٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسی لقی یه‌ك بۆ KDP: سبەی رێنماییەکانی بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسە ناوخۆییەکانی پارتی دەردەچن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەرپرسێکی پارتی ئاشکرای کرد، سبەی رێنماییەکانی بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسە ناوخۆییەکانی پارتی دەردەچن و کاتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکەش دیاری دەکرێت.

د. نەوزاد عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی یەکی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "سبەی چوارشەممە رێنمایی چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسە ناوخۆییەکان دەردەچن و هاوکات رۆژی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکەش دیاری دەکرێت، تا دەرچوونی رێنمایی نازانین پرۆسەکە بە چ شێوازێک بەڕێوە دەچێت و چاوەڕێی دەرکردنی رێنمایی دەکەین".

بەرپرسی لقی یەکی پارتی گوتیشی: "پێویستە کۆنفڕانسە ناوخۆییەکان بەڕێوە بچن، چونکە دوای کۆنگرە کادیرانی پارتی چاوەڕێی کۆنفڕانسەکان دەکەن تا لەو رێگەیەوە کادیری گەنج بێتە پێشەوە و دەرفەت بە کادیرە گەنجەکان بدرێت، چونکە لە رێگەی پڕۆسەی هەڵبژاردنەوە ئورگانەکان نوێ دەکرێنەوە".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار