Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 3 OCT 2026 01:19 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نوێنەری ھەرێم لە ئەمەریکا باسی چەندین پرسی گرینگ بۆ KDP دەکات
| KDP.info


ئەمەریکا-KDP.info- تریفە عەزیز، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئەمەریکا، لە دیمانەیەکی تایبەتی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان باسی چەندین پرسی گرنگ دەکات. 

دەقی چاوپێکەوتنەکەی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی لەگەڵ تریفە عەزیز، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئەمەریکا.

KDP.info: ئایا پەیوەندییەکانی ئێستای نێوان ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکا لە چ ئاستێکدایە؟

تریفە عەزیز: پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ئاستێکی بەھێزدایە و پەیوەندییەکی ھەمەلایەنەیە، ئەو ھاوبەشیەی کە لە نێوان ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکا دروستبووە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ھاوبەش و ھاوکاری و ھەماھەنگی ھاوبەش لە زۆر لە بوارە جیاوازەکاندایە، لە نێوانیاندا ئاسایش و سەربازی، پەرەپێدانی ئابووری، ھاوکاری مرۆیی، و ئاڵوگۆڕی کەلتووری، ھاوکات ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکا بەردەوامن لە کارکردنی ھاوبەش بۆ پەرەپێدانی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی و تێگەیشتنی ھاوبەش لە ناوچەکەدا.

KDP.info: ئایا ئەمەریکا چۆن دەڕوانێتە پێگەی ھەرێمی کوردستان؟

تریفە عەزیز: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ھەرێمی کوردستانی عێراق وەک ھاوبەشێکی گرنگ و متمانەپێکراو دەبینێت، بەتایبەتی ڕۆڵی ستراتیژی ھەرێمی کوردستان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە ڕووی پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە، ئەمەریکا ھەرێمی کوردستان وەک ھاوپەیمانێکی گرنگ دەبینێت لە شەڕی دژە تیرۆر بەتایبەتی لە دژی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، لەسەر ئاستی باڵاش لە ئیدارەی ئەمەریکی پێزانین ھەبووە بۆ قارەمانێتی و خەباتی ھێزەکانی پێشمەرگە و ئەمەریکا بەردەوامە لە پشتگیریکردن لە ھێزەکانی پێشمەرگە لە ڕووی مەشق و ھاوکاری سەربازی و ھەماھەنگی ھەواڵگری.

ھەروەھا ئەمەریکا پابەندبوونەکانی ھەرێمی کوردستان بە بنەماکانی حکوومڕانی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و سەروەری یاسا وەک نموونەیەک دەبینێت بۆ بەشەکانی تری عێراق و ناوچەکانی تر، لەگەڵ ئەوەشدا ئەمەریکا پێزانینی ھەبووە بۆ کارەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕووی پێشکەشکردنی ھاوکاری و میوانداریکردنی ژمارەیەکی زۆری پەنابەران و ئاوارەکانی ناوخۆ، لەگەڵ ھەوڵ و چالاکیەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕووی دابینکردنی شوێنی حەوانەوە و قوتابخانە و خوێندن و خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوارەکانی ناوخۆ و پەنابەران کە ھەردەم جێگەی سوپاسگوزاری بووە.

KDP.info: لە دوایین سەردانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم ڕێزدار مەسروور بارزانی بۆ ئەمەریکا لە بارەی چەندین پرسەوە گفتووگۆ کرا، دەرەنجامی ئەو سەردانە چی بوو؟

تریفە عەزیز: دوایین سەردانی جەنابی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم ڕێزدار مەسروور بارزانی بۆ ئەمەریکا سەردانێکی زۆر گرنگ و بەرھەمدار بوو بۆ بەھێزکردنی ئەو پەیوەندییەی لە نێوان ئەمەریکا و ھەرێمی کوردستان ھەیە وەک دوو ھاوپەیمانی گرنگ، جەنابی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم لەسەر ئاستی ھەرە باڵا دیدار و کۆبوونەوەی ھەبوو لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیدارەی ئەمەریکی و کۆنگرێس و سینات و ژوورەکانی بازرگانی و وەبەرھێنەران و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت، ھەروەھا دامەزراوە ھزریی و سیاسیەکان، بەرنامەی سەردانی جەنابیان جەختکردنەوە بوو لەسەر زیاتر بەرەوپێشبردنی ھاوکاری و ھەماھەنگی و پەیوەندییە دوو قۆڵیەکان بەتایبەتی ئەو بابەتانەی جێگەی بایەخ و بەرژەوەندی ھاوبەشن، و ھەروەھا ئەو پرسانەی کە ئێستا ڕووبەڕووی ناوچەکە دەبێتەوە لە ڕووی ئاسایش و پەرەپێدانی ئابووری و سەقامگیری ناوچەکە.

گوتیشی: لە دیدار و کۆبوونەوەکاندا ژمارەیەک پرسی فراوان گفتووگۆی لەسەر کرا لە نێوانیاندا پاراستنی ھەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەی بوودجە لە نێوان ھەولێر و بەغدا، لەگەڵ دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی خەڵکی ھەرێمی کوردستان و ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدڕاڵی و پاراستنی مافی پێکھاتە ئایینی و نەتەوەییەکان و دووبارە دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنامەی شنگال.

ھاوکات لە کۆبوونەوەکاندا ھەردوولا جەختیانکردەوە لەسەر پابەندبوون بە بەرەوپێشبرنی ھەماھەنگی سەربازی، بەتایبەتی لە شەڕی دژ بە داعش و بەردەوامبوونی پشتگیری سەربازی و خولی مەشق و ڕاھێنان بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە، ھەروەھا ئاڵوگۆڕی زانیاری ھەواڵگری بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەشێوەیەکی چالاکتر.

ناوبراو دەشڵێت: سەردانەکەی جەنابی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم ھەنگاوی ئەرێنی بەدوای خۆی ھێنا لە پتەوکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان، جگە لە جەختکردنەوە لە پێویستی دووبارە دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا جەختیکردەوە لەسەر بابەتی ھەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی ئابووری و ھاندانی کۆمپانیا و وەبەرھێنەرانی ئەمەریکا بۆ بەشداریکردن لە کەرتە جیاوازەکانی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان.

KDP.info: لە بارەی دووبارە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم ئەمەریکا چی دەڵێت؟

تریفە عەزیز: ئەمریکا بەگرنگیەوە دەڕوانێتە ڕۆڵ و بەشدارییەکانی ھەرێمی کوردستان لە بازاڕەکانی وزە لە جیھاندا و دان دەنێت بە گرنگی ھەناردەی نەوت بۆ پەرەپێدان و سەقامگیری ئابووری ھەرێمی کوردستان، سەبارەت بە بابەتی ھەناردەی نەوت، ئەمەریکا پشتگیری دەکات لە دیالۆگ و ھەماھەنگی لە نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ لە بەغدا، ھاوکات ئەمەریکا ھانی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ھاوبەش دەدات کە لە بەرژەوەندی ھاوبەشی ھەولێر و بەغدا بێت، ڕێز بگرێت لە ماف و بەرپرسیارێتیەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی بەغدا و بەدیھێنانی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە ڕێگای کەرتی وزە لە عێراقدا.

KDP.info: ئایا ئەمەریکا لە بارەی ھەڵبژاردن و بوودجە و مووچە چی دەڵێت، ئەمەریکا چۆن دەیەوێت ئەم پرسە چارەسەر بکرێت؟

تریفە عەزیز: ئەمەریکا پشتگیری دەکات لە ئاراستەیەکی گشتگیر بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسانەی پەیوەندییان بە ھەرێمی کوردستان ھەیە لە ڕووی ھەڵبژاردنەکان، بەشە بوودجە و مووچەی فەرمانبەرانی حکوومەت، ئەم پرسانە لە ڕێگای دیالۆگ و ھەماھەنگی و چاکسازی چارەسەر بکرێت.

گوتیشی، ئەمەریکا ھاوشێوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان باوەڕی بە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە و شەفاف ھەیە لە ھەرێمی کوردستان، ئەمەریکا ھانی ھەموو پارتە سیاسیەکان دەدات کە بە ڕێگایەکی بنیاتنەرانە بەشداربن لە پڕۆسەی ھەڵبژاردنێکی گشتگیر کە ماف و دەنگی ھەموو ھاووڵاتیەک ڕێزی لێ بگیرێت.

دەشڵێت، ئەمەریکا پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کاتی خۆیدا بەگرنگ دەزانێت، و ھانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی داوە بۆ کارکردن بەیەکەوە بۆ دڵنیابوون لەوەی مووچەی فەرمانبەران دوا نەکەوێت، ھاوکات ئەمەریکا جەخت دەکاتەوە لە گرنگی دابەشکردنی بوودجەی عێراق بەشێوەیەکی یەکسان و دادپەروەرانە، و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور و یاسایی فیدڕاڵی شایستە داراییەکانی خۆی وەربگرێت.

 

کاروان باعەدری




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی سەندیکا لە ڕێگەی KDP.infoوە دیدگای نوێی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان دەخاتەڕوو

FRIDAY, 02 OCTOBER 2026 16:10:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەنجامدانی کۆنگرەی سەندیکا، دەستیان بە جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری خۆیان کردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕیفۆرم، مۆدێرنکردنی بەڕێوەبردن، ڕەخساندنی ھەلی کار و پەرەپێدانی کەرتە نوێییەکانی ئەندازیاری لە ھەرێمی کوردستان.

 
مامۆستایانی ئایینی بۆ KDP.info: زانایانی گەورەی كورد ژینگەدۆست بوون.. پاراستنی ژینگە ئەرکی هەموومانە

FRIDAY, 02 OCTOBER 2026 10:10:57

سلێمانی-KDP.info- لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا، بە گرنگییەکی زۆرەوە باس لە پاراستنی ژینگە و پەرەپێدانی سروشت کراوە. مامۆستایانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەوە دەکەنەوە کە زیاننەگەیاندن بە دارستانەکان، ئاژەڵان و باڵندە کێوییەکان ئەرکی سەرشانی هەموو تاکێکە، هاوکات پابەندبوون بە ڕێنمایی و یاساکانی حکوومەت لەم بوارەدا، هاوتای جێبەجێکردنی فەرمانەکانی پەروەردگارە.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا: ھێزی عێراق لە لۆژیکی دەوڵەت و دەستووردایە

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 23:10:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/١٠/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە بەغدا بەشداریی لە ڕێوڕەسمی کۆتاییھاتنی ئەرکی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق کرد کە بە ئامادەبوونی بەڕێز عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی باڵا و نوێنەرانی نێودەوڵەتی بەڕێوە چوو.

 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوپاسی کونسوڵی گشتیی ڕووسیا دەکات

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 21:10:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/١٠/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکەی وەک کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ماکسیم ڕوبین کرد.

 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری دەکات

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 19:10:33

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی پێنجشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەرێز خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact