Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 14 OCT 2026 06:08 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ھەورامانی بۆ KDP: بۆ کوردستانێكی بەھێز مەسروور بارزانی دەست لەباوەڕی خۆی ھەڵناگرێت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دیدارێک لەگەڵ وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات و باس لە گرنگی دیدارەکانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان دەکات لەگەڵ چین و تویژەکانی خەڵکی کوردستان.

لەبارەی گرنگی دیدارەکانی سەرۆکوەزیران لەگەڵ خەڵکی کوردستان، پێشەوا ھەورامانی، وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، گوتی: "ئەمە پێنجەم جارە سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە ڕێگای میداکانەوە لەگەڵ چین و توێژەکان کۆدەبێتەوە، ئەم سیاسەتە پەیوەندی بەخودی سەرۆکوەزیرانەوە ھەیە کە نایەوێت بەربەست لەنێوان خەڵک و خودی سەرۆکی حکوومەت ھەبێت، دەیەوێت خۆی گوێی لێبێت کە خەڵک چ داواکاریەکی ھەیە، پرسیاری گرنگ ئەوەیە کە ئەو داواکاریانەی لێدەکرێت چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت؟ ئایا ئەمە داواکاریە لەسەر شاشە ئاراستەی سەرۆکوەزیران دەکرێت؟ یان بەگرنگییەوە وەردەگیرێت؟ بەڵام لە ڕاستیدا ھەموو ئەو داواکاریانەی خەڵک ڕووبەڕووی سەرۆکوەزیرانی دەکاتەوە بەگرنگییەوە وەردەگیرێن".

ھەورامی دەڵێت، لەدیداری یەکەمی سەرۆکوەزیران لەگەڵ خەڵک کۆمەڵێک داواکاری ھەبوون خرانە بەردەم سەرۆکوەزیران، بۆ نموونە خانەوادەیەکی ئێزدی داواکاریان ھەبوو خرایە بەردەم سەرۆکوەزیران ڕاستەوخۆ داواکاریەکە لەلایەن بەڕێزیەوە جێبەجێکرا و بابەتی گەشەپێدانی ھەڵەبجە ئەویش بینیمان چیکرا بۆ ئەو پارێزگایە، یەکێکی دیکە بابەتی بەقەزاکردنی خورماڵ بوو، ئەوەشی جێبەجێکرد و بینیمان کە بەچ شێوەیەک پێشوازی لە سەرۆکوەزیران کرا لە خورماڵ و ئەنجوومەنی پشتیوانی بەقەزاکردنی شارەکە دیاری تایبەتیان دایە سەرۆکوەزیران، ئەمە ھەموویان بەوردەکاری لەبەردەم ئێمە ھەیە کە چیکراوە، و بابەتی کشتوکاڵ لە دیدارەکان باس کراوە، ھاوکات ڕوونە پرسی کشتوکاڵ لای سەرۆکوەزیران چ گرنگی ھەبووە و لەماوەی ئەم ساڵانە ھەوڵی زۆری داوە بۆ دۆزینەوەی بازاڕ و کردنەوەی عەلوە و مۆڵەتدان بە پڕۆژە کشتوکاڵییەکان و، یەکێکی دیکە لەو پرسانەی باسکراوە بابەتی سەلامەتی ھاتووچۆ بووە، لەدیداری یەکەم ئەفسەرێک داوای لە سەرۆکوەزیران کرد کە بابەتی سەلامەتی ھاتووچۆ گرنگی پێبدرێت دوایین پڕۆژەی گەورەش لەم بابەتە لە ڕانییە بووە کە بەڕێزیان سەردانی ڕانییە کرد و پردێکی گەورەی کردەوە، لە دیداری یەکەم خەڵکی ئاکرێ داواکاریان ھەبوو کە شارەکەیان بکرێتە پایتەختی نەورۆز ئەوەبوو بەڕێزیان لە ڕۆژی نەورۆز بەئامادەبوونی نوێنەری وڵاتان بەمەراسیمێکی شکۆدار یادی نەورۆز کرایەوە.

ناوبراو باس لەوەش دەکات: "یەکێکی دیکە لە داواکاریەکان کەسێک بوو لە شاری سلێمانی کە داوای کرد گرنگی بە نەخۆشخانەی سوتاوی بدرێت لە سلێمانی  دوای ئەو داواکاریە، دەرماڵەی مەترسی لە %١٠٠ زیاد کرا و زیادکردنی پێشینەبوو لە بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک لە ٧ ملیۆنەوە کرایە ١٠ ملیۆن و دابینکردنی ٤ ئۆتۆمبێل و لەگەڵ ٢٠ کەس کە دامەزراون بۆ ئەو نەخۆشخانانە و ٢٥ کارمەندی گرێبەستیش بۆ نەخۆشخانەی سوتاوی ھەولێر دامەزراوە، کە سەرجەم ئەو داواکاریانەی لە دیداری سەرۆکوەزیران باس دەکرێن بەگرنگییەوە لەلایەن نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی کوردستانەوە بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت".

لەبارەی ئەوەی کە چ لایەنێک ھەیە لە کوردستان ڕێگری بکات لە کارەکانی سەرۆکوەزیران؟ وتەبێژی حکوومەت دەڵێت: "بەڕاشکاوانە لەبابەتی ئاوەدانی و وەبەرھێنان و چاکسازی ئەگەر باوەڕی توندی سەرۆکوەزیران و پێداگیری خۆی نەبوایە جێبەجێ نەدەبوو، سەرۆکوەزیران دەست لە پرەنسیپی خۆی بەرنادات، چونکە ھەندێک جار ڕوویداوە لەپرسێکدا حکوومەت بڕیارێک دەدات بەس لەناوچەکە ڕێگری بۆ دروست دەکرێت و ھەندێک جار ڕەنگە لایەنێک کەمتەرخەم بێت لە ئیدارەدان بۆیە پێویستی بەیەک تیم ھەیە دەبێت لەژێر کاریگەری ھیچ لایەنێکی سیاسی ڕێگری لەکارەکانی نەکرێت و دەبێت حکوومەتی سەرتاسەری بێت و لەھەموو شوێنێک بڕیار جێبەجێ بکرێت، بەڵام بەداخەوە لەھەندێک ناوچە لاملی ھەبووە بۆ بڕیارەکان".

لەبارەی ھەژماری من، دەڵێت: "ھەژماری من بەپێداگیری بەڕێزیانە و پڕۆژەکە بە بەراوردی چەند مانگ پێش ئێستا زۆر جیاوازە لەھەندێک ناوچە باش چووەتە پێشەوە لە ھەولێر لە %٩٥ی تێپەڕاندووە لە دھۆک لە %٩٠ و لە سلێمانی لە ھەوڵدایە ڕێژەکە بەرزتر بکرێتەوە، واتا ھەژماری من ھەمان تەفسیری تەوتینی ھەیە بەس نازانین ئەو دژایەتییە چییە ھەندێک لایەنی سیاسیی ھەیانە بەتایبەت پیس خۆ و ھەندێک لە سیاسییەکان ھەوڵی دژایەتی دەدەن بەمیدیاکانیانەوە ھەوڵی ناشیرینکردنی دەدەن دەزانن ئەمە سەر بگرێت پارە سپی کردنەوە و بن دیوار و وەرگرتنی ئەرقامی وەھمی بۆ چەکداری وەھمی و وەرگرتنی مووچە بەناوی خوازراو نامێنێت".

لەبارەی ئازادی میدیا لە کوردستان ڕاشیگەیاند: "لە دەستپێکی کابینەی نۆیەم دەیانگوت لەوانەیە ئازادی میدیا سنوورداربێت کەچی ئێستا وڵاتان ستایشی ڕۆڵی ئازادی دەکەن کە حکوومەت ڕێژەی پێشێلکاری دابەزیووە و مەیدانی باشتر سازکراوە بۆ میدیاکان لەھەر بابەتێک هێرشی ناڕەوا لەسەر سەرۆکوەزیران و کارەکانی كرابێت پێچەوانەی دروست بووە و سەرکەوتوو بووە لەو بوارە و باوەڕی بەڕێزیان لەوەیە کە ئەم وەڵامانە پێویستی بە گۆڕانکاریە و لەھەموو سێکتەرەکان خۆمان ئامادە بکەین و بناغەیەک دابنرێت، ھەروەھا سەرۆکوەزیران فکرەی زۆری بۆ داھاتوو ھەیە و ئەو پێویستی بەوەیە کە کاربکرێت لەدروستکردنی پۆند و بەندا و سایلۆ و ڕێگە و کشتوکاڵی، چونکە ئەگەر ژێرخانی باشت ھەبوو ئابووری وڵات بەئاسانی نالەرزێت، ئەگەر لەم قۆناغانە بناغەیەکی پتەو دروست بکەیت، بۆ داھاتوو باشتر بەرگەی قەیران دەگرێت و ئێمە چاومان لە داھاتووە و پێمان وایە سەرۆکوەزیران لەم ھەنگاوانە سارد نابێتەوە، ھاوکات لەجێبەجێکردنی بەرنامەی خۆی وەک چۆن ڕووبەڕووی ھەندێک تەحەدی سروشتی و ناسروشتی و سیاسی بوەتەوە بەڵام ھیچیان ڕای نەگرتووە لە داھاتووش سەرۆکوەزیران نە سارد دەبێتەوە و نە دەست لەباوەڕی خۆی ھەڵدەگرێت بۆ کوردستانی بەھێز".

وتەبێژی حکوومەت دەشڵێت: "سەرۆکوەزیران پێش ئەوەی بچێتە ئەو دیدارانەش لەگەڵ خەڵکی ھەڵەبجە و ھەورامان دانیشتنی کردووە و ئەم بەرکەوتە ڕاستەوخۆیانە نیشانەی ئەوەیە کە خۆی دەیەوێت گوێ لە خەڵک بگرێت، ئەوانەی داواکاریان ھەبووە شتیان خستووەتەڕوو کە بەڕێزیان لەوە پێداگیری کردووە کە دەبێت داواکاریەکان بەھەند وەربگیرێت ستافیک لەگەڵ سەرۆکوەزیرانە بەوردی وەڵامی پێشنیازەکان دەدەنەوە".




دوایین هەواڵەکان

ئەکبەر حەیدەر: بڕیاری ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکان ئاسانکاریی باشی بۆ کادیرانمان دروست کردووە

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 17:10:15

خانەقین-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ئاماژە بە ئەنجامی گۆڕانکاری و ڕێکخستنەوە ئۆرگانییەکانی حیزب دەکات و ڕایدەگەیەنێت، گواستنەوەی لقەکەیان بۆ سەر مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیان-خانەقین ئاسانکاریی زۆری بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی کادیران و ئەندامان دروست کردووە و خزمەتکردنی خەڵکی ناوچەکەی خێراتر کردووە.

 
د. ناڤسەر نووری بۆ KDP.info: مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغدا هاوتا دەکرێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 15:10:09

هەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند: "بەپێی لێکتێگەیشتنی هەردوولا، بڕیارە مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا هاوتا بکرێت و لە ئێستاشدا خەریکی ئامادەکردنی لیستەکانین."

 
هۆشیار زێباری و ڕێبەر ئەحمەد تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکەن

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:37

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، هۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، لە بارەگای ناوەند پێشوازی لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی ڕادەگەیەنێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:01

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی کرد بۆ کۆچی دوایی مامی (سەید جەوزی سەید سابر کاکەیی)، برای کەسایەتیی دیاری ڕووناکبیر و سیاسەتمەدار خوالێخۆشبوو فەلەکەدین کاکەیی، و هاوخەمیی قوڵی خۆی بۆ بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان ڕاگەیاند.

 
​حەج و عومرەی هەرێم دوا مۆڵەتی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی 2027 دیاریکرد

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:29

هەولێر-KDP.info- ​بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2027 دەرچووە، بە زووترین کات سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە ئیدارییەکانیان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact