Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 8 OCT 2026 23:24 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەسروور بارزانی: سەرقاڵی پرسی مووچەین و ئیدی هاتنی مووچە نابێتە هەواڵ
| KDP.info


سلێمانی-KDP.info- لە دیدارێکیدا لەگەڵ بەشێک لە هاونیشتمانییانی سلێمانی، مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرقاڵی پرسی مووچەین، ئینشائەڵڵا چارەسەر دەبێت و ئیدی هاتنی مووچە نابێتە هەواڵ، هەروەها گوتی، مووچەی بێ کەرامەت بێ خاک قیمەتی نییە و ئێمە دەمانەوێت ئێوەی هاونیشتمانییان بە سەربەرزییەوە مووچە وەربگرن.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەموو هەوڵێکیان ئەوەیە کێشەی مووچە چارەسەر بکرێت، بەڵام وەکو خۆی دەڵێت، هەموو هەوڵێک درا بۆ زاڵبوونی "بەرژەوەندیی تەسکی حیزبی" بەسەر بەرژوەندیی گشتی.

هەروەها لەبارەی هەژماری منـەوە ئاماژەی بەوە کرد: "هەژماری من بۆ ئەوەیە کە پەککەوتە و خاوەن شەهیدان لە سەرەدا نەوەستن، بەڵکو هەرکاتێک خۆی بیەوێت بچێت مووچەکەی وەربگرێت، بەڵام وا خەریکن ناهێڵن ئەمەش سەربگرێت". 

مەسروور بارزانی دڵنیایی دەدات لەوەی، "کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت، ئەگەر بە دەست من بێت یەک ڕۆژ مووچە دواناخەم و ئەوانەی تۆمەتبارمان دەکەن کە بوودجە نادەن، داکۆکیان لەوە دەکرد بەغدا بوودجە بدات".

لەبارەی دادگاکانەوە، مەسروور بارزانی دەڵێت: "ئەگەر دادگا سەربەخۆ نەبێت گەورەترین کارەساتە ئێمە وەکو حکوومەت مافمان نییە دەستوەردان لە سیستەمی دادوەریدا بکەین، هاووڵاتیان دەتوانن ئەو لایەنە سیاسییە سزا بدەن کە دەستوەردان لە کاروباری دادگادا دەکەن".

هاوکات، باسی لە گرنگیی گوندەکان کرد: گوندەکان بۆ ئێمە زۆر گرنگن، شەڕ و نائارامییەکان ڕێگر بوونە لە ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان. دەبێت ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان بکەینە کاری ئێستا و داهاتوومان.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، وەبەرهێنەر هەبووە لەسەر ئەرکی خۆی ڕێگاوبانی دروستکردووە، هیوادارم وەبەرهێنەرانی سلێمانیش لەسەر ئەرکی خۆیان ڕێگاوبان دروست بکەن.

مەسروور بارزانی دەڵێت: دان بە زۆنی سەوز و زەرد نانێم" و دەڵێت، کەس مافی ئەوەی نییە ڕێگری لە هاتووچۆی هاووڵاتیان لە نێوان شارەکاندا بکات.

هاوکات، باسی لە بایکۆتی مامۆستایان لە سنووری پارێزگای سلێمانی کرد و گوتی: مامۆستایان مافی خۆیانە مانگانە مووچە وەربگرن، بەڵام "بایکۆتی مامۆستایانی سلێمانی دەستی سیاسی تێدابوو.. لایەنی سیاسیی هانی بەغدایان دەدا بۆ ئەوەی گوشارەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان زیاتر بکات". 




دوایین هەواڵەکان

لقی خانه‌قین گواسترایەوە سه‌ر مه‌كته‌بی ڕێكخستنی (که‌ركوك.گه‌رمیان)

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 17:10:15

خانه‌قین -KDP.info- به‌رپرسی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ خانه‌قین گوتی "دوای گواستنه‌وه‌ی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سه‌ر مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی له‌ كه‌ركوك _ گه‌رمیان، ئاسانكاری باش بۆ ئه‌ندام وكادیرانی ئێمه‌ كرا، ئێمه‌ش له‌ كاركردن و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك به‌رده‌وامین، ئه‌و گردبوونه‌وه‌یەی بڕیاربوو له‌پێناو به‌رژوه‌ندی گشتی لە خانەقین بکرێت، جارێ راگیراوه‌." 

د. ناڤسەر نووری بۆ KDP.info: مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغدا هاوتا دەکرێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 15:10:09

هەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند: "بەپێی لێکتێگەیشتنی هەردوولا، بڕیارە مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا هاوتا بکرێت و لە ئێستاشدا خەریکی ئامادەکردنی لیستەکانین."

 
هۆشیار زێباری و ڕێبەر ئەحمەد تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکەن

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:37

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، هۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، لە بارەگای ناوەند پێشوازی لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی ڕادەگەیەنێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:01

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی کرد بۆ کۆچی دوایی مامی (سەید جەوزی سەید سابر کاکەیی)، برای کەسایەتیی دیاری ڕووناکبیر و سیاسەتمەدار خوالێخۆشبوو فەلەکەدین کاکەیی، و هاوخەمیی قوڵی خۆی بۆ بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان ڕاگەیاند.

 
​حەج و عومرەی هەرێم دوا مۆڵەتی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی 2027 دیاریکرد

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:29

هەولێر-KDP.info- ​بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2027 دەرچووە، بە زووترین کات سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە ئیدارییەکانیان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact