Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 16 SEP 2025 14:13 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ماڵپەڕی KDP زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشکردنی زەوی ئاشکرا دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی تۆمارکردنی خانووبەرە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کابینەی نۆیەم دابەشکردنی زەوی بە شێوەی کارت قەدەغە کردووە و ئەو زەویانەی بڕیارە بەسەر فەرمانبەراندا دابەش بکرێن، تاپۆ دەکرێن.

د. لوقمان عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی خانووبەرەی ھەرێم، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم دابەشکردنی زەوی بە شێوەی کارت قەدەغە کراوە، ھەر زەوییەک لەمەودوا لەلایەن حکوومەتەوە دابەش بکرێت، دوای ئیفرازکردنی زەوییەکە لەلایەن شارەوانییەوە ڕاستەوخۆ دەکرێتە سەنەد و لەسەر ناوی ھاووڵاتیان تاپۆ دەکرێت".

بەڕێوەبەری گشتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی ھەرێم دەشڵێت: "حکوومەت ڕێگە نادات زەویی کارت دابەش بکرێت و قەدەغە کراوە، چونکە دابەشکردنی کارت ڕێکارێکی یاسایی نییە و تەنیا ڕێگەی دروست، تاپۆکردنی زەوییەکانە".

دەشڵێ: "تەنیا لە سەردەمی کابینەی نۆیەم ٧٠ ھەزار کارت کراون بە سەنەد و لیژنەیەکیش لەلایەن سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران پێکھاتووە، بۆ ئەوەی ھەموو کارتانەی ماون بکرێنە سەنەد و لەسەر ناوی ھاووڵاتیان تاپۆ بکرێن، هاوکات ھەنگاوی زۆر باش نراون بۆ ئەو پرسە، بەڵام زۆر جار ھاووڵاتیان خۆیان نایەن بۆ گواستنەوەی زەوییەکان بۆ سەر ناوی خۆیان".

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

وەزیری تەندروستی بۆ KDP: بێ جیاوازی دەرمان بۆ ھەموو شارەکان دابین کراوە

TUESDAY, 16 SEPTEMBER 2025 12:09:00

ھەولێر-KDP.info- وەزیری تەندروستی دەڵێ، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەم کابینەیەدا بودجەی بۆ دەرمان زیاد کردووە و لە دابینکردنی دەرمانیش حکوومەتی ھەرێمی کوردستان جیاوازی لە نێوان شارەکاندا نەکردووە، بودجەی بۆ ھەموو شارەکان دابین کردووە.

لیوا فایەق مزووری: پێویستە ئەو مەترسییە لەبەرچاو بگرین

TUESDAY, 16 SEPTEMBER 2025 10:09:33

ھەولێر-KDP.info- نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق ڕایدەگەیەنێت، داعش تاوەکو ئێستا مەترسییە بۆ سەر عێراق و عێراقیش بەتەنیا ناتوانێ رووبەڕووی مەترسییەکانی داعش ببێتەوە و پێویستی بە ھەرێمی کوردستان و وڵاتان و ھاوپەیمانانیش ھەیە.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (مەحموود حاجی ساڵح) دەکات

TUESDAY, 16 SEPTEMBER 2025 00:09:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (مەحموود حاجی ساڵح)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات.

 

پارتی پشتیوانی بەردەوامی بۆ بواری وەرزش لە کەرکووک دووپات کردەوە

MONDAY, 15 SEPTEMBER 2025 22:09:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیانی پارتی لە مەڕاسمێکی شایستەدا خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە وەرزشکارانی شاری کەرکووک کە لەماوەی ڕابردوودا، لە خزمەتی بواری وەرزشدا بوون و ئەزموونی زۆریان لەم بوارەدا ھەیە.

 
بەشی پەیوەندییەکانی پارتی پیرۆزباییان لە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کرد

MONDAY, 15 SEPTEMBER 2025 22:09:00

هەولێر-KDP.info- شاندێکی بەشی پەیوەندی گشتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد و پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرەی ١٢یان لێکردن، ھاوکات جەختیان لە ھەماھەنگی نێوانیان کردەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact