Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 25 JUL 2026 20:26 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئاری نانەکەلی: تیمی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ داواکاریی خەڵک سەردانیان کردووین
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەولێر دەڵێت، ئێمە بووینە پرد و سەکۆیەک بۆ گەیاندنی داواکاریی خەڵک بە لایەنی پەیوەندیدار و حکوومەت، خۆشبەختانە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داواکاریی ئێمە بەھەند وەردەگرێت و خزمەتگوزاری لە ھەموو بوارەکاندا پێشکەشی خەڵکی دەکات.

ئاری نانەکەلی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی لقی١٦ی پارتی لە ھەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھی ھەموو خەڵکی کوردستانە و بۆ ئێمەش وەکو پارتی و بە تایبەت سنووری لقی ١٦، ھێزی براوەین لە حوکمڕانی، بۆیە خەڵک بە گشتی و لە سنووری ئێمەش داواکاریی زۆریان ھەیە بۆ خزمەتگوزاریی ئاو، کارەبا، تەندروستی و پەروەردە و ھەموو ئەو کەرتانەی پەیوەندییان بە ژیانی خەڵکەوە ھەیە، بۆیە  حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەپێی بەرنامە و پلانێکی تایبەت درێغی نەکردووە و خزمەتگوزاری پێشکەشی ھەمووان دەکات، بۆیە ئێمە وەکو حیزب ھەم سەکۆیەک بووین بۆ گەیاندنی داواکاریی خەڵک لە پڕۆژەی خزمەتگوزاری و هەم پردێکی گەیاندنی داواکاریی ھەموو تاکێکیش بووینە".

نانەکەلی گوتیشی: "ھەر کارێک پێویست بێت بۆ خەڵک و ئاسانکاری بۆ هاووڵاتیان بکات، ئێمە گەیاندوومانە بە حکوومەت و لایەنی پەیوەندیدار، بۆیە خۆمان وەکو پارێزەری داواکاریی خەڵک زانیوە و پردێکیش بووین بۆ گەیاندنی داواکاریی خەڵک، خۆشبەختانەش حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کارەکان زۆر باش ڕایی دەکات و داواکاریی ئێمەش لەبەرچاو دەگرن کە سوودی بۆ خەڵک ھەیە".

ناوبراو باسی لەوەش کرد: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داواکاریی ئێمە بەھەند وەردەگرێت و لە بەرنامە و پلانی خۆشیان دایدەنێن و چەندین جاریش تیمی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتەکانیش سەردانی ئێمەیان کردووە، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە گوێ لە خەڵک بگرن و بزانن چییان پێویستە و داواکاریی ئێمە و خەڵکیش وەردەگرن، بۆیە ئێستا خەڵک دەتوانێت ڕاستەوخۆش پەیوەندی بە حکوومەتەوە بکات بۆ گەیاندنی داواکارییەکانیان و حکوومەتیش زۆر دڵسۆزانە بەدەم داواکاریی خەڵکەوە دێت، بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێت".

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

"گه‌شتی ئاسمانی له‌ هه‌ولێر شه‌و و ڕۆژ به‌رده‌وامه‌"

SATURDAY, 25 JULY 2026 15:07:19

هه‌ولێر-KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر دەڵێت، گه‌شتی ئاسمانی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، به‌ شه‌و و به‌ ڕۆژ به‌رده‌وامه‌ و، ئاسمانی هه‌ولێر كراوه‌یه‌.

 
بەڕێوەبەری سووتەمەنی ھەولێر: کەمی بەنزین ڕووی لە چارەسەرە..حکوومەت پلانێکی زۆرباشی داناوە

SATURDAY, 25 JULY 2026 15:07:48

هه‌ولێر -KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری سووته‌مه‌نی هه‌ولێر گوتی "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانێكی زۆر باشی داناوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا گرفتی كه‌می به‌نزین به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ هه‌موو جۆره‌كانی به‌نزین پاڵپشتی به‌نزینخانه‌كان ده‌كات."

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی برووسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات

SATURDAY, 25 JULY 2026 13:07:15

ھەولێر-KDP.info- لە یادی حەڤدەیەمین ساڵەی ڕاگەیاندن و دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان برووسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی، کادیران و ئەندامانی بزووتنەوەکە دەکات.

 
بڕیکاری وەزارەت بۆ KDP.info: قۆناغی دووەمی پڕۆژەی (گەشانەوە) دەست پێ دەکات

SATURDAY, 25 JULY 2026 12:07:18

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئامادەکاری دەکرێت بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی (گەشانەوە) بۆ پێدانی قەرزی بچووک و مامناوەند. لەم قۆناغەدا ١٠٠ کەس سوودمەند دەبن و بۆ هەر پڕۆژەیەک تا ١٥٠ ملیۆن دینار تەرخان دەکرێت.

 
به‌رپرسی ناوچه‌كان بۆ KDP.info: ئەم خولانەمان پێویستن و دەرئەنجامی زۆر باشیان هەبووە

SATURDAY, 25 JULY 2026 11:07:15

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسانی ناوچەکانی پارتی لە دێرەلۆک، زاخۆ و شنگالەوە بۆ KDP.info جەخت لەسەر گرنگی و کاریگەریی قووڵی خولەکانی پێگەیاندن دەکەنەوە و دەڵێن، ئەم خولانە دەرئەنجامی یەکجار باشیان لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی سیاسی و کارامەیی ڕێکخستنی کادیراندا هەبووە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact