Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 28 MAY 2026 05:24 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لەسەر راسپاردەی سەرۆكی حكوومەت بەدواداچوون بۆ بەهاناوەچوونی قوربانیانی بەلەمەكەی پەنابەران دەكرێت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەدواداچوون بۆ بەهاناوەچوونی قوربانییانی بەلەمێکی پەنابەران لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا دەکات.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانەی ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، بەداخەوە لە دوو ڕۆژی ڕابردوو هەواڵی نغرۆبوونی بەلەمێکی گواستنەوەی کۆچبەران لە کەناراوەکانی وڵاتی ئیتاڵیا بڵاوبووەوە.

هاوکات دەڵێت: لەنێو بەلەمەکە ژمارەیەک هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان هەبوونە، کە تا ئێستا ژمارەیەکیان ڕزگار کراون و چارەنووسی ژمارەکیشیان نادیارە.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم وێرای دەربڕینی هاوخەمی قووڵی خۆی بۆ ئەم ڕووداوە نەخوازراوە، لەسەر ڕاسپاردەی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکوومەتی هەرێم و هاوکات لە ڕێگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لە ئیتاڵیا لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەکانی ئیتاڵیا لەپەیوەندی دایە، وێرای پێکهێنانی ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ ئەوەی لەنزیکەوە چاودێری دۆخەکە بکات و بەدواداچوون بکات تا هەرچی پێویستە بۆ قوربانیانی ئەنجام بدات.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، ئەمڕۆ ژمارەیەک لە کەسوکاری قوربانییانی ڕووداوەکە پەیوەندییان بە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە کردووە و داوای هاوکاری و بەدواداچوونیان کردووە.




دوایین هەواڵەکان

مەخمووری بۆ KDP.info: پەیامەکەی سەرۆک بارزانی نەخشە ڕێگەی تێپەڕاندنی ئەم دۆخەیە

WEDNESDAY, 27 MAY 2026 22:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکی مێژووییدا بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان، کە ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیھانی کرد، پەیامێکی گرنگیشی ئاراستەی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کرد و ڕایگەیاند، ''پەیامم بۆ لایەن و ھێزە سیاسییەکانی کوردستان ئەوەیە، کە ھەموو لایەک بیر لە بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان بکەنەوە و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان لەسەرووی ئامانج و بەرژەوەندیی بەرتەسک دابنێن. داوا دەکەم لەدوای جەژنی پیرۆزی قوربان، لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم بە دڵسۆزی و ھەستی نیشتمانپەروەرانەوە بەیەکەوە کۆببنەوە، ئەو چەقبەستووییە سیاسییە چارەسەر بکەن و کۆتایی بەم دۆخە نالەبارە بھێنن.

 
پەیامی ھاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا ئەحمەد دەشتی

WEDNESDAY, 27 MAY 2026 21:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی، لە پەیامێکدا هاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا ئەحمەد دەشتی دەربڕی و وەک کەسایەتی، نووسەر، شاعیرێکی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەری هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان وەسفی کرد.

 
سەرۆکی یەکێتی زانایان بۆ KDP.info: جەژن واتە ئاشتبوونەوە و پاکبوونەوەی دڵ و دەروون

WEDNESDAY, 27 MAY 2026 19:05:00

ھەولێر-KDP.info- یەکێک لە ئامانجە ھەرە گەورەکانی جەژن لە ئاینی ئیسلامدا، پتەوکردنی ئاشتیی کۆمەڵایەتییە لە ناو تاکی کۆمەڵگادا. جەژن واتە ئاشتبوونەوە و پاکبوونەوەی دڵ و دەروون، بۆیە گرنگە ھاووڵاتیانی کوردستان بە گشتی لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ یەکتر بکەنەوە و ئاشتی، تەبایی و پێکەوەژیان بەرقەرار بکەن." ئەمە پەیامی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینییە کە تێیدا داوا لە لایەنە سیاسییەکانیش دەکات جەژن بکەنە دەرفەتی تەبایی و پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەت.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو ئەحمەد دەشتی دەکات

WEDNESDAY, 27 MAY 2026 17:05:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری نووسەر و پێشمەرگەی دێرین، خوالێخۆشبوو (ئەحمەد دەشتی) دەکات و ھاوخەمی خۆیان بۆ کۆچی دوایی ئەو تێکۆشەرە ڕادەگەیەنێت.

 
سەرۆکی حکوومەت بۆ کۆچی دوایی ئەحمەد دەشتی هاوخەمیی خۆی ڕادەگەیەنێت

WEDNESDAY, 27 MAY 2026 14:05:22

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی نووسەر، شاعیر و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، پرسە و سەرەخۆشیی ئاڕاستەی بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەیان دەکات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact