Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 10 MAY 2026 10:00 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی حکومەت سەنتەری شێخ باز بۆ چاودێریی بەساڵاچووان لە هەولێر دەکاتەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ئەمرۆ چوارشەممە 5/15 ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەنتەری شێخ باز بۆ چاودێریی بەساڵاچووانی لە هەولێر کردەوە، کە لەلایەن شێخ باز بەرزنجی، سەرۆکی گرووپی کۆمپانیاکانی کار دروستکراوە.

دوای ئەوەی سەرۆکی حکومەت بەشەکانی سەنتەرەکەی بەسەرکردەوە، لە گوتەیەکدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک بەساڵاچوو، سوپاسی شێخ بازی کرد، بۆ دروستکردنی ئەم سەنتەرە، کە بە شێوەیەکی زۆر پێشکەوتوو و سەردەمانە دروستکراوە، داواشی لە سەرمایەداران و خێرخوازان کرد کە سەنتەر و خانەی هاوشێوە بۆ خزمەتی هاووڵاتییانی کوردستان دروست بکەن.
سەرۆکی حکومەت هەروەها داوایکرد کە ڕێز لە بەساڵاچووان بگیرێت و گرنگییان پێ بدرێت، گوتیشی ئەم جۆرە سەنتەرانەش هەن ئەگەر بەساڵاچوویەک پێویستی بە هاوکاری و یارمەتی هەبێت.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە

SATURDAY, 09 MAY 2026 19:05:44

ئیستانبوڵ-KDP. info-  ئەمڕۆ شەممە 5/9 ، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری ئیستانبوڵ، لەگەڵ یاشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا کۆبووەوە.

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزیری وزەی تورکیا کۆبووەوە

SATURDAY, 09 MAY 2026 19:05:25

ئیستانبوڵ-KDP. info-  ئەمڕۆ شەممە 5/9 ، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری ئیستانبوڵ ، لەگەڵ ئەلپئەرسەلان بەیرەکتار وەزیری وزەی تورکیا کۆبووەوە.

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە

SATURDAY, 09 MAY 2026 18:05:09

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ شەممە 5/9 ، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ تورکیا، لە شاری ئیستانبوڵ، لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە.

"سەرۆککۆماری تورکیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی و هەرێمی کوردستانی کرد"

SATURDAY, 09 MAY 2026 17:05:14

ئیستانبوڵ-KDP. info-  پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 5/9 ، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ تورکیا، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆشکی دۆڵمە باخچە لە شاری ئیستانبوڵ، لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆ بووەوە.

سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە

SATURDAY, 09 MAY 2026 15:05:29

ئیستانبوڵ-KDP. info- سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact