Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 23 AUG 2026 20:33 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

باڵوێزی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە عێراق
| KDP.info


ھوشیار سیوەیلی

(ھاوبەشیمان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان وەک بەردی بناغەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق دەمێنێتەوە).

دوێنێ باڵوێز (ترەیسی جاکۆبسۆن)، کە کاندیدی سەرۆک بایدنە بۆ پۆستی باڵوێزی وڵاتەکەی لە عێراق، چووە بەردەم کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سەناتی ئەمەریکی و ھێڵە گشتییەکانی سیاسەت و بەرنامەی داھاتووی خۆی لە عێراق (ئەگەر سەنات کاندیدکردنەکەی پەسەند کرد) خستەڕوو.

لە بەشێکی قسەکانیدا ووتی (ھاوبەشیمان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان وەک بەردی بناغەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق دەمێنێتەوە، سەقامگیرکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا سوودی بۆ ھەموو عێراقییەکان دەبێت، ئەگەر کاندیدبوونەکەم پەسەندکرا، بە نیازی بەھێزکردنی ھاوبەشێتییەکەمان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بەھێزدەکەین لە چوارچێوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراقی فیدراڵیدا).

ئەو لە بەشێکی تری قسەکانیدا ووتی (ئێمە دەزانین ھەڕەشەی سەرەکی بۆ سەر سەقامگیری و سەروەریی  عێراق لەلایەن گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ئێرانەوە سەرچاوەی گرتووە....ئەگەر پەسەندکرام، تەواوی ئامرازەکانی سیاسەتی ئەمەریکا بەکاردەھێنم بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم گرووپانە.)

خاتوو ترەیسی جاکۆبسۆن ماوەی ٣٠ ساڵە لە وەزارەتی دەرەوە کاردەکات و پێشر باڵوێز بووە لە تورکمانستان و تاجیکستان و کۆسۆڤۆ. 

باڵوێزی ئێستا خاتوو ئەلینا رۆمانۆوسکی لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ بووە باڵوێزی ئەمەریکا لە عێراق و ئەو وڵاتە باڵوێزی خۆی بۆ دوو ساڵ دەھێڵێتەوە.

دانانی باڵوێزەکان لە چوارچێوەی دەسەڵاتی ئەنجوومەنی سەناتە دوای ئەوەی سەرۆک باڵوێز کاندید دەکات.




دوایین هەواڵەکان

چەند پەیامێکی هاوخەمی لە بارەگای بارزانییەوە

SUNDAY, 23 AUGUST 2026 19:08:37

ھەولێر-KDP. info-  بارەگای بارزانی چەند پەیامێکی ھاوخەمی راگەیاند

سەربەست لەزگین سمینارەک بۆ کادرێن مەکتەبا ڕێکخستنێ پێشکەشکر

SUNDAY, 23 AUGUST 2026 18:08:35

دھۆک-KDP. info-  ئەڤرۆ ٢٣ی تەباخا ٢٠٢٦ێ، ب هەلکەفتا سالڤەگەرا ۱٦ی تەباخێ، ڕێزدار سەربەست لەزگین، ئەندامێ مەکتەبا سیاسی و بەرپرسێ مەکتەبا ڕێکخستنا پارتی دیموکراتی کوردستان ل بەھدینان، سمینارەک بۆ کادر و ئەندامێن مەکتەبا ڕێکخستنێ پێشکەشکر.

لەم وادەیەدا ھاوکاری دارایی ھاوپەیمانان دابەشدەکرێت

SUNDAY, 23 AUGUST 2026 17:08:42

ھەولێر-KDP. info-  وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی تەممووزی 2026، خرایە سەر هەژماری وەزارەت و رۆژی دووشەممەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

چه‌ند ناوچه‌یه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی ژینگه‌پارێزی ڕاده‌گه‌یه‌ندرێن

SUNDAY, 23 AUGUST 2026 16:08:13

هه‌ولێر -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری ژینگه‌ی هه‌ولێر دەڵێت "هه‌ندێ ئاژه‌ل و باڵنده‌ مه‌ترسی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ربوو و په‌یدابوونه‌ته‌وه‌، ئێستاش هه‌ندێ ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوی ژینگه‌پارێزی ڕاده‌گه‌یندرێت كه‌ ڕاوكردنی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك تێدا قه‌ده‌غه‌یه‌."

 

لیستی مووچەی مانگی ئاب و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا

SUNDAY, 23 AUGUST 2026 14:08:08

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٣ی ئابی ٢٠٢٦، تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمی لیستی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact