Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 8 FEB 2026 03:51 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سبەی بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی کۆدەبێتەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بڕیارە سبەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی کۆببێتەوە و بەرپرسێکی پارتیش دەڵێ، پرسی ھەڵبژاردن و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و کوردستان، لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە دەبن.

کرمانج عززەت، بەرپرسی لقی ٢٦ی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "سبەی یەکشەممە کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی کۆدەبێتەوە و کۆبوونەوەکەش لەبارەی چەند تەوەرێکەوە دەبێت، چونکە پێشھاتەکانی ھەرێمی کوردستان وا دەخوازێت کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتیمان بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی ئەنجام بدرێت، مەبەست لە کۆبوونەوەکەش بۆ ھەڵسەنگاندنی دواپێشھاتەکانی کوردستان و ناوچەکەیە، بە تایبەتی ئەو گۆڕانکاریانەی ئێستا روو دەدەن".

بەرپرسەکەی پارتی گوتیشی: "کۆبوونەوەکە، کۆبوونەوەیەکی ئاساییە، بەڵام کاتەکەی زۆر گرینگە، لەبەر ئەوەش کۆبوونەوەیەکی گرینگ و پڕبایەخ دەبێت".

لەبارەی پرسی ھەڵبژاردنەوە، کرمانج عززەت ئاشکرای کرد: "ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان یەکێک دەبێت لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەی سبەینێی کۆمیتەی ناوەندیی پارتیمان، بەڵام گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و رەوشی ئێمە و پەیوەندییەکانی پارتی لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە، ئەوانەش دەبنە بابەتی کۆبوونەوەکە".

 

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە عەبدوڵڵا عەلی دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 22:02:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی عەبدوڵڵا عەلی کرد بۆ کۆچی دوایی براکەی.

 
بە دیپلۆماسییەتی مەسروور بارزانی، ھەرێمی کوردستان جێگەی سەرنجی ناوچەکە و جیھانە

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 22:02:00

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەشداریکردنی ھەرێم لە لوتکەی جیھانیی حکوومەتەکان گرنگییەکی ستراتیژیی ھەیە و ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەزموونی سەرکەوتووی ھەرێمی کوردستان لە چاکسازی و گەشەپێدان، سەرنجی وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەت کەنداوی ڕاکێشاوە.

 
سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە نووری عوسمان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 20:02:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی نووری عوسمان دەکات بۆ کۆچی دوایی دایکی و ھیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشت شاد بکات.

 

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 18:02:10

ھەولێر KDP. info- رۆژی شەممە 7ی شوباتی 2026، بەبۆنەی سی و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئێکس پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

عەبدولڕەحمان سدیق باسی دەسکەوتەکانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم لە لووتکەی جیھانیی حکوومەتەکان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 16:02:59

ھەولێر -KDP.info- ڕاوێژکاری بواری ژینگە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، باسی بەشێک لە دەسکەوتانەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەشداریکردنی لە لووتکەی جیھانی حکوومەتەکان لە ئیمارات دەکات و دەڵێت "ھەرێمی کوردستان ھەمیشە بەشێک بووە لە سەقامگیریی ناوچەکە لە ڕابردوو و ئێستا و لە داھاتووشدا  ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە داڕشتنی دیدگای ھاوبەش بەرەو گەشەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی لەگەڵ ھەمووان."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact