Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 29 JUL 2026 14:02 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ھەولێر و بەغدا ھێزێکی ھاوبەشیان لەم دەڤەرە جێگیر کرد
| KDP.info


مەخموور -KDP.info- ھێزێکی ھاوبەش لە دەوروبەری قەزای مەخموور جێگیر کران و بەرپرسێکی پارتیش دەڵێ: جێگیرکردنی ھێزەکە بە ڕێککەوتنی نێوان و ھەولێرو بەغدایە.

کرێکار شاکر، بەرپرسی ناوچەی مەخمووری پارتی بە ماڵپەری فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" دوای رێککەوتنی نێوان ھەردوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و فیدڕاڵ بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی داعش لە ناوچەکە دوێنێ سێشەممە ھێزێکی ھاوبەش لە دەوروبەری  قەزای مەخموور جێگیرکراوە.

بەرپرسەکەی پارتی گوتیشی" ھێزە ھاوبەشەکە لە ژمارەیەک گوندی سەر بە ناحیەی قەزاج بڵاوەیان پێکراوەو ئەرکیان پاراستنی سنووری قەزای مەخموور دەبێت لە ھەر مەترسییەک، بەتایبەتی مەترسیەکانی چەکدارانی پاشماوەکانی داعش لە سنوورەکە.

شاکر دەشڵێت" جێگیرکردنی ھێزی ھاوبەش کارێگەری دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی مەترسییەکانی تیرۆرستان و دڵنیابوونەوەی ھاووڵاتیان لە پاراستنی سەرو ماڵیان.

کرێکار شاکر"جەختیشیکردەوە بڕیاری جێگیرکردنی ھێزی ھاوبەش جگە لەوەی لە رووی ئەمنیەوە کاریگەری دەبێت ھاوکات دەبێـتە سەرەتای باش بۆ گەڕانەوەی کوردانی سنوورەکە ئەوانەی پێشتر بەھۆی مەترسییەکانی داعش  ناوچەکەیان جێھێشتبوو.

قائید میرۆ
 




دوایین هەواڵەکان

لە ژێر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەت دهۆک بە چەندین پڕۆژەی سەوزایی سیمایەکی نوێ وەردەگرێت

WEDNESDAY, 29 JULY 2026 12:07:35

ھەولێر-KDP.info-​ لە ژێر ڕۆشنایی ڕاسپاردەکانی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی ژینگە و فراوانکردنی ڕووبەری سەوزایی، سەرۆکایەتیی شارەوانیی دهۆک کار لەسەر جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژەی ستراتیژی دەکات، لەو چوارچێوەیەدا گەورەترین پارک لەسەر ئاستی پارێزگاکە و ١٠ پارکی دیکە لەنێو گەڕەکەکاندا لە جێبەجێکردندان.

 
د. چیمەن بۆ KDP.info: بەهێزکردنی ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ڕێگری لە گەشەی تیرۆر دەکات

WEDNESDAY, 29 JULY 2026 12:07:45

ھەولێر-KDP.info-​ ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیەنێت کە پڕۆسەی ڕێکخستن و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە بەردەوامە و هەنگاوی گرنگی بڕیوە. ئاشکراشی دەکات کە لە بەغدا کار بۆ یەکسانکردنی مافەکانی خانەنشینانی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم لەگەڵ عێراق دەکرێت.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە وەزیری پەروەردە و خوێندنی سووریا دەکات

WEDNESDAY, 29 JULY 2026 11:07:23

ھەولێر-KDP.info-​ ئەمڕۆ چوارشەممە 7/29، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەممەد عەبدولرەحمان تورکۆ، وەزیری پەروەردە و خوێندنی سووریا کرد.

 
سبەی ڕێوڕەسمێکی شایستە بەبۆنەی ٤٣ ساڵەی جینۆسایدی بارزانییەکان بەڕێوەدەچێت

WEDNESDAY, 29 JULY 2026 10:07:45

ھەولێر-KDP.info-​ بەبۆنەی تێپەڕبوونی ٤٣ ساڵ بەسەر تاوانی جینۆسایدکردنی بارزانییەکان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سۆران ڕایدەگەیەنێت کە ڕێوڕەسمێکی شایستە بۆ بەرزڕاگرتنی یادەکە بەڕێوەدەچێت. بەرپرسانی ناوچەکەش جەخت دەکەنەوە کە ئەم تاوانە یەکێکە لە دڕندانەترین تاوانەکانی ڕژێمی بەعس دژی گەلی کورد و تا ئێستاش حکوومەتی عێراق قەرەبووی کەسوکاری قوربانییانی نەکردووەتەوە.

 
وەزیری ناوخۆ: پلەبەرزکردنەوەی کارمەندانی ناوخۆ ڕانەگیراوە و ھی ئەفسەرەکانیش جێبەجێ دەکرێت

TUESDAY, 28 JULY 2026 21:07:00

ھەولێر-KDP.info- وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ھەرێمی کوردستان لە گرژییەکانی ناوچەکە بێلایەنە و ڕێگەی نەداوە خاکەکەی بۆ مەبەستی ھێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربھێنرێت، ئاماژە بەوەش دەکات کە فەڕەنسا ھاوکارێکی گرنگی ھەرێم بووە و ھیچ کات ھەڵوێستەکانیان لەبیر ناکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact