Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 25 MAY 2026 05:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزیری ئەوقاف: درێخی ناکەین لە دژایەتی کردنی گوتاری ڕق و کینە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباریی ئایینی هەرێمی کوردستان لە سیمپۆزیۆمی گوتاری ڕق و کینە كه‌ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت ڕایگەیاند، پێکەوە ژیانی پێکهاتەکان کولتوورێکی جوانی هەرێمی کوردستانە دەبێت پارێزگاری لێ بکەین و لە وەزارەتی ئەوقافیش بەردەوام دەبین و درێخی ناکەین لە دژایەتی کردنی گوتاری ڕق و کینە.

وەزیری ئەرقاف لە گوتارەکەیدا گوتی: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دۆخێکی خراپ و شەڕ و ئاڵۆزییدا تێدەپەڕێت، بەڵام هەرێمی کوردستان هەر شوێنی پێکەوە ژیانی ئایینی و پێکهاتەکانە و ئێستاش بەهۆی تێکەڵاویی ئەو پەیوەندییە بەتینە کۆمەڵایەتییەی لە نێوان پێکهاتەکاندا هەیە لە زۆربەی ناوچەکان پێکاتە ئایینی و نەتەوەکان لەیەکتر جیا ناکرێنەوە، هەر ئەمەش هۆکار بووە لە پەرلەماندا چوارچێوەیەکی یاسایی بە پارێزگاری کردن لە کولتووری پێکەوە ژیانی ئایین و پێکهاتە نەتەوەکان بدرێت.

گوتیشی: ئەم پێکەوە ژیانەی هەرێمی کوردستان بووەتە خاڵێکی گرنگ و کاریگەر لە ئاستی جیهانیدا، وایکردووە لە زۆربەی کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکان هەرێمی کوردستان بانگهێشت بکرێت هۆکارەکەشی ئەو بایەخدانەیە بە ژیان و پاراستنی مافی پێکهاتەکان دراوە کە جێگەی خۆشحاڵییە بۆ هەموو حزب و پێکهاتەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی وایکردووە لە ئاستی نێودەوڵەتی گرنگی بە ڕۆڵ و پێگەی کوردستان بدرێت.

هەروەها پشتیوان سادق ئاماژەیدا: وتاری توندڕەوی مەرج نییە تەنیا پێشنوێژ و وتارخوێنی ئایینی بن جا لە هەر ئایینێک بن، بەڵکو جاری وا هەیە کەسانی ڕۆشنبیر، یان ڕۆژنامەنووس و ڕاگەیەندنکار بە هەر هۆکارێکەوە بێت تووشی وتاری توندڕەوی دەبن بۆیە پێویستە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەکان بەشێوەیەکی یاسایی مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسەدا بکەن، بۆ ئەوەی ئەو حاڵەتانە نەبنە هۆکاری ناشرین کردنی کوردستان.

لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیەدا پشتیوان سادق گوتی: ئەوەی پەیوەندی بە وەزارەتی ئەوقافەوە هەیە، ئێمە هەر لە سەرەتاوە لە ڕێگەی کۆڕ و کۆنفرانس و خولی تایبەتەوە کارمان کردووە لە سەر پاراستنی ئەو پێکەوە ژیانەی لە کوردستاندا هەیە و خزمەتی زیاتری بکەین، هەربۆیە بەڵینی وەزارەتی ئەوقاف بۆ هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەکانی کوردستان دووپات دەکەینەوە و درێخی ناکەین لە دژایەتی کردنی گوتاری ڕق و کینە.




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی: کۆتاییمان بە سەردانەکە هێنا و داکۆکیمان لە تەواوی مافەکانی خەڵکی کوردستان کرد

SUNDAY, 24 MAY 2026 22:05:45

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٤ـی ئایاری ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان, لە چوارچێوەی زنجیرە کۆبوونەوە و دیدارە دیپلۆماسییەکانیدا لە پایتەختی فیدڕاڵی، لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبووەوە.

 
سەرەدانا مەسرور بارزانی بۆ بەغدا و بهێزکرنا لێکتێگه‌هشتنا سیاسی

SUNDAY, 24 MAY 2026 21:05:00

زه‌ری نه‌وزاد

 
سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی ڕەوتی حیکمە کۆبووەوە

SUNDAY, 24 MAY 2026 21:05:00

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی کۆبووەوە، لە دیدارەکەدا جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.

 
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی تەسمیم کۆبووەوە

SUNDAY, 24 MAY 2026 20:05:00

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی ھاوپەیمانیی تەسمیم، ھاوڕابوون لە سەر پێویستیی پەرەپێدان و بەھێزکردنی ھاریکاری، پەیوەندیی و کاری ھاوبەش لە پێناو باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و پاراستنی مافەکانی گشت پیکھاتەکان.

 
پەردە لەسەر تابلۆی ناوی شەقامەکانی عەلی عەبدوڵڵا و محەممەد مەلا قادر لادرا

SUNDAY, 24 MAY 2026 20:05:00

ھەولێر-KDP.info- لە ھەولێر بەئامادەبوونی نوێنەری "سەرۆک بارزانی" پەردە لەسەر ناوی دوو شەقام بە ناوی دوو تێکۆشەری مەزنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان لادرا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact