و دۆستایەتیی لەمێژینەی نێوان فەرەنسا و ھەرێمی کوردستان دووپات کرایەوە.

 
نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم دەکات

TUESDAY, 22 SEPTEMBER 2026 14:09:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی شێخ ئەحمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم و سەرکردایەتی و گەلی دەوڵەتی ئیمارات کرد.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی سێناتی فەڕەنسی دەکات

TUESDAY, 22 SEPTEMBER 2026 13:09:00

هەولێر-KDP.info- ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی سێناتی فەڕەنسی کرد کە پێکھاتبوو لە بەڕێز ڕێمی فێرۆ سێناتۆری ھەرێمی پاریس و بەڕێز ئۆلیڤیێ بلیتز سێناتۆری ھەرێمی ئۆرن.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا کرد

TUESDAY, 22 SEPTEMBER 2026 13:09:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا کۆبووەوە و ڕایگەیاند، حکوومەتی ھەرێم پاڵپشتی لە سەرخستنی ئەرکی کونسوڵی نوێی ئەڵمانیا دەکات.

 

پێشمەرگە، گرێبەستێکی نەتەوەیی

TUESDAY, 22 SEPTEMBER 2026 10:09:00

زکری مووسا



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact