٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی پەیامێك بەبۆنەی یادی عاشورا بڵاو دەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بەبۆنەی یادی عاشورا بڵاو كردەوە و تێیدا ڕایگەیاند، كە ئەم یادە دەرفەتێكە بۆ وەلانانی ناكۆكییەكان و بەدیهێنانی برایەتی لەنێوان سەرجەم پێكهاتەكانی گەلی عێراق.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە پەیامەكەیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نووسیویەتی: "لە یادی عاشورا، فێری ماناكانی سەبر و ئیمان و بەهاكانی قوربانیدان و بوێری دەبین كە ئیمامی حوسێن (سەلامی خوای لەسەر بێت) و هاوەڵانی لە جەنگی كەربەلا بەرجەستەیان كرد، كە دژی نادادپەروەری وەستانەوە بۆ بەرزڕاگرتنی وشەی ڕاستی".

سەرۆكی هەرێم، هەروەها نووسیویەتی: "یادی عاشورا دەرفەتێكە بۆ یەكخستنی ڕیزەكان و وەلانانی ناكۆكییەكان، بنیاتنانی بنەمای نا بۆ توندوتیژی و لێبوردەیی و برایەتی لەنێوان سەرجەم پێكهاتەكانی گەلی عێراق، لەپێناو بنیاتنانی داهاتوویەكی گەش بۆ گەلەكەمان كە خواستەكانی هەمووان بۆ ژیانێكی شایستە و ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بەدی بهێنێت".

هەواڵی پەیوەندیدار