Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 11 OCT 2026 02:07 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ تەواو دەکرێت"
| KDP.info


ئاکرێ-KDP.info- لەسەر فەرمانی  سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕیاردرا پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ تەواو بکرێت کە ئاو لە بێخمە بۆ ئاکرێ و بجیل و گوندەکانی دەوروبەری، دابین دەکرێت.

 

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان، بۆ  ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: پڕۆژەی ستراتیژی ئاوی ئاکرێ پڕۆژەیەکی گەورەیە و زیاتر لە٦٠%ی تەواو بووە، سەرمایەی پڕۆژەکە نزیکەی ١٠٠ملیار دینارە و ماوەیەک بەھۆی ھەندێک گرفت پڕۆژەکە وەستابوو، بەڵام بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پڕۆژەکە تەواو دەکرێت. 

ئاری ئەحمەد گوتیشی: پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ ئێستا لە قۆناغی دانانی بۆڕی ئاو و تۆڕی ئاو و دابینکردنی کارەبا دایە، بۆیە لە ماوەیەکی نزیکدا کۆمپانیای جێبەجێکار لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە تەواوکردنی پڕۆژەکە دەکات. 

دەشڵێت:‌ بەتەواوبوونی پڕۆژەکە گرفتی ئاو لەئاکرێ و بجیل و دەورووبەری چارە دەبێت و چیتر گرفتی ئاویان نامێنێت. 

سەنتەری قەزای ئاکرێ و ناحیەی بجیل و زیاتر لە٢٠ گوند سوود لە پڕۆژەی ستراتیژی ئاوی ئاکرێ وەردەگرن کە ئێستا لە قۆناغی جێبەجێکردن دایە. 

لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرینگی زۆر بە کەرتی ئاو دراوە و ھەوڵدراوە لە ھەر ناوچەیەک گرفتی ئاو ھەبێت چارە بکرێت، بۆ ئەو مەبەستە دەیان پڕۆژەی ئاو جێبەجێکراون، بەتایبەت لەو ناوچانەی پشت بە ئاوی ژێر زەوی دەبەستن. 

 

بڵند ئیبراھیم 




دوایین هەواڵەکان

ئەکبەر حەیدەر: بڕیاری ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکان ئاسانکاریی باشی بۆ کادیرانمان دروست کردووە

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 17:10:15

خانەقین-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ئاماژە بە ئەنجامی گۆڕانکاری و ڕێکخستنەوە ئۆرگانییەکانی حیزب دەکات و ڕایدەگەیەنێت، گواستنەوەی لقەکەیان بۆ سەر مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیان-خانەقین ئاسانکاریی زۆری بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی کادیران و ئەندامان دروست کردووە و خزمەتکردنی خەڵکی ناوچەکەی خێراتر کردووە.

 
د. ناڤسەر نووری بۆ KDP.info: مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغدا هاوتا دەکرێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 15:10:09

هەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند: "بەپێی لێکتێگەیشتنی هەردوولا، بڕیارە مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا هاوتا بکرێت و لە ئێستاشدا خەریکی ئامادەکردنی لیستەکانین."

 
هۆشیار زێباری و ڕێبەر ئەحمەد تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکەن

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:37

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، هۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، لە بارەگای ناوەند پێشوازی لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی ڕادەگەیەنێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:01

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی کرد بۆ کۆچی دوایی مامی (سەید جەوزی سەید سابر کاکەیی)، برای کەسایەتیی دیاری ڕووناکبیر و سیاسەتمەدار خوالێخۆشبوو فەلەکەدین کاکەیی، و هاوخەمیی قوڵی خۆی بۆ بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان ڕاگەیاند.

 
​حەج و عومرەی هەرێم دوا مۆڵەتی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی 2027 دیاریکرد

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:29

هەولێر-KDP.info- ​بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2027 دەرچووە، بە زووترین کات سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە ئیدارییەکانیان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact