Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 13 JUL 2026 12:52 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەیاننامەیەک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەبۆنەی ٤٨مین ساڵوەگەڕی بەرپابوونی شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتنخواز، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

دەقی بەیاننامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان…

جەماوەری کۆڵنەدەری کوردستان 

ئەندام و لایەنگرانی تێکۆشەری پارتیمان

پێشمەرگە قارەمانەکان 

ئەمڕۆ چل و ھەشت ساڵ بەسەر ھەڵگیرسانەوەی شۆڕشی پێشکەوتنخوازی گوڵاندا تێدەپەڕێ، ئەو شۆڕشەی بە ڕابەرایەتی و ڕێنوێنیی بارزانیی نەمر و سەرکردایەتیی پارتیمان بەرپابوو. ھەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵان خەونی داگیرکەر و دوژمنانی خستە چاڵ و سەلماندی کە کورد نابەزێ و لە پیلان و گەلەکۆمەکێی نێودەوڵەتی بەھێزترە. 

چوار ساڵ دوای ڕێکەوتننامەی یازدەی ئازار و ئەو کاتەی  ڕژێمی بەعس خۆی لە پابەندییەکانی ڕێكکەوتنەکە و مافە ڕەواکانی کورد و کوردستانییەتی کەرکووک دزییەوە، سەرکردایەتیی پارتی و شۆڕشی کوردی لە نێوان ڕازیبوون بەو واقیعە تاڵە و دووبارە ڕووکردنەوە چەک و چیا، ڕێی دووەمی ھەڵبژاردوو بە پشتیوانیی پێشمەرگە و خەڵکی کوردستان درێژە بە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و داکۆکی لە مافە ڕەواکانی گەلەکەمان دراو، دیسان خۆ سازدارایەوە و لە بیست و شەشی گوڵانی ساڵی ١٩٧٦ و لە چیاکانی کوردستانەوە دووبارە ھەڵگیرسانەوەی شۆڕشی جاڕدرا و سەنگەرەکانی شەرەفمەندیی بەرگریی ئاوەدان کرانەوە. 

ھەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان بە دۆست و دوژمنانی سەلماند، کە شۆڕشی میللەتێکی ھەقخواز و خاوەن کێشەیەکی ڕەوایە، بۆیە نە بە ئاگر و ئاسن، نە بە پیلان و گەلەکۆمەکێی نێودەوڵەتی و نە بە نکووڵی و فشار خامۆش ناکرێ و لەناو نابرێ، پارتی و ڕێبازی بارزانییش ئەو پارت و ڕێبازە نین، کە بەو فشار و ھەڕەشە و دوژمنکارییانە کۆڵ بدەن و گۆڕەپانەکە چۆڵ بکەن و ڕێگا بدەن سەودا بە مافەکانی کوردەوە بکرێت، ھەروەھا سەرھەڵدانەوەی شۆڕش سەلماندی تاکە ڕێگا چارەی دۆزی کورد داننانە بە سەرجەم مافە نەتەوەیییەکانی ئەو میللەتە.

شۆِڕشی گوڵان، وەک درێژەپێدەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و ئامانجەکانی، جگە لەوەی ئەو نائومێدییەی ڕەواندەوە، کە لە نسکۆدا ھاتە ئاراوە، بووە دەسپێکی قۆناغێکی دیکەی خەباتی کوردایەتییش، کە سەرباری ئاستەنگ و کێشەوبێشەکان، توانیی ئەو خەباتە ڕەوایە درێژە پێ بدات تا پێکھێنانی بەرەی کوردستانی و کۆبوونەوەی ھەموو ھێزە سیاسییەکان لە دەوری یەک ئامانج و ئەوەش بووە ھەوێن و داینەمۆی ڕاپەرینی پیرۆزی ساڵی ١٩٩١، کە ئاسۆیەکی نوێی لەبەردەم گەلی کورددا کردەوە، دواجار گەلی کورد سەربەرزانە و لەسەر خاکی خۆی دەسەڵاتی دیموکراسییانەی میللی خۆی لە چوارچێوەی ھەرێمی کوردستان دامەزراند و کۆی ئەوانەش، کە پیلانی جەزائیریان لە گەلی کورد و شۆڕشەکەی گێڕا، نابووت بوون و لەلایەن گەلانی خۆیانەوە سەرنگوون کران. 

ئەمڕۆ کە یادی ئەو شۆڕشە مەزنە دەکەینەوە، گەلەکەمان قۆناغ گەلێکی دوور و درێژی بڕیوە و سەدان ھەوراز و نشێوی دیکەی تێپەڕاندووە و چەندین لوغم و مین و پیلانی دیکەی پووچەڵ کردۆتەوە و دووبارە لە ئایندە و ئاسۆیەکی گەش دەڕوانێت، پارتی کە ئەو ھەموو پیلان و گەلەکۆمەکییەی لێکرا، وەک پێشڕەوی کوردایەتی و کۆڵنەدان، وەک ھەمیشە شۆڕەسواری مەیدانە و بە پاڵپشتیی گەل، حزبی ژمارە یەکی عێراق و کوردستانە، ھەڵوێستە سیاسییەکانی و خۆڕاگری و داکۆکیی مەردانەی لە خاک و مافی گەلی کوردستان، ھێندەی دیکە پێگە و متمانەی لەسەر ھەموو ئاستەکان بەھێز کردووە و بەرنامە نیشتمانسازی و ئاوەدانخوازییەکەشی جێی ئومێدی جەماوەرە، پتەویی ڕیزەکانی نێوخۆشی وای کردووە ئەھلی ئەو پڕکێشییە سەختانە و پێشڕەوایەتیی خەبات و ئاواتەکانی گەلەکەمان بێت. 

لە کاتێکدا یادی شۆڕشی گوڵان دەکەینەوە، بە متمانەیەکی زۆرەوە بەرەو کوردستانێکی ئاسوودە و سەقامگیر ھەنگاو دەنێین، بۆ بەھێزکردنی پێگەی سیاسی و ئابووری و دیپلۆماسی ھەرێم و، دووپاتی پشتیوانیمان لە دامەزراوە سەروەرییەکانی سەرۆکایەتی ھەرێم و حکوومەتێکی بەھێز و سەرتاسەری دەکەینەوە، کە لە ئاست ئەرکەکانی قۆناغەکەدا بن و، بتوانن سەقامگیریی کوردستان وەک ھەمیشە بپارێزن و ژیان و گوزەرانی خەڵک بەرەو باشتر و باشتر ببەن، ھاوکات کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان بە ھەڵبژاردنێکی گەل پەسەند، ھەڵبەتە ئەمەش پێویستی بە یەکڕیزی و یەکھەڵوێستیی نەتەوەیی و نیشتمانی ھەیە، ئەو یەکڕیزییەی، کە پارتیمان زۆرترین نەرمیی لە پێناودا نواند بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵواسراوەکانی ناو ھەرێم و ئەوانەی پەیوەستن بە دانوستانەکانی نێوان حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی فیدڕاڵ لە بارەی ھەڵبژاردن و بوودجە و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان، لەلایەکی دیکەوە و لەو دەرفەتە جارێکی تر جەخت دەکەینەوە سەر پرەنسیپەکانی ھاوبەشی و ھاوسەنگی و سازان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە عێراقێکی فیدڕاڵدا.

لەو یادە پڕ شکۆیەدا، ھەم دیسان بەڵێن و پەیمان بۆ گەلی کوردستان و سەرۆک (مەسعود بارزانی) دووپات دەکەینەوە، وەک ھەمیشە لەسەر ھەمان ڕێبازی نەگۆڕ و ڕەسەن و ڕاستەقینەی کوردایەتی و نەتەوەیی و نیشتمانیمان بەردەوام بین بۆ پاراستنی قەوارەی سیاسیی شەرعییانەی ھەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانمان، ھەروەھا بەھێزکردنی بنەماکانی ئاشتەوایی و دیموکراسی و کولتووری لێبوردەیی و پێکەوەژیان.

لەو یادە پیرۆزەدا سڵاو و دروود بۆ دامەزرێنەر و ڕابەر و داڕێژەری ڕێبازی کوردایەتی (مستەفا بارزانی نەمر) و کاکە (ئیدریسی ھەمیشە لەیاد) و سەرجەم شەھیدانی ڕێگای سەروەری و ئازادی و ڕزگاریی کوردستان.

لە یادی شۆڕشی گوڵاندا، بەڵێن بۆ گیانی پاکی شەھیدان نوێ دەکەینەوە کە درێژەپێدەری ڕێبازەکەیان بین، کە ڕێبازی کوردایەتی و نیشتمانپەروەرییە بۆ پاراستنی ئەو ئەزموون و دەستکەوتانەی، کە بەرھەمی خوێنی بەنرخی ئەوانە.

دروود بۆ گیانی پاکی شەھیدان و سڵاو و رێز بۆ خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزیان دەنێرین، سڵاو بۆ یادی ئەو تێکۆشەرانەی سەرقافڵەی گەشانەوەی ژیلەمۆی شۆڕش بوون.

گەرمترین پیرۆزبایی لە ئەندامان و لایەنگر و دۆستان و جەماوەری پارتیمان و کۆی خەڵکی کوردستان دەکەین، بە تایبەتیش یەک‌ بە یەکی پێشمەرگە قارەمانەکانمان کە بە جوامێری و لە سایەی سەری ئەواندا کوردستان پارێزراو و سەربەرز و ئارامە.

 

سەرکەوتن ھەر بۆ خەباتی ڕەوای گەلەکەمانە..

بەرز و شەکاوە بێت ئاڵای کورد و کوردستان..      

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٥ی ئایاری ٢٠٢٤




دوایین هەواڵەکان

د. نورجیهان بۆ KDP.info: لە نوژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی ڕزگاری ئامانجمان خزمەتکردنی زیاتری چاره‌خوازانە

MONDAY, 13 JULY 2026 10:07:20

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری ڕایگەیاند کە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆسەیەکی گشتگیری چاکسازی و نوێکردنەوە لە نەخۆشخانەکەدا دەستی پێکردووە. ئامانجی ئەم پرۆژەیە گۆڕینی نەخۆشخانەکەیە بۆ ناوەندێکی سەردەمیانە کە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی بەپێی ستانداردی جیهانی و هاوشێوەی کەرتی تایبەت پێشکەش بە هاووڵاتیان بکرێت، چاوەڕوانیش دەکرێت تەواوی پرۆسەکە لە ماوەی دوو ساڵدا کۆتایی پێبێت.

 
جوان ڕۆژبەیانی بۆ KDP.info: ئەرک و بەرپرسیارەتیم لە سنووری هەولێر دەستپێدەکات

SUNDAY, 12 JULY 2026 22:07:00

ھەولێر-KDP.info- جوان یونس ڕۆژبەیانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی، بە فەرمی لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر وەک یاریدەدەری نوێی مەکتەب دەستبەکاربوو، لە لێدوانێکیشیدا گوتی، ئەرک و بەرپرسیارەتیم  لە سنووری هەولێر دەستپێدەکات. 

 

هەورامی: گەشەسەندنێکی بەرچاو لە کاری ئۆرگانەکانمان لە سنووری لقی ۱۱ دیارە

SUNDAY, 12 JULY 2026 22:07:00

ڕانیە-KDP.info- د. هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوەی لقی ۱۱ی لە ڕانیە ڕایگەیاند کە ڕێکخستن و جەماوەری پارتی لە دەڤەری ڕاپەڕین لە گەشەسەندنی بەردەوامدان.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەتدا ده‌كات

SUNDAY, 12 JULY 2026 19:07:24

بەغدا-KDP. info-  سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەتدا ده‌كات و بڕیارە لە کۆبوونەوەكەدا، بارودۆخی گشتیی عێراق و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە تاوتوێ بکرێن.

 
مۆدێلی سۆران لە کابینەی نۆیەمدا، وەرچەرخانێکی مێژوویی لە ڕاپۆرتێکی تایبەتی KDP.infoـدا

SUNDAY, 12 JULY 2026 16:07:39

ئیدارەی سۆران-KDP.info- کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کاروانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی خۆی، دەڤەری سۆرانی بووژاندەوە، لەم بارەیەوە، بەرپرسان، بەڕێوەبەران و هاووڵاتییانی دەڤەرەکە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی KDP.info، بە شانازییەوە باس لە پێشکوتنە بێوێنەکانی ئیدارەی سۆران لە سەردەمی کابینەی نۆیەمدا دەکەن.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact